𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᶠᴼᵁᴿ

144 32 16
                                    



Bongcha_pov
-------


بەهێواشی ڕێم دەکرد بەناو دارستانەکە بیرم لەو ڕۆژانە دەکردەوە کە لەگەڵ جیمین بەسەرم بردبووە ئێستا نزیکەی مانگێکە کە جیمین دەبینم باشە لەبەر دایکم ناتوانم هەموو ڕۆژ بەسەر یەکەوە لەکۆشک بێمە دەرەوە ئەو ڕۆژانەی کە لەناو کۆشکم لە کتێبخانەکە کات بەسەر دەبەم بەخوێندنەوەی کتێبی ئەفسانەیی یان لەناو باخچەکە بە چاک کردنی گوڵەکان کات بەسەر دەبەم من ئاشقی جادوو وە سروشتم

وە جیمین چوار جادوی بۆ کردووم
یەکەمیان . ماڵێک لەسەر هەور
دووەمیان . بینینی گوندی سمۆرفەکان
سێیەم . چەندین کێکی لەدایک بوون
چوارەم . ماڵێک لە پشمەک

دەزانن هەر هەمویان نایابترینان بوون
وە ئێستا بەنزیکەی ئێمە بوینەتە هاوڕێ واتا هەرچەندە جیمین دایمە من بە بێزارکەر ناوم دەبا بەڵام من گرنگی نادەم چونکە دەزانم ئەو قسانەی لەدڵەوە نیە

ڕێگایی ماڵەکەی جیمینم وەک ناوی خۆم لەبەر کردوە هەرچەندە زۆر دورە لە شارۆچکەکە بەڵام حەز و خولیای جادوو ئەو دوریەو ماندوو بونەم لەیاد ناهێڵێ

بەسەر گردەکە سەرکەوتم سەری ماڵەکەیم کرد بەڕاستی ئەوە ماڵێکی زۆر جوان و پاکە کە تەنیا
پیاوێکی لەناو دەژی

" هێیی جیمین لێرەیت"
هاوارم کرد بەو هیوایەیی کە لە ماڵەکەی بێ لەدەرگاکەکم دا بۆچی دەرگا ناکاتەوە ئایە لەماڵ نیە ؟

"جیمین!!!"
دوبارە لەدەرگام دا دەڵێی لەو ناوە نیە

چومە لای پەنجەرەکان سەیرێکی ناو ماڵەکەم کرد ئایی خوایە لێرە نی باشە دەبێ نەخەوتبێ یانی دەکرێ تا ئێستا خەوتبێ نەخێر خۆی نیوەڕۆیە یانی بەیانی نیە

چومەوە لە دەرگاکەم داوە دوبارە
"ئەرێ جیمین لەماڵەوەی!!!"

هاوارم کرد و دوبارە بەبێ وەستان دەرگام دەداوە

"جیم....."
لەپڕ دەرگاکە کراوە جیمین بەسەر و قژێکی شێواوە لەبەردەمم دەرکەوت پێیەوە دیارە کە تازە لەخەو هەڵدەستێ خوایە گیان ئەم بونەوەرە چیە تەنانەت کاتێک لەخەویش هەڵدەستێ هەر قۆزە


" ئەرێ تۆ چیت ئاوا هەڵدەکوتیتە سەر ماڵەکەم هااا بۆچی سوپایەکت لەگەڵ خۆت نەهێنا ئاوا باشتر نەدەبوو لەجیاتی ئەوەی ئاوا دەرگاکەم وێران بکەیت هاااااا"

ئۆیییی خوایە گیان دەڵێی جوچکی تەڕە کاتێک چیکە چیک دەکا زۆر کیوتە هههه >-<

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now