𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᵀᴱᴺ

128 28 29
                                    


Jimin_pov

لەگەل بۆنگچا بەناو بازاڕەکە دەڕۆیشتین داوام لێکرد دەستم بگرێ تاون نەبین بەڵام منی وەستاند کە بانگی کردم

"جیمین ! "

"بەڵێ "

" ئایە تۆ هیچ گاریگەریەکت بەسەر کەسێکی تردا دەبێ"

لەپرسیارە سەیرەکەی نەگەیشتم

"مەبەستت چیە؟!! "

دەستەکانی دەرهێنا و دەستی کرد بە ڕونکردنەوەی پرسیارەکەی

"یانی ئایە ئەگەر کەسێک جادووگەر نەبوو لەتۆ نێزیک بویەوە ئەوا هیچ جادوێک بەسەر ئەوە دەکرێ واتا بۆنمونە دەکرێ کەسێک بەهۆی ئەوەی دەستت بگرێ توشی دڵەکوتە بێ "

بەوردی گوێم لێی گرت بەڵام وشەکانی کۆتایی وەک بڵێی ئومێدێکی بۆ دروست کردبێتم بزەیەکم کرد

"نەخێر شازادە خاتوون من تەنیا گەر خۆم جادوو نەکەم هیچ جادویەک بێ ویستی من لە جەستەم ناچێتە دەرەوە بۆچی دەپرسی؟! ئایە بەدەست گرتنم دڵەکوتەت بۆ دروست دەبێ؟! "

وابزانم شڵەژا

"ههه نـ نا تەنیا لەمێشکم مەراقی شتێکی وام کرد"

هەرچەندە دەزانم شتێک دەشارێتەوە بەڵام دەی باوابێ دوبارە دەستەکانیم گرتوو وتم

" باشە کەوایە با بەردەوام بین لە گەڕانەکەمان شازادە خاتوون "

ڕووی گرژ کرد و وتی

" جیمین بوەستە لەوەی هەمووکات بڵێیت شازادە شازادە !!"

زەردەخەنەیەکم کرد بە شێوە کیوتەکەی

"بۆچی شازادەکەم توڕە دەبێ بەوە؟!"

ڕوخساری وەک پشیلە لێکرد و بە نوزانەوە ناوی منی هێنا

" ئەرێ جیمین "

نەفرەت ئەمە دەیەوێ بە نەخۆشی دڵ بمرم بەرگەی شێوە کیوتەکەیم نەگرت و ماچێکم لە کوڵمەکانی کرد

" ئاوا خۆت شیرین مەکە لەبەرامبەر کەس هاا"

لەشوێنی خۆی بێ چاو تروکاند وەستا دڵنیام گاریگەر بوو پێی جا پاڕک جیمین ماچی کەسێک بکا گاریگەر نابێ ؟!

دەستم گرت و دەستمان کرد بەڕۆشتن لەناو بازاڕەکە ملوانکەیەک سەرنجی ڕاکێشام دڵنیا نەبووم کە بۆنگچا بەدڵی دەبێ یاخود نا

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now