𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᵀᴴᴿᴱᴱ

161 31 2
                                    


Author_pov
———————

بەیانیەکی نوێ وە ئومێدێکی نوێ بۆ هەندێک کەس بۆنگچا بەپەلە لەسەر جێگاکەی هەڵسا و ڕوخساری شۆرد و جلێکی پۆشی پاشان چوە هۆڵی نان خواردنەکە هەموو ئەندامانی خێزانەکە لەسەر سفرەکە بوون بۆنگچا بەڕوو خۆشی بەرەو باوکی چوو ڕومەتی ماچ کرد

"بەیانیت باش پاشایی قۆز "

"ههه بەیانی شازادە بچوکەکەم باش"

بۆنگچا بەرەو دایکی چوو ماچی کردوو بەیانی باشی لەو کرد

"بەیانیت باش خاتونی شاژن"

"بەیانیت باش شازادەکەم"

بۆنگچا لەسەر کورسیەکە دانیشت لەنزیک دایکی سەیرێکی ئەو سێیانەی کرد کە وا بەمۆنی سەیری دەکەن

" ئۆۆۆ شازادەکان بەیانیتان باش "

جۆنگکووک ڕوخسارێکی بێزاری دروست کرد

"ئەمە ناحەقیە ئێوە زیاتر ئەو مشکەتان خۆش دەوێ وەک لەئێمە"

باوکیان سەیرێکی کردن
" ئەو شازادە بچوکەکەمانە بەدڵنیایەوە خۆشەویستر دەبێ"

بۆنگچا زمانێکی لە جۆنگکووک هێنا دەرەوە

پاش ئەوەی نانیان خوارد بۆنگچا بەپەلە چوە ژورەکەی ئەو بەدوای جلێکی جوان دەگەڕا تا بۆ دیدارەکەی ئەمڕۆی بپۆشێ
هایۆن هاتە ژورەوە هەستی بەو پەرۆشیەیی بۆنگچا کرد

"ئحم خێرە دەچیتە شوێنێک شازادەی بچوک ؟! "

بۆنگچا وەستا لەگەڕان و سەیری هایۆنی کرد
ئەمڕۆ لەگەڵ تایی و خۆشەویستەکەی دەچینە دەرەوە منیش دەمەوێ کەمێک ڕێک پۆش دەرکەوم

"باشە کەوایە دەتوانی دەستە جلێکی من ببەیت"

"چییی تۆ بە ڕاستیتە ؟!!"

"بەدڵنیاییەوە گەمژە "

هایۆن و بۆنگچا بەیەکەوە چونە ژورەکەی هایۆن پاش ئەوەی کەمێک دەمەقاڵێیان کرد لەسەر هەڵبژاردنی جل

پارچە جلێکی زۆر جوانیان هەڵبژارد
هایۆن ئەوە زۆر جوانە بەڵام ئایە دەتوانیت قژیشم بۆ بکەیتە پرچ (گەزی)

" ئایە تۆ دەچیتە ژوان ؟! "

بۆنگچا شڵەژا
" چ چی نا نەخێر تەنیا حەزدەکەم جوان دەرکەوم"

"باشە تۆش ئاوا شڵەژای بڕۆ جلەکەت بپۆشە دواتریش قژت چاک دەکەم"


"باشە"



پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now