ℙ𝕒𝕣𝕥 13

29 8 3
                                    






خۆم ئامادە کرد بوو چاوەڕوانی جۆنگکووک بووم
دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکەی هات
جانتاکەم هەڵگرت و چوومە خوارە وە
دایکم هەندێک شیرینی بۆ درووست کردین ئەوانیشم هەڵگرت و ڕۆشتم



نارا"سڵاو"

دەرگای ئۆتۆم بێلەکەم داخست و وتم


ئیۆنجی"یەیی ، ئێستاش بەرە و گەشتەکەمان"

.
.
.
.
.
.

گەشتینە شوێنەکە ، هەر بەڕاستی پێشبینیم
ناکرد ئێرە تایبەتە ، هەمووی سەوزاییە و داری کەم هەن لە دەورمان و ڕووبارێکیش لە و نیزیکانە هەبوو

هەموومان کەلووپەلەکانمان داگرت
من خەریکی ئاگر کردنەوە بووم و ئیۆنجیش
خواردنەکانی ئامادە ئەکرد

ئەودوانەش خەریکی دانانی چادرەکە بوون
پێکەنینێکی کەم گرتمی کاتێ جۆنگکووک لە جیاتی ئەوەی بەردەکە بدات لە بزمارەکە دای لە دەستی شوگا

شوگا"ئاهــ ،.ئەرێ تۆ بەشەری ، خۆ کوێرنی ئەوە بزمارە نەک دەستە داماوەکانم،!!"

بە هاوارەوە وتی

جۆنگکووک"ئێ جا من چۆن لە بزمارەکە بەم کاتێ تۆ بە دەستە گەورەکانت نازانی بیگریت"
بە بۆڵەوە وتی

شوگا" کوڕە من تۆـــ"

نارا"دەی ئەونە مەڵێن، ئیشەکەتان بکەن و وەرن
خواردن بخۆین"
بە خەندەوە وتم




دوای دەمەقاڵێیەکی زۆری شوگا و جۆنگکووک ئێستا

هەموومان لە دەوری ئاگرەکە دانیشتووین و قسەمان ئەکرد لە گەڵ خواردنی قاوەیەکی گەرم

جۆنگکووک"یااا شوگا، بۆچی گیتارمان بۆ ناژەنیت
پڵیسسسسس"
بە کیوتی وتی

شوگا"گیتارم پێنیە"
بەبێ خەمی وتی

جۆنگکووک"من هێنام زانیم بۆ ئەم کەشە پێویستمان ئەبێ"
وتی و چاوێکی داگرت، شوگاش بە بێزاری سەیری کرد









جۆنگکووک"دەی ئێستاش بیژەنە منیش گۆرانیەکە ئەڵێم"

شوگا دەسی کرد بە ژەنینی گیتارەکە بە هێمنی
لەگەڵ دەنگە خۆشەکەی جۆنگکووک

سەیری شوگام ئەکرد و جار جارەقومێکم لە قاوەکە ئەخواردەوە

شوگا"ئەمەش تەواو، ئەڵێن چی یاری پرسیار و وەڵام بکەین"

✰𝐁𝐚𝐬𝐤𝐞𝐭𝐛𝐚𝐥𝐥 𝐏𝐥𝐚𝐲𝐞𝐫✰ [M.Y.G]Where stories live. Discover now