ℙ𝕒𝕣𝕥 18

30 6 4
                                    

Vote & Comment★
.

.

.
'Tomorrow´

نانی بەیانیم ئامادەکرد لە باخچەکە
و چووم تا ئەو پشیلە خەوخۆشە بەخەبەر بهێنم

دەرگایی ژوورەکەیم کردەوە
وەک و ورچێک خەوت بوو
یاا وابزانم من ناوی هەموو ئەژەڵەکانم لێنا
هههـ بەڵام بەڕاستی کیوتە زۆر جوان خەوتوە
بەس ببورە پشیلە پێویستە
لەخەوە جوانەکەت هەڵتسێنم

نارا"سۆرا.....سۆرا.. هەڵسەدەی
نانی بەیانی ئامادەیە.... سۆرراااا"

لەکۆتاییە هاوارمکرد بەخێرایی
هەڵسایەوە لەسەر بێدەکە بەپێوە بوو
هێشتا چاوی داخرابوو
هههـ بە باوەش هێنامەخوارەوە

نارا"دەی خەوخۆش گیان بڕۆ ڕووخسارت بشۆ و وەرە خوارەوە لە باخچەکە نان ئەخۆیین"

چوومە دەرەوە لە ژوورەکەی و بەرەو
باخچەکە ڕۆشتم

لەسەر کورسیەکە دانیشتم
ئێستا هەموو کۆمپانیا و کارەکانی باوکم
بۆ من ماوەتەوە
پێش ڕۆشتنم هەموو کارەکانی کۆریام دایە
دەسەڕاستی باوکم
وە لێرەش لقێک ئەکەینەوە من کاری
لێئەکەم ، بە دەنگی سۆرا لە خەیاڵەکانم
هاتمەدەرەوە

سۆرا"بەیانی باش ئوونی"
وتی و لەسەر کورسیەکەی بەرامبەرم دانیشت

نارا"بەیانیت هەنگوین، ئازیزی ئوونی"

سۆرا"ئوونی زۆر بێزارم لە ماڵەوە
ئەمەوێ کەمێک بچینە دەرەوە"
بە داماوی وتی

نارا"بیرۆکەیەکی جوانە ، کەواتە دوایی نانخواردنی نیوەڕۆ ئەڕۆینە دەروە بۆ پیاسەیکی خوشکەکان
پێت چۆنە"
بە خەندەوە وتم

سۆرا"واهــ نایابە ، ئەچینە شاری یاریش وایە؟"
بە پەرۆشەوە وتی

نارا"بەڵێ، بەڵام پێویستە بچیتەوە قوتابخانە"

سۆرا"باشە ، بەڵام ئوونی چۆن هاوڕێ پەیاکەم
من نازانم ئە زمانی ئەوان قسەبکەم"
بە خەمباری وتی

نارا"ئەوە کەی کێشەیە ، من چارەی ئەکەم
تۆ لەمڕۆوە زمانەکەیان فێرەبی"
بە خەندەوەوتم و کوڵمەکانیم گرت

سۆرا"ئۆکەی، تۆ باشترینی ئوونی"
بە دڵخۆشی وتی و باوەشی لێمدا

.

.

.

.

✰𝐁𝐚𝐬𝐤𝐞𝐭𝐛𝐚𝐥𝐥 𝐏𝐥𝐚𝐲𝐞𝐫✰ [M.Y.G]Where stories live. Discover now