نیوەڕۆ دوای ئەوەی خواردنمان خوارد وە قاپەکانیان هەمووی بەمن هەڵگرت ویستم دانیشم" سۆوا بۆچی نامانبەیتە دەرەوە ." منیش سەیرم کرد"خۆتان دەتوانن بڕۆن ، دەزانن ڕێگاکە لەکوێیە ." دانیشتم ، هی جین سەیرێکی کردم بەڵام من گوێم پێی نەدا . دواتر مامۆژنم سۆمین وتی" باشتر بوو لەماڵ بوو باین ." سەیرێکی کردم باشە ئەوانە توانجم لێدەدەن؟!
باوکم سەیرێکی منی کرد" سۆوا ، هەڵسە و کچە مامەکانت ببە دەرەوە دەی ." ژنیش سەیرێکی باوکم کرد . بەڵام هیچم پێناکرێت هەڵسامەوە و بەرەو ڕووی دەرگاکە چووم ." کچم چاکەتێک لەبەر بکە دەرەوە ساردە." دایکم وای وت منیش چاکەتەکەم هێنا و ڕۆیشتم .
کاتێک لەڕێگا دەڕۆیشتین ئەوان لەپێشمنەوە دەڕۆیشتن و قسەیان دەکرد . دەڕۆن بەرەوە کانیاوەکە .
لەدورەوە سەیرێکی ماڵی بەڕێز جۆنیان کرد .سۆ هیۆن ئاهێکی هەڵکێش"ئەو کەسە زۆر بەبەختە کاتێک دەبێتە هاوسەری جۆنکووک" ، کچەکانی تریش سەیری هەمان ئاراستەیان کرد .ئێمڵی وتی"دەڵێن زۆر جوانە ئەگەر بە ڕاستەوخۆ بیبینت لەوەی تیڤیەکان و موبایلەکان ."
ناری قسەی هەردویانیانی بڕی " بابڕۆین بۆ لای کۆمپانیایەکەی!" منیش سەیرم کردن بەسەرسووڕماناوە" نەخێر ، ئەگەر ئێوە دەڕۆن بڕۆن ، من دەگەڕێمەوە" یومین پێکەنی و وای لە ئەوانی تریش کرد لەگەڵی پێبکەنن" وابزانم مشکێی ترساو لێرە هەیە ." دەستیان بە پێکەنین کردەوە،.
هی جین وتی" با جارێ خۆشی ببینین لە گەشتەکەمان کچینە دەی بابڕۆین دواتر دەچین بۆ لای لێبێکا" ڕۆیشتن ، بەڵێ لێبێکا باشترین هاوڕێیانە وە زۆریش لەیەک دەچۆن تچ .
YOU ARE READING
𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JK
Romanceتاکە کوڕە بازگانێکی کۆریای باشوورە . باوکی بە سادەیی ناسراوە لەناو خەڵکیدا بەڵام ئایە کوڕەکەی وایە؟ . بێگومان نەخێر . بازانین جۆنکووکی خۆبەزلزان لەگەڵ کێ کۆتایی پێدێت . کیم سۆوا . خێزانێکی نیمچە هەژار و بەختەوەر . داواکاری ڕازیبوونی بۆ هاوسەرگیری دێ...