۹

1.1K 150 21
                                    

سۆوا

کاتێک بەڕێز جۆن وای وت ، من و باوکم و دایکم شۆک بووین. جۆنکووک هەر کە هەڵساوە و ڕۆیشت زانیم کە حەز بەوە ناکات ."کێشە نییە بەڕێز جۆن . من دەتوانم خۆم بڕۆم ." من وام  وت تاکوو ئەو توڕەیی و ناخۆشیە نەهێڵم ."نەخێر کچم جۆنکووکیش خۆی حەز دەکات بەڵام هاوڕێکانی دێن بۆیە . وەک وتم بەیانی ئامادە بە."

ئەوان ڕۆیشتن . باوکم گەڕایەوە ژوورەوە"بەڕاستی پیاوێکی زۆر باشە بەڵام کوڕەکەی زۆر سەر سەری دیارە حەز ناکەم لەگەڵ ئەو بڕۆیت سۆوا بەڵام چارم نییە." سەیرێکی کردم و دانیشتن لەلام ."هەرشتێکی کرد کە نائاسودەی کردی پێمی بڵێ باشە." ......"کچم باوکت ڕاست دەکات ."دایکم هات لەلاکەی ترم دانیشت .

"هەر شتێکی هەڵەی کرد بۆمی باس دەکەیت." دایکم دەستی بەسەری دا دەهێنام . "باشە ."

بەیانی

ناتوانم خۆم ئامادەکەم بەیارمەتی دایکم توانیم کاتژمێر حەوت و نیو تەواو بوو . گوێم لە هۆرنی ئۆتۆمۆبێل بوو، دایکم کردییەوە . "ئامادەیە؟"......"بەڵێ بەڵام ناتوانم هەڵی بگرم لە ژوورەکەی وە باوکیشی لەماڵ نییە." دایکم وای وت .

گوێم لە دەنگی پێی بوو کە دەهات بەرەو ژوورەکەم ، وە بینیم درۆناکەم زۆر ڕێک و لەخۆبردووە .

منی هەڵگرت ."خوات لەگەڵ دایکە ئاگاداری خۆت بە."هاوارم کرد کاتێک لێی دوور دەکەوتمەوە بەڵام کاتێک گەیشتینە لای دەرگاکە . نەئۆتۆمۆبێلێک نەدوان باشە چوار ئۆتۆمۆبێلی لێ بوو بەڵام بۆچی ، منیش ئەوەی ناوی قسەکردن و وشە بێت لەلام نەما .کوڕێک سەری دەرهێنا لە پەنجەرەکە"هێی جۆنکووک دەی خێرا بکە."ئەویش منی لە کورسی پێشەوە دانا کە دوو کەسی لەگەڵ بوو .

"باشە . جۆنکووک پیمی ناناسێنیت؟"یەکێک لە کوڕەکان وای؟وت بەڵام جۆنکووک لە کاتی هەڵکیرساندی بزوێنەرەکە وتی"نەخێی پێویست ناکات." بەڵام یەکێک لە کوڕەکان وتی "سڵاو من جینم . خۆشحاڵم بەناسینت ، هاوڕێی جۆنکووکم وە لە کوڕەکانی تر گەورەترم."......."خۆشحاڵم بە ناسینت منیش سۆوا کیم سۆوا."

"واه سۆوا ناوێکی خۆشە وانییە جۆنکووک؟"کوڕەکەی تر وای وت وەک توانجێک "نازانم." . ... جین وتی "ئەوەش نامجوون ." .........."خۆشحاڵ بووم" ...."منیش.چەند ساڵی ؟"  ......"مانگی دوانزە دەبم بە حەڤدە ساڵ ."......."باشە . باش بخوێنە ."....."وادەکەم "

ئۆتۆمۆبێلەکە  وەستا منیش پێش ئەوەی بڕۆمە خوارەوە"سوپاس بەڕێز جۆن" هاوڕێیەکەم لیز هات و دەستی منی خستە سەر شانی تاکوو بتوانم بڕۆمە قوتابخانە .

لیز وەک خوشکەکەی لێبێکا نییە ئەو کوڕێکی زۆر شیرینە وە بڵێم سەرنج ڕاکێشیشە .


𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JKWhere stories live. Discover now