کاتژمێر حەوتی ئێوارە بوو . سەیرێکی پەنجەرەکەی
دەرەوەم کرد بەتەواوی دونیا تاریک بووە ، ئێستا دەبێت بڕۆمە ژوانەکەم لەگەڵ جی وون بەڵێ هاوڕێی منداڵیم بەڵام ئەو لە پۆلی یانزەی ئامادەیی ڕۆیشتە دەرەوە . ڕاستی بڵێم لەسەرەتادا پەیوەندیمان هەبوو بەڵام نەمان ویست کە ماڵەوەمان پێی بزانن وە ئێستاش هاتووەتەوە .دەرگای ئۆفیسەکە کردەوە و هێشتا هەندێک کارمەند مابوو ، چوومە دەرەوەی کۆمپانیاکە پێویستە خۆم بگۆڕم بەڵام دەبێت خێرابم .
نۆ و نیو گەیشتمە شوێنی مەبەس . باشترین و گرانبەهاترین ڕێستوڕانی کۆریام هەڵبژاردووە ، کاتێک چوومە ژوورەوە هەر زوو کارمەندێک هاتە لام" بەخێر هاتی بەڕێز جۆن ، فەرموو بەڵای ڕاست " منیش هیچم نەوت تەنها ڕۆیشتم لەپێشی .
کاتێک چوومە لای مێزەکە کەسی لێنەبوو وادیارە جارێ نەهاتووە .دانیشتم لەسەر کورسیەک "کاتێک خاتوون پارک هات ئەوکات هەموو خوادنە گران و ناوارەکانتان بهێنن" ...."وادەبێت بەڕێزم" ڕۆیشت منیش سەیری شوێنەکەم کرد دواتر مۆبایلەکەم دەرهێنا بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام پژمیم، وانەڵێت !
هەمووی خەتای ئەو کچەبوو کاتێک ئەوم گەیاندەوە زۆر ڕەنگی تێک چووبوو منیش توشی هەڵامەت کرد . بەخێرایی دەستم لەسەر نیوچاوانم دانا تۆزێک گەرم بوو بەڵام واش نا .
کاتی ئەوە نییە ئەو ساتە خۆشە لەخۆت تێک بدەیت لەبەر ئەوکچە هیچە . سەیرێکی دەرگاکەم خاتوونێک هاتە ژوورەوە پێم نەڵێیت ئەوە جیوونە ، واه زۆر گۆڕا و جوانیش بووە .
هەڵسامەوە"سڵاو ، وابزانم درەنگ گەیشتم" ....."بەخێر هاتی . نادرەنگی چی خۆی تازە منیش هاتم ، فەرموو دانیشە"چووم و کورسیەکەم ڕاکێشا تاکوو لەسەری دانیشێت .
"ئێه چۆنی؟" منی پرسیم کاتێک گارسۆنەکە خواردنەکانی دادەنا"باشم . تۆچۆنیت لەگەڵ کۆمپانیا تازەکەت ، دەبێت زۆر ماندوو بیت" ...."بەڵێ لەڕاستیدا شوێنەکەشی زۆر دوور و ماندووکەرە " ......"هیوادارم زۆر خۆت ماندوو بەڕێز جۆن" بەگاڵتە پێکردنەوە وای وت منیش زەردە خەنەیەکم بۆ کرد " کەی گەڕایەوە لە فەڕەنسا؟" ....."مانگێک دەبێت"......"منیش تازە دەیزانم" .
"نا هەندێک کارم هەبوو بۆیە" ....."فەرموو دەست پێبکە" وام وت کاتێک چەقۆکەم بەدەستم گرت بەڵام دووبارە پژمیم ." تۆباشی؟"....."بەڵێ سوپاس" بەبزەیەکاوە وەڵامم دایەوە .
دوای ئەوەی خواردنەکەمان تەواو کرد ، پێشنیارم بۆ کرد کە تۆزێک بەناو شاردا بگەڕێین .
"باشە پێم بڵێ ئێستا چیی دەکەی؟" من پرسیم کاتێک بە دەستێکم ئۆتۆمۆبێلەکە لێدەخوڕی"خوێندنم تەواو کردووە لەبەشی مەکەیپ و ئەو بابەتانە."......" سەرنجڕاکێشە ، جەیوونی برات چۆنە؟" هاوڕێیەکی زۆر باشم بوو بەڵام لەم چەند ساڵانەی دوایی پەیوەندیمان نەماوە ."باشە بەڵام لەگەڵ ئێمە نییە." ..... "ئەی لە کوێیە؟" ..... "ڕووسیا" ... "شوێنێکی خۆشە ." بێدەنگیەک دەستی بەسەر ناوچەکە داکێشا . باشە ئێستا باسی چیی بکەین .
بینیم جی وون سەیری کافرحیایەکی کرد دواتر ڕوو لەمن کرد"جۆنکووک بابچین بۆ،ئەو کافتریایە."پەنجەی بۆ ڕاکێشا"ئەوەی تۆ بیلێیت خاتوون" .
دەستی منی گرتبوو کاتێک چووینە ناوەوە . مووبایلەکەی دەرهێنا و هەندێک وێنەی شوێنەکەی گرت دواتر سەیرێکی منی کرد"با وێنەیەک بگرین" منیش بێ ئەوەی هیچ بڵێم وێنەکەم لەگەڵ گرت .
هەندێک شتمان داوا کرد و چوونە سەر مێزێک دانیشتین ."ئەو کاتانەت لەیادە کە لە قوتابخانە پێکەوە بووین؟"......"بێگومان چۆن لەیادم دەچێت جی وون" من وەڵامم دایەوە "دەمەوێت وەک ئەو کاتانەبین بەیەکەوە."........"باوابین" سەیری ناو چاوەکانیم کرد .
دوای ئەوەی جی وونم بردەوە ماڵەوە خۆشم تاکوو گەیشتمەوە زۆر درەنگ بوو وەهەروها هەست دەکەم کە نەخۆش دەکەوم . زۆر ماندووم بێتاقەت بوو نازانم بۆ !
کاتێک گەیشتمەوە ماڵەوە یەکسەر خۆمم گۆڕی و چوومە ناو جێگاکە دڵنیام بەیانی ناتوانم بڕۆم بۆ کۆمپانیا .
هەڵامەتم گرتبێت هەمووی خەتای ئەوکچەیه سۆوا.
سۆوا
کاتێک جۆنکووک منی گەڕاندەوە ماڵەوە زۆر بێتاقەت بووم . دایکم منی برد نەخۆشخانەی گوندەکە هەندێک دەرمانیان پێ داین وتیان دوای دوو ڕۆژ باشتر دەبیت بەڵام نابێت بچیتە قوتابخانە لەبەر ئەوەی نەخۆشیەکە گوازراوەیەوە و لەوانەیە کەسانی تر زۆر بە ئاسانی بیگرنەوە .
خەمی جۆنکووکمە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ...
☄️🩷💤
🩸🌹🥀
YOU ARE READING
𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JK
Romanceتاکە کوڕە بازگانێکی کۆریای باشوورە . باوکی بە سادەیی ناسراوە لەناو خەڵکیدا بەڵام ئایە کوڕەکەی وایە؟ . بێگومان نەخێر . بازانین جۆنکووکی خۆبەزلزان لەگەڵ کێ کۆتایی پێدێت . کیم سۆوا . خێزانێکی نیمچە هەژار و بەختەوەر . داواکاری ڕازیبوونی بۆ هاوسەرگیری دێ...