𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᵀᵂᴼ

202 38 15
                                    


Boongcha_pov
————————

"دایکە من دەچمە شارۆچکەکە باشە"

"کچەکەم بۆنگچا گەر بەنیازی بەبێ پاسەوان بڕۆیت ئەوا ناهێڵم "

"بەڵام دایکە من ناتوانم لەگەڵ ئەو پاسەوانانە بەئاسودەیی ڕەفتار بکەم"

"کەوایە لەکۆشک بمێنەوە"

" ئاهے "

بۆچی ناهێڵن بەتەنیا بڕۆم تەنیا لەبەر ئەوەی شازادەم، ئاهے بەڕاستی بێزارکەرە ژیانی کۆشک ناتوانم هەنگاوێک بەتەنیا بنێم هەر دەبێ کۆمەڵە پاسەوانێکم لەگەڵ بێ

بەنهێنی بەرەو چێشتخانەکە چوم ئەوێ تاکە ڕێگایە کەبتوانم تێیدا بچمە دەرەوەی کۆشک، دەمەوێ بچمە شارۆچکەکە ئەوێ زۆر خۆشە وە هاوڕێیەکیشم هەیە لەوێ، تایهۆنگ ئەو کوڕێکی زۆر شیرینە وە خۆشەویستەکەشی وەک خۆیەتی،' لار' ئەو کچێکی جوان و ژیرە بەنیازن کە لەو ماوەیە هاوسەرگیری بکەن

من هیچ هاوڕێیەکم نیە لەناوەیی کۆشک چونکە شازادەم کەس ناوێرێ نزیکم بکەوێ چونکە دەبێتە بێڕێزی

خۆ وتم ژیانی ناو کۆشک بەتەواوەتی بێزار کەرە

لێرە تەنیا دایک و باوک و جۆنگکوکی برام وە نامجون و هایۆنی خوشکم قسەم لەگەڵ دەکەن

هەرچەندە من لەگەڵ ئوپا نامجون زۆر قسە ناکەم چونکە ئەو هەر خەریکی کاری کۆشکە، جۆنگکوکیش کەم کەم ئەویش دەچێتە مەشق چونکە بەمزوانە دەبێتە دەستە ڕاستی ئوپا نامجون

هایۆنیش هیچ ڕایەکانی لەگەڵ من ناگونجێ ئەو کچێکی زۆر توندە لەسەر یاسا و بەتەواوەتی وەک شازادەیەک دەژی منیش کچێکم کە باوەڕم بە ئەفسانە و جادوو هەیە و سەرکێشم

بەنهێنی چومە دەرەوە ئێێ ئەوە کاری منە هەموو ڕۆژێک بەدایکم دەڵێم دەچمە دەرەوە دایکم ناهێڵێ بەتەنیا بڕۆم منیش لە چێشتخانەکەوە دەچمە دەرەوە

"ئۆ سڵاو بونگچا "
تایهۆنگم بینی و سڵاوی لەمن کرد


"سڵاو تایی چۆنی ؟ "

"باشم بەنیازی ئەمڕۆ چیبکەیی؟ "

" لەڕاستیدا دەمەوێ گەشتێک بەناو دارستانەکە دا بکەم "

"ئۆ ئەوە لەسەرکێشیەکی خۆش دەچێ بەڵام ببورە کە ناتوانم لەگەڵت بێم"

"بۆچی ئایە نەخۆشی ؟ "

" نەخێر تەنیا ئامادەکاری بۆ هاوسەرگیریەکەم دەکەم "

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now