۲٦

864 155 18
                                    


بەیانی:

جۆنکووک بەرەبەرە چاوەکانی دەکاتە کە لەگەڵ هەرجوڵەیەک لە جاوەکانی ژانەسەرکەی زیاتر دەکات . لەسەر قەنەفە هەڵدەستێتەوە و دادەنیشێت لەکاتێکدا دەستی بە سەرەوە گرتووە .



"ئاهه بۆچی سەرم ئەوندە ئازاری هەیە ." کاتێک سەری بەرز دەکاتەوە دەبینێت سۆوا لەبەردەمی بەدانیشتنەوە خەوی لێ کەوتووە وە حەبی ئازار شکێنەکەشی لە دەستی ڕاستیەتی .



جۆنکووک بە زۆر هەڵدەستێتەوە و بەملاو بەولا دەکەوێت تاکوو دەگاتە لای ئەو دەیەوێت حەبەکەی لەدەستی دەربهێنێت بەڵام لەلای ڕاستی دەکەوێت وادەکات دەنگێک و جوڵە دروست بکات . ئەمەش بەس بوو تاکوو سۆوا خەبەری بێتەوە .



کاتێک بینی جۆنکووک وا دەستی بەسەرەوە گرتووە و ئاگادری هیچ نییە بەخێرایی هەڵدەستێت تاکوو ئاوی بۆ بهێنێت ، گەڕاوە و ئاوەکەی بەپەلە بۆ ڕاگرت "حەبەکەت بخۆ سەرئێشەکەت باشتر دەبێت" جۆنکووکیش بێ ئەوەی بیر بکاتەوە لەتاو ئازاری سەری یەکسەر قبووڵی دەکات و ئاوەکەی لەدەست وەردەگرێ و حەبەکە دەخوات .





دواتر پاڵ دەکەوێت تاکوو دوای چەندێک ساری بەرەبەرە بەرەو باشتربوون دەڕوات ، تا ئەو کاتەش سۆوا دەچێتە جێشتخانەکە و هەندێک هێلکە ئامادە دەکات و میوە و قاوەش دادەنێت .



دەچێتەوە هۆڵەکە تاکوو بانگی جۆنکووک بکات ، بێت و قاوەکەی بخوات بۆ سەری باشتر دەبێت بەڵام دەبینێت لە هۆڵەکە نییە .!








جۆنکووک ئەو کاتەی سۆوا خەریکی خواردن ئامادە کردن بوو چوو سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆیان و جلەکانی هەڵگرت و لە ژووری میوان حەمامێکی کرد و هاتە دەرەوە .




چووە هۆڵەکە بینی سۆوا چاوەڕێی دەکات بەڵام جۆنکووک بەبێ هۆ کاتێک سۆوا دەبینێت زۆر هەست بە تووڕەیی دەکات .


"خوانی بەیانیم ئاماد........" جۆنکووک بەهاوارەوە قسەکەی پێ دەبڕێت " بــێــدەنــگ " هاوار دەکات ! پڕبەماڵەکە . ئەمەش وادەکات سۆوا ڕابچڵەکێت .





"نایخۆم برسیم نییە ." چوویە سەرەوە و بەرو ژووری ئۆفیسەکەی تاکوو لەوێ تۆزێک پشوو بدات .






سۆواش زۆر نیگەران دەبێت و دەگەڕێتەوە چێشتخانەکە و سفرەکە کۆدەکاتەوە دڵی خواردنەکە نابات دواتر دەیەوێت سەیری تیڤی بکات .




















شەوەکەی:

یەکێک لەدەرگای ماڵەکەی دا سۆواش چوو تاکوو بیکاتەوە کە کردیەوە سەیری کرد جین و شوگا و نامجوون . ئەوانیش سڵاویان کرد سۆوا زۆر بەدڵخۆشی و گەرم و گوڕی میوانداری کردن .




"ئەی جۆنکووک چۆن بوو بەیانی ؟" جین پرسی کاتێک قومێکی لە قاوەکە دا"کاتێک هەڵسا سەری ئازاری هەبوو منیش ئازار شکێنەکەم پێی دا." شوگا لەولاوە شتێیکی لە گیرفانی دەرهێنا .





وە بەرەو ڕووی سۆوا چوو " بیگرە ئەو موبایلە ، بیرمان کردەوە کە پێویستت پێی دەبێت" بەڵام سۆوا وتی" ئۆه سوپاس پێویستی نەدەکرد ." جەیهیۆپ وتی" جین باسی کرد کە کاتێک جۆنکووکیان گەڕاندووەتەوە لەبەر ئەوەی مووبایلت پێ نەبووە بۆیە نەتزانی کە ئەوانن و دەرگاکە درەنگ کردووەتەوە ، هەروەها شتێکی باشە ئەگەر توشی هەر مەترسیەک بوویت ."













. جۆنکووک لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە دڵخوش بوو کاتێک هاوڕێکانی بینی و بەخێراهاتنیانی کرد .



کاتێک جۆنکووک هاتە خوارەوە سۆوا یەکسەر موبایەلەکەی شاردەوە لە لەناو دەستی ونی کرد و هەڵسایەوە "بامن ئێوە بەتەنها جێ بهێڵم "





چوویە سەرەوە و موبایلەکەی گرت و زۆر دڵی پێ خۆش بوو .







کاتێکیش جین هەستی پێکرد کە سۆوا لێرە نەماوە سەیرێکی جۆنکووکی کرد"ئەم بەیانییە چیت کرد؟" جۆنکووکیش بە بێتاوانی پرسی"بۆچی لێم دەپرسی هیۆنگ؟" جین وتی"دەزانم کاتێک دەخۆیتەوە وەک شێتت لێدێت کاتێک هەڵدەستیتەوە چیت کرد کوڕە؟" بەڵام جۆنکووک وەڵام ناداتەوە .




















ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ......







𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JKWhere stories live. Discover now