لەڕێگا بەرەو کافێ ئەڕۆشتم ئەمڕۆ حەزم کرد
بڕۆم ، زۆر بێزار بووم لە ماڵەوەگەیشتمە کافێکە چوومە ژورەوە
دەرگاکە دەنگێکی دەرکرد
لەسەرووی زەنگۆڵەیەک هەڵواسرا بوو
بۆ ئەوەی کاتێک کڕیار هات بزاننبەرەو کاشێرەکە ڕۆشتم و داوای قاوەیەکی شیرنم کرد ، چونکە حەز بە قاوەی تاڵ ناکەم یاع..
کە بیریشی لێ ئەکەمەوە هێڵنجم دێدوای ئەوە چوومە سەر مێزی لای پەنجەرەکە
دەرەوەم لێ دیار بوو کەشێکی ئارامی هەبوو
کەسی زۆری لێنەبووسەیری دەورو بەرم کرد
هەندێکیان لەگەڵ هاوڕێکانیان بوون
هەندێکیان لەگەڵ خۆشەویست
و هەندێکی تریشیان لەگەڵ خێزانەکانیان هاتبوونسەیری پێش خۆمم کرد و
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی، وا بزانم هەر تەنها ئەبم
یەکێک لە پێشم دانیشتسەرم بەرز کردەوە و ئەوم بینی
تۆبڵێی چی بکا لێرە؟شوگا"سڵاو"
نارا"سڵاو ، کەی هاتی"
پرسیم پێش ئەوەی وەڵام باتەوە قاوەکەم گەیشت و ئەویش داوای قاوەی تاڵی کرد و وتی
شوگا"بێرەیا تێپەڕیم تۆم بینی
وتم با سەرێکی لێبەم"نارا"باشتکرد "
قوومێکم لە قاوەکە خواردەوە
شتێکی لە پێشم دانا سەیرم کرد دواتر سەیری ئەوم کردشوگا"ئـ دیاریە....بۆتۆ...لەدەرەوەی وڵات هێنام پێش گەڕانەوەم"
وتی و پشتی سەری ئەخوراند و سیری دەرەوەی ئەکرد ، هههـ گەمژە زۆر شڵەژاوە ئەبێ چ شتێک بێت
سەیری دیاریەکەم کرد پاکەتێکی مامناوەند بوو
سەری قردێلەیەکی پەمەیی پێوەبووهەڵم گرت و سەیری شوگام کرد
نارا"سوپاس ، بەرزی ئەنرخێنم"
بە ئارامیەوە وتم و کردمە ناو جانتا ڕەشە بچوکەکەم و سەیری شوگام کردەوە ، ئەمە بۆوایە ، بە شڵەژاوی چاوی ئەگێڕا بە کافێکەیا وادیارە ئەیەوێ شتێک بڵێ
نارا"ئەتەوێ شتێ بڵێی؟"
سەیری کردم و زەردە خەنەیەکی گەمژانەی کرد
کە هەموو ددانەکانی دەرکەوتن
بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد
یااا ئەم دزە ئەیەوێ هەرکاتێ بینیم دڵم بەرێت
لەگەڵ خۆیی بۆ ئازاری ئەم دڵە بێتاوانەم ئەدات