ئەم ئەلەرمە زۆۆۆر بێزارکەرە ، ئاهــ
بە بەهێزی دەستم لەسەر دانا تا بیکوژێنمەوە و مێشکم ئارام بکەمەوەبەڵام، ئۆهـ وابزانم تێکم شکاند ،نەفرەت هیچ شتێک بەباشی ناڕوا ، هەستامەوە و بەرەو دەست شۆرەکە بەڕێکەوتم
کەلوپەلی خاوێنکردنەوەم هێناو پارچە شکاوەکانیم کۆکردەوە و فڕێم یانن
پێویستە دانەکی نوێ بکڕمەوە بۆ ژوورەکەم
بێزارکەرە، واباشترە پێش ئەوەی دوا بکەوم و
پڕۆفیسۆرە بێزارکەرەکە دەست بکاتەوە بە سەر زەنشتکردنم خۆم ئامادە بکەم.لەسەر پلیکانەکان هاتمە خوارە دایکم لە چێشتخانەکە خەریکی ئامادە کردنی خوانی بەیانی بوو و باوکم لە هۆڵەکە سەیری تیڤی ئەکرد
سەیری کاتژمیرم کرد 7:35 بوو
هێشتا کاتم ماوە ویستم بڕۆمە چێشتخانە بەڵام گوێم لە دەنگی تیڤیەکە بوو و سەرجی ڕاکێشامئەوەی لە هەواڵەکان بیستم توشی شۆکی کردم
پەیام نێر:- ئەمڕۆ لەپاش نیوەڕۆ باشترین
و لێهاتوترین یاریزانی باسکە مین یۆنگی ،
لە فڕۆکە خانەی ئەمریکا بەرەو کۆریا
دەگەڕێتەوە وە بڕیاری داوە ـــــــــــــــــــتەنها توانیم ئەم چەن دێڕەم گوێلێبێ
بەهۆی ئەوەی باوکم تیڤیەکەی کوژاندەوەلە شوێنی خۆم نەجوڵا ، واتا ئێستا شوگا باشترین یاریزانە ، باڵام چۆن بە ماوەیەکی هێندەکەم تەنها سێ ساڵە ڕۆشتوە ، بەڵام لەبیریشم نەچێ ئەو پێشتر هەر یاریزان بوو
ب.لی"کچم نان ناخۆی؟ بۆچی وا لێرە وەستاوی؟"
نارا"هاهـ ، ئا ئەبێ بڕۆم ، خوارم بۆ ناخورێ"
ب.لی" باشە کچە جوانەکەم ئاگاداری خۆتبە"
نارا"وائەکەم ، "
لە ڕێڕەوەکەوە بەرەو کڵاسەکەم ئەڕۆشتم و
خەیاڵم ڕۆشتبوو ، تا سەرم بەرزکردەوە و ئەوسێ گەمژەیەم بینی ، دووبارە نااااسوومین"ها نارای ئازیز بۆ کوێ ئەڕۆی"
ویستم بڕۆم و گوێیان پێنەدەم ، بەڵام وا دیارە دووبارە بیری لێدانە پڕ خۆشەویستیەکانم ئەکەنەوە
مینسوو"هێی بۆ کوێ گەمژە ئەترسی ؟"
بە زەردە خەنەیەکی پڕ گاڵتەجاڕی
![](https://img.wattpad.com/cover/361866494-288-k536172.jpg)