ℙ𝕒𝕣𝕥 14

28 6 2
                                    







POV NARA


جانتاکەی شانم توند گرتبوو بەنێو دارەکاندا ئەڕۆیشتین بۆ سەیرکردنی ناو دارستانەکە
سەڕەڕای ئەوەی دونیا ڕووناکە
بەڵام بەهۆی چڕی دارەکانەوە ئێرە کەمێک تاریکە
لە بەینی چڵی دارەکانەوە تشکی خۆر دیار ئەدات

ئەوە سروشتەکەی جوانتر کردوە
بڕوائەکەم گەربڵێن لەوکاتەوەی هاتووم هەزار ڕەسمی ئێرە وە زیاترم گرتبێ هەموو شتەکانی
گوڵەکان و دارەکان و باڵندە و ئاژەڵەکان
هەموو ئەو شتانە زۆر جوان بوون لەگەڵ دەنگی ئەو بایەکزەی ئەیدا لە دارەکان یان دەنگی ڕووبارە خێراکە
ئاوازێکی تایبەتیان دروست کردبوو

ئیۆنجی"یااهـ نارا وەرە دەی ئەونە وێنەمەگرە"
لە دوورەوە هاواری بۆکردم

جۆنگکووک"وابزانم جاریداهاتو پێویست ناکات بێت بۆ ئەو جۆرە شوێنانە چونکە هەمووی لە موبایلەکە هەڵگرتوە"

نارا"وەک ئەوه نییە خۆت لەوێبی و هەوای ئەوێی هەڵمژی"






























شوگا"دەی ، هەرکەسە و بەلای ئیشی خۆیا"
گەڕاینەوە و بەڕێز پشیلە خێرا فەرمانی دەرکرد

جۆنگکووک"من ئەچم هەندێک دار دێنم "
وتی و ڕۆشت

ئیۆنجی"منیش ئەچم خواردنەکان دێنم"

شوگا"تۆش وەرە ئەم کەلوپەلانەم لەگەڵ هەڵگرە"
بە نارای وت

نارا"باش"










هەموو شتمان ئامادەکرد و دوای نان خواردن
جۆنگکووک تۆپەکەی هێنا و یاری مان ئەکرد
من و ئیۆنجی و ئەو دووەش پێکەوە

ئیۆنجی"یاااا پشیلەی بۆگەن تۆ زۆۆر خێرا هەڵی ئەدەی ناتوانم بیگرمەوە"
بە بۆڵەوە

نارا"تۆ حەقت نەبێ بۆ منی لێگەڕێ ئێستا چاری ئەکەم"
وتم و چاوێکم لێی داگرت

نارا" وانەزانن ئێمە کچین و هیچ نازانین، خۆی ئێستا یاریەکە دەست پێئەکات"
وتم

جۆنگکووک"تشش بزانین"
بە گاڵتەجاڕی

بە هێزێکی کەم تۆپەکەم هەڵدایە ئەودیو و شوگاش زۆر بە بەهێزی هەڵیدایەوە بۆم ئەمە ئەو هەلە بوو ئەمویست بەڕێز شوکی، پازێکی کەمێ بەرزم دا و دەستم لولکرد لە پشتی سەرم و بەبەهێزی لە تۆپەکەم دا و کەوتە سەر زەویەکەی ئەوان ، بەڵێ!

ئیونجی"یەیییی بەڵێ بەڵێ بردمانەوە ، ئمم ئێوەی دۆڕاو بۆ دەرەوە"
وتی و زمانی لێ دەرکردن

✰𝐁𝐚𝐬𝐤𝐞𝐭𝐛𝐚𝐥𝐥 𝐏𝐥𝐚𝐲𝐞𝐫✰ [M.Y.G]Where stories live. Discover now