𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐭 ᴱᴸᴱᵛᴱᴺ

113 23 25
                                    

Bongcha_pov
______________

لەژورەکەی یورا خەریکی خۆ ئامدە کردن بووین بۆ ئاهەنگی بەڕێز کیم لەڕاستیدا من زۆر حەز بەئاهەنگ دەکەم دەموێ بزانم ئاهەنگی ئەم جیهانە چۆنە

من هەموو شتێکی ئێرەم زۆر بەدڵە هەمووشتێکی ناوازەیە بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە جیمین نیشانی دام

نازانم بۆ بەلام هەست دەکەم کە جیمین زۆر گۆڕاوە واتا ئێستا زۆر گرینگی پێدەرە پێشتر هەر بەمنی دەوت بێزارکەر کەچی پاش ئەوەی دوبارە منی بینەوە گۆڕاوە دەکرێ منی بەدڵ بێ ؟!

قسەی بێمانا مەکە بۆنگچا تۆ چیت تا جیمین سەیرت بکا تەنیا وەک هاوڕێیەک ئەم شتانە دەکا تا لەم بیرۆکانە نەجاتم بێ قسەم لەگەڵ یورا کرد

"یورا دەکرێ بزانم ئاهەنگەکە چۆنە من هیچ سەبارەت بەئاهەنگی ئێرە نازانم !"

"سەیرکە کاتێک دەچینە ئەوێ دەبینیت چەندین خێزانی لێیە وە لەوێ نان دەخۆین و پیرۆزبای لە بەڕێز کیم و خاتوو کیم دەکەین وە دواتر خۆسەویتەکان یان هەرکەسێک حەزی لێ بێ سەما دەکا"

"سەما؟!! "

" ئهم تۆ سەما دەزانی ؟! "

" بەڵێ سەمای کلتوری دەڵێی"

" ههه نەخێر سەمایەکی جیاواز هەیە وەرە ئێرە "
داوای لێکردم بچمە بەرامبەری منیش چومە بەرامبەری دەستێکی لەبەردەم ڕاگرت


" سەیرکە ئێستا من کوڕەکەم تۆش کچەکەیت ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە دەستێکت لەناو دەستم بێ ئەویتر بخەیتە سەر شانەکانم"
هەرچی وت وام کرد دەستێکم خستە ناودەستی دەستەکەی ترم لەسەر شانی دانا ئەو بەردەوام بوو لەقسەکردنەکەی


"وە من دەستێکم لە لەکەمەرت دادەنێم و ئەویتر لەناو دەستەکانتە وە من چۆن هەنگاوم نا تۆش وابکە تەنیا لە هاتنە پێش و چونە دواوە تۆ بەدوام دەکەوی واتا دەتوانین بڵێین لەم سەمایە تۆ بەدوای من دەکەوی و ڕێم پێدەگری"

"ئێستاش دەست دەکەین بەهنگاونان ئامادەی ؟!"
یورا وای وت و سەرم بە ئەرێنی لەقاند دەستی کرد بە هەنگاو نان منیش هەرچی ئەو وتی کردم هەنگاوەکانم وەک ئەو دەنا لە ڕاستەوە بۆ چەپ دواتر بۆ پێشەوە و دواوە تا ماوەیەک باش بوو بەلام قاچم خستە سەر قاچی یورا


" ئاهے"

"ببورە بەڕاستی مەبەستم نەبوو "

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now