𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᴺᴵᴺᴱ

120 25 11
                                    




Bongcha_pov

" بۆنگچا سەیری ئەم جلە بکە زۆر جوانە دڵنیام لەبەری بکەی شاهانە دەبی "

یورا وای وت کاتێک درێسێکی شینی کاڵی هێنا بەڕاستی زۆر جوان بوو بەڵام شانەکانی کراوە بوون هەرگیز جلێکی وا کراوەم نەپۆشیوە سەیری یورام کرد

"جوانە بەڵام زۆر کراوەیە واتا من جلی وام هەرگیز نەپۆشیوە !"

" ئایی گیانەکەم ئەمە کوا کراوەیە سەیرکە بابیکڕین دڵنیام زۆر لێت جوان دەبێ "

هەر چۆنێک یوری منی قایل کرد کە ئەم جلە بکڕم دوای ئەوەی لە دوکانەکە چوینە دەرەوە لەبەرامبەردا کەسێکم بینی

جیمین

لەگەڵ کۆمەلە کوڕێک بوو زەردەخەنەی دەکرد قسەی لەگەڵ ئەوان دەکرد ئەو زۆر جوان و تایبەتە هەر کاتێک دەیبینم ناتوانم چاوەکانمی لەسەر هەڵگرم

لەگەڵ یورا بەرەو ئەوان دەچوین لەوە نەدەچوو کە یورا ئەوی بینی بێ بەڵام لەماوەی خولەکێک یورا هاواری ناوی ئەوی کرد

"جیمین ئۆپا !! "

جیمین ڕاستەوخۆ ڕووی کردە لای ئێمە سەرەتا سەیری یورای کرد و زەردەخەنە هەر لەسەر لێوەکانی بوو دواتر چاوەکانی کەوتە سەرمن کە تەواوی کاتەکە نیگاکانم هەر بۆ ئەو بوون دڵم دەستی کرد بە خورپە خورپ بەشێوازێک لێیدەدا کە دڵنیا بووم لەوەی یورا هەستی پێدەکا

جیمین و هاوڕێکانی بەرەو لای ئێمە هاتن

" ئۆو کچینە ئێوەش لێرەن "

"ئۆی ئوپاکانم چۆنن دەمێکە نەمبینیون "

یورا پرسیاری لە هاوڕێکانی جیمهن کرد دیارە ئەمە ئەو سێ کوڕەن کە یورا دوێنێ شەو بوی باسکردم

ئەوان وەڵامی یوران دایەوە دواتر سەیری منیان کرد دانەیەک کە باڵای لەوانیتر بەرزتر بوو سەیری منی کرد ووتی

"کەواتە تۆ شازادە خاتونەکەمانی؟! "

من پێم سەیر بوو دەکرێ جیمین وتبێتی کە من شازادەم جیمین لەم نێوەندەدا قسەی کرد

"ئۆو بوەستە هاوڕێیان با بەیکترتان بناسێنم بۆنگچا ئەمە هۆسۆکە وە هۆسۆک ئەمە بۆنگچایە "

کاتێ دەستی بۆ کوڕە باڵابەرزەکە برد و منی پێناساند منیش خەندەیەکم بۆی کرد وتم

"خۆشحاڵ بووم ! "

دواتر جیمین دەستی بۆ کوڕەکەی تەنیشتی برد کە تۆزێک لە هۆسۆک نزمتر بوو بەڵام شانەکانی لە هەرسێکیان پانتر بوو

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now