دووڕۆژ دواتر لەدادگای گشتی .
دادوەرەکه گوتی"ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەمە بە کاژێر ۱۰:٠٠ ی بەیانی ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کەیسی جۆن سۆوا لە دوومانگ پێش ئێستا بە کوژرای دۆزرایەوە لە ماڵی خۆی ، فەرموو دانیشن"
هەموو میوانەکان دانیشتن دایک و باوکی سۆوا کە زۆر خەمبارن وە خێزانەکەی منیش لەلای ڕاست دانیشت بووین بێگوومان کوڕەکانیشم لەگەڵ بوو بەڕاستی نەمدەزانی چیم بکردایە بەبێ ئەوان .
"فەرموو لێکۆڵەر جای ." دادوەر ڕێگای بە لێکۆلەر جای دا تاکوو قسە بکات . جای هەڵسایەوە وە ئاماژەی بە ئوون دا کە تاوانبار بهێتە ژوورەوە .
"جەنابی دادوەر ، ئێمە سەرەتا زۆر بێ هیوا بووین بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان ، بۆمان دەرکەوتووە کە پارک لێبێکا کە دەکاتە کچی موختاری ئەو گوندەی کە قوربانی سۆوا تیایدا ژیاوە تاوانبارە "
دادوەرەکە قسەی کرد"چۆن دەزانیت؟" سەیرێکی لێبێکای کرد کە لە شوێنی تاوانبار ڕاواستا بوو وەسەیری کرد"نەخێر ئەوە ڕاست نییە . " ئەو بەرگری لە خۆی دەکرد بەڵام بێگومان ناتوانێت .
"بــــێـــدەنـــگ" دادوەرەکە هاواری بەسەردا کرد "فەرموو بەڵگەمان نیشان بدە ." بە لێکۆڵەر جای وت . جایش وێنەکە و مێمۆری کامیرا چاودێریەکەی دانا ، "ئەمە ئەو بەڵگانەیە کە ئێمە دۆزیومانەتەوە کە بێ شک ئاماژە بە ئەو دەکات ." لێبێکا سەیری وێنەکەی کرد شۆک بوو سەیرێکی بەرامبەری کرد لای ڕاست وەک ئەوەی چیی بکەم .
دادوەرە سەیرێکی لێبێکای کرد"ئایە هیچ ڕونکردنەوەیەکت بۆ ئەوە هەیە؟" بەڵام ئەو بێدەنگ بوو "ئایە ڕوونکردنەوەت هەیە ؟" ئەمجارە بەهاوارەوە وتی . لێبێکا سەیری ئارزەکەی کرد زانی کە ئێستا ڕزگاربوون نییە .
"من بەتەنها نییم!" هەموو هۆڵەکە بۆماوەک بێدەنگ بوو ، بەڵام کەسێک نەبێت کە شڵەژاوە و زانی کە ئەویش حیسابی سوتا .
یەکێک لە ئەو کەسەی کە زۆر شڵەژابوو قسەی کرد"دادوەر ئێستا بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو تاوانبارە پێویست ناکات قسە بکات ." دادوەریش سەیری ئاڕاستەکەی کرد وە برۆیەکی بەرز کردەوە .
"کێی تریشت لەگەڵە؟" دادوەرەکە پرسی ، لێبێکاش سەیری لای ڕاستی کرد لە بەرامبەری . بە ڕوونی دیار بوو کە سەیری خاتوون جۆن!
جۆنکووک بۆ ماوەیەک شۆک بوو کاتێک بینی هەمویان سەیری دایکی دەکەن ئەویش سەیرێکی کردەوە ، "دایکە بۆ چیی لێبێکا سەیری تۆ دەکات؟" بەشۆکەوە وتی بەڵام خاتوون جۆن بەشڵەژاویەوە سەیری لێبێکای کردەوە بەوەی کە بێدەنگ بێت . تازە درەنگ بووە .
YOU ARE READING
𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JK
Romanceتاکە کوڕە بازگانێکی کۆریای باشوورە . باوکی بە سادەیی ناسراوە لەناو خەڵکیدا بەڵام ئایە کوڕەکەی وایە؟ . بێگومان نەخێر . بازانین جۆنکووکی خۆبەزلزان لەگەڵ کێ کۆتایی پێدێت . کیم سۆوا . خێزانێکی نیمچە هەژار و بەختەوەر . داواکاری ڕازیبوونی بۆ هاوسەرگیری دێ...