ℙ𝕒𝕣𝕥 8

30 10 14
                                    

لە کەنار دەریاکە دانیشت بووم و سەیری ئیۆنجیم ئەکرد کە لەگەڵ سۆهۆ و جۆنگکووک لەناو ئاوەکە یاریان ئەکرد ، ئەمڕۆ کەش و هەوا  زۆر گەرمە  حەز بە خواردنەوەیەکی گازی ئەکەم

ویستم هەستم  بەڵام خواردنەوەیەک لە پێشم ڕاگیرا

شوگا"جەوەکەی گەرمە وتم لەوانەیە خواردنەوەیەک باشبێ"

نارا"سوپاس"

بەبێدەنگی دانیشت بوین تا جۆنگکووک هاتەلامان

جۆنگکوک"بەبێ من؟"

شوگا"بڕۆ لەناو کارتۆنە بەفرەکە ئەوانی تری لێیە"

.

.

.

دوای ماوەیەک لە گەڕان و پیاسە کاتەکەی درەنگی کرد ، نانی ئێوارەمان لە دەرەوە خوارد

دەرگای ماڵەوەم کردەوە و چومە ژورەوە روناکیەکان کوژابونەوە وادیارە خەوتون بەبێ دەنگی پێڵاوەکەم لە پێکردەوە و چومە ژورەکەم

گەرماوم کردو خەریکی وشک کردنەوەی قژم بووم دەنگێک لە موبایلەکەمەوە هات ، شوگا !

پشیلەی خەواڵو: نارا ! خەوتوی؟

me: بەڵێ ، نا نەخەوتوم

پشیلەی خەواڵو: باشە ، وانەکانت بو نەنارم  ئەتوانی بینێری؟!

me:ئۆهــ ببورە لە یادم کرد ، هەرئێستا

پشیلەی خەواڵو:کێشەنیە، سوپاس

me: شایەنی نیە

ویستم پێی بڵێم شەو شاد ،ناا پێویست ناکا موبایلەکەم لابرد و لەسەر بێدەکەم پاڵکەوتم

هەست بە هیلاکیەکی زۆر ئەکەم

ئەم بێدە نەرمەش ئاسودەم ئەکات بەهێمنی خەوم لێکەوت

⬇⬇⬇بەیانی⬇⬇⬇

چومە پۆلەوە و لەسەر مێزەکەم دانیشم و سەرم نایە بان مەچەکم و چاوەکانم داخسـتـ

ئیۆنجی"ناراشیی ئەوە چیە ئەڵێی هیچ نەخەوتوی"

نارا"نا هەر کەمێ بێ هێزم"هێشتا چاوەکانم داخستبو

ئیۆنجی"ئێ کەواتە بۆهاتی.. کواسەیرم بکە"
دەسی خستە ژیر چەناگەم و سەری بەرز کردمەوە

ئیۆنجی"کچێ تۆ ڕەنگت تیا نەماوە هەستە خێرا با بتگەڕێنمەوە"

نارا"نا پێویست ناکا من باشم هەر .."

✰𝐁𝐚𝐬𝐤𝐞𝐭𝐛𝐚𝐥𝐥 𝐏𝐥𝐚𝐲𝐞𝐫✰ [M.Y.G]Where stories live. Discover now