ℙ𝕒𝕣𝕥 17

31 5 2
                                    

.

.

.

POV NARA


سێ ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەکەیا ڕۆشتوە
ئێستا سۆرا زۆر باشە و لە ژوورێکی ئاساییە بەڵام هێشتا نازانین دایک و باوکم چۆن ئەبن تا ئێستا لە ژێر چاودێری چڕان
ئەم سێ شەوە خەو نەچۆتە چاوەکانم
بە ئاسودەیی

بەڵام بە بۆنەی ئیۆنجی باشترم
وەک دایکێک بووە بۆم
ئەم سێ ڕۆژە هەر لەلام بووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵی خۆیی، وە جۆنگکووک و شوگاش وەک باوکێکی میهرەبان دڵیان ئەدامەوە و ئامۆژگاریان ئەکردم
بەهێزبم ، بەڵام هێشتا ناتوانم ئاسودە ببم

هەست بەباشێ ناکەم بۆ دایک و باوکم
ئەم هەستە نەفرەتییەی من هەمیشە ڕاست بووە
ئەمەوێ ئەرێنی بیر بکەمەوە
بەڵام لە هەر هەوڵێکم شکست ئەهێنم
بە بیرکردنەوە لە تەندرووستی ئێستایان

ئێستاش لە سەر کورسیەک لە لای دەرگایی ژوورەکانی دایک و باوکم دانیشتووم
هیچ هیوام نەماوە

لەهەمان کاتا پەرستارەکە بە خێرایی هاتە دەرەوە
و بانگی دکتۆرەکانی ئەکرد
دوو دکتۆر چوونە ژوورەوە زۆر شڵەژاو دیاربوون

بەخێرایی هەستامەوە و بەرەو ڕووی پەرستارەکە چووم

نارا"بڵێ ،، پێمی بڵێ چی ڕوویداوە
دایک و باوکم چیانە بۆچی بەو جۆرەن"
بە بێ سەبری وتم

پەرستار:- خانمەکەم ڕێگەم بدە بڕۆم حاڵی نەخۆشەکان زۆر خراپە

بە بێ هیوایی ڕووم وەرگیڕا و لەسەر کورسیەکە دانیشتمەوە لەو کاتەشا ئیۆنجی و ئەوان هاتن
هیچ ئاگاداری قسەکانیان نەبووم

هەرگیز هێندەی ئێستا بێ هیوانەبووم
هێندەی ئێستا دڵتەنگ نە بووم
هێندەی ئێستا بێ هەست نەبووم
هەرچەن کچێکی سارد بووم
بەڵام منیش هۆکار هەبوو بۆ بێهەستیم
هەموو مرۆڤێک هۆکارێک هەیە
بۆ جۆری ئەو کەسایەتیەی درووست بووە
منیش بەهەمان شێوە
ئێستا هێندە دڵنیا بوومەتەوە لە مردنیان
گەر ئێستا بێنە دەرەوە و بڵێن
گیانین لەدەست داوە ئەوا هیچ پێم
سەیر نابێت چوونکە
ڕووخساری و ڕەفتاری دکتۆرەکان
هەموو شت ڕوون ئەکاتەوە
هەهـ وابزانم کاتی هات ئیتر هەستەکانم
پشت ڕاست ببێتەوە



لە شوێنی خۆم هەڵنەسام
ئیۆنجی بەرەو ڕووی دکتۆرەکە ڕۆشت


ئیۆنجی"چی ڕوودا پوورێ و مامم باشن وایە؟"
بە شپرزەیی وتی

دکتۆر:- ببورە بەڕاستی بە داخم بۆتان
بەڵام هەرچی لە توانامان هەبوو کردمان
شەرمەزارم کە نەمانتوانیی ژیانیان ڕزگار
بکەین، ئەوان گیانیان لەدەستا
هیوادارم دواناخۆشیتان بێت



✰𝐁𝐚𝐬𝐤𝐞𝐭𝐛𝐚𝐥𝐥 𝐏𝐥𝐚𝐲𝐞𝐫✰ [M.Y.G]Where stories live. Discover now