ℙ𝕒𝕣𝕥 7

63 12 18
                                    


بەیانی

POV: NARA

بەیانی لەخەو هەستاموو ڕۆتینی ڕۆژانەم کردوو خۆم گۆڕی بۆ قوتابخانە و چوومە خوارەوە نانم خوارد ... ، ئەمڕۆ ئیۆنجی نایات چونکە سوهۆ هاتۆتەوە منیش بەتەنها ئەڕۆم بۆ قوتابخانە چووم پێڵاوەکانم لەپێکرد و بەڕێ کەوتم بۆ قوتابخانە

ئەم ماوەیە تۆزێ گەرمە حەزم لە کەنار دەریایە کە گەڕامەوەی بە ئیۆنجی و سوهۆ ئەڵێم بچین بۆ کەنار دەریا

گەیشتمە قوتابخانە چوومە پۆل بەڵام یۆنگیم نەبینی ناا ئەڕۆ هەر تەواو تەنیا ئەبم ئیشەللە جۆنگکووکیش نەهاتوە ئەگینا مێشکی سەرم ئەخوا

وانەی یەکەم تەواو بوو نەچوومە کافتریا حەزناکەم بە تەنها بڕۆم

سەرم لەسەر مێزەکەم دانا تا ماوەیەک.، گوێم لە دەنگی جۆنگکووک بوو .... بانگی ئەکردم نااا خوایە ئەم بەڵایە بۆهاتوە

جۆنگکووک"هێی نارا ... کچێ نارا لەگەڵ تۆمە"

نارا" ئەرێ بێزارکەر چیت ئەوێ تۆ"

جۆنگکووک"تشش... من تەواو نیم هاتوم بۆلای تۆ وتم بە تەنهایە"

نارا"دەیی باشە چیتئەوێ کاکی کەروێشک"

جۆنگکووک"ناشرین... ئمم هاتم وتم ئەگەر کاتتان هەبێ بەیانی بڕۆینە دەرەوە  ئەها یۆنگیش دێت و بە براکەیی ئیۆنجیش بڵێ ئەمەوێ بیناسم"

نارا"باشە منیش حەزەکەم ... پێیان ئەڵێم ئەڕۆیین بۆ کەنار دەریا پێت چۆنە؟"

جۆنگکووک"زۆر باشە منیش هەر وام ئەویست دەیی بایی من ئەڕۆم"

نارا"بایی ئیشەللە ناتبینمەوە"

بەبێزاری وتی و سەری خستەوە سەر مێزەکەیی


.
.
.
.
.

گەڕامەوە ماڵەوە و چوومە ژوورەکەم خۆم گۆڕی و پەیوەندیم بە ئیۆنجیوە کرد

*لە پەیوەندی*

نارا:سڵاو ئیۆنجی

ئیۆنجی:سڵاو نارا.. ئیشکێکت پێمبوو؟

نارا:ئا بەڵێ وتم بەیانی قوتابخانەمان نیە... ئەگەر حەزەکەن بڕۆینە کەنار دەریا، وە با سوهۆش بێ جۆنگکووک وتی کە ئەیەوێ بیناسێت

ئیۆنجی:بیرۆکەیەکی باشە منیش زۆر حەزم لێیە سۆهۆش نەیەت بەزۆر ئەیهێنم ئا وە دێمە لای تۆ خۆم ئامادە ئەکەم . دەیی بایی ناراشییی

✰𝐁𝐚𝐬𝐤𝐞𝐭𝐛𝐚𝐥𝐥 𝐏𝐥𝐚𝐲𝐞𝐫✰ [M.Y.G]Where stories live. Discover now