۲۳

932 139 10
                                    


دەرگا بوو ، منیش چوومە دەرەوه تاکوو بزانم کێیە ـ
بێدەنگیەکی زۆر هەبوو کاتێک گەیشتمە هۆڵەکە شۆک بووم .!



ئەوەی من دەی بینم ڕاستییە .کاتێک گەیشتمە هۆڵەکە کۆمەڵە کەسێک دانیشبوون وە جلی زۆر ڕێکیان لەبەردا بوو ، لەناکاو کەسێکیان سەرنجی ڕاکێشام کە بەرەو ڕووم هەڵسایەوە و بە زەردەخەنەوە هاتە لام ."بۆچی چاوەکانت سور بوونەتەوە سۆوا؟" قژمی خسە پشت گوێم ."لیز!. چ.چی دەکەن لێرە؟" نەمتوانی قسە بکەم ئەویش بە دڵخۆشیەوە"هاوسەرگیری دەکەین سۆوا من و تۆ."







لەناخەوە ڕووخام نەمتوانی چیتر بووەستم لەشوێنی خۆم دانیشتم لەکاتێکدا ئەوانی تر سەیرم دەکەم باوکم هاتە قسە و وەی" دەتوانم بزانم بۆچی هاتوون؟" باوکی لیز وەک ئەوەی بەزۆر ئەو قسانە بکات"هاتوون تاکوو کچەکەت بخوازین بۆ کوڕەکەم ئەوان هەڵەیەکیان کردووە وە ئێمەش دەبێت چاکی بکەینەوە." بەڵام باوکم زۆر بە شەیتانی وتی"ئێوە دواکەوت موختار کچەکەم ئێستا مارە بڕاوە."










هەرکە باوکم وای وت لیز بەشۆک و ترسەوەی سەیری کردم و بەخێرایی دانیشتوو سەیری پەنجەی کردم کە بینی ئەڵقەی پێوەیە لە پێشاوەی من دانیشت ."چ چۆن توانیت؟" بەدەنگێک وای وت کە تەنها من گوێم لێ بوو منیش دامە پڕمەی گریان ."پێم بڵێ ئەو کەسە کێیە." بە شکاویەوە وایوت باوکم لە دواوە وتی "جـۆن جــۆنکــووک" .











لیز چاوەکانی داخست وەک ئەوهی بڵێ دەمزانی .لەناکاو هاواری کرد" چــۆن تــوانــیت وا لەگەڵ من بکەیت سۆوا ، ئێمە بڵێمان بەیەکتر دا ." ئەو قسانەی زیاتر منی خەمبارتر کرد باوکی هەڵسایەو وکوڕەکەی گرت "هەڵسە تۆ پیاویت چۆن دەبێت وا بکەی ." لیز سەرێکی باوکی کرد دواتر من هەڵسایەوە سەر پێیەکانی ویستی بڕوات بەڵام دواتر گەڕایەوە."ئەوە بزانە سۆوا ، هەرگیز لەیادد ناکەم "











ڕۆیشت . ئەو ڕۆیشت بەتەواوی هیچ هیوایەکم نەما لەوژیانە .













دوای ئەوەی ئەوان ڕۆیشتن باوکم هەڵسایەوە"گەمژە . هه" ڕۆیشتە ژوورەکەی . دایکم لەشوێنەکەی هەڵسایەوە و بۆ لای من هات "هەموو شتێک باش دەبێت بەپێی کات . تەنها بەرگە بگرە"











ئێستا من چ جۆرە ژیانێک دەژیم لە ژیانە نوێیەکەم واتا لەدوای ئەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەو هیچە کرد .















جۆنکووک




𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JKWhere stories live. Discover now