𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 Finall

160 27 7
                                    


  تێکەڵ بوون هەبوو لەنێوان پارتی کۆتایی و پارتی 16 بۆیە سەر لەنوێ پارتی کۆتاییم پۆست کردەوە

چێژ لەبەشی کۆتایی ببینە و خەیاڵ بکە

وە بەر لە خوێندنەوە ڤۆت بکە

لەکۆتایی چیڕۆکەکە هەر ڕەخنەیک یان پێشنیارێک هەبوو بیڵێ

ڕایی خۆت لەسەر چیڕۆکەکە بڵێ بەگشتی

ئەم ئەستێرەیە

دابگرە ئاوای لێدێ







Bongcha_pov
———————

لەناو باخچەی دواوەی کۆشکەکە پاڵکەوتبوومم سەیری ئەستێرەکانم دەرکرد شێوەیان زۆر جوانە هەر یەکەیان پێشبڕکێی جوانی دەکەن لەگەڵ یەکتر

گوڵ ، سروشت ، باران ، ئەستێرە ، زەریا ، کتێب ، جادوو ، جیمین

ئەوانە شتە دڵخوازەکانی منن نزیکەی ٤ مانگ بەسەر هاوسەرگیری ئوپا نامجون تێپەڕیوە لەگەڵ ئونی نارا باش ڕێک کەوتوین ئەو کچێکی شیرین و دڵپاکە بۆ من هاوشێوەی ئونی هایۆنە

زۆر بیری ئونی هایۆن دەکەم تەنیا مانگێک لەمەوبەر دەبێ کە بینیم ئەوکات باوکم خێزانی ئونی نارا"ی داوەت کرد بۆ کۆشکەکەمان

لەم ڕۆژانە جیمین کەم دەبینم زۆربەی جارەکان بەڕێگای جادوی خۆ ون کردن دێتە لام منیش ناتوانم بچمە لای باوکم ڕێم پێ نادە کە بچنە دەرەوی کۆشک بەبێ پاسەوان

وە تایهۆنگ مانگێک لەمەوبەر هاوسەرگیری کرد من توانیم داوا لەباوکم بکەم ڕێم پێبدا بچمە ئەوێ وە بە خۆشحاڵیەوە جیمین و یوری'ش هاتن لەگەڵ کچە پورەکانی لەڕاستیدا من دانەیەکم بەدڵ نیە هەرچیی بێت ئەو ناتوانێ جیمینم لێ ببات

"ئۆو مشکەکەمان لێرەیە ؟!"

سەیری تەنیشت خۆم کرد ئوپا جۆنگکوک بوو ئەویش هاتە تەنیشتم پاڵکەوت

"ئاهے بەجدی ماوەیەکی زۆر دەبێ سەیری ئەستێرەکانم نەکردوە"

بەدەنگێکی ماندووی وای وت منیش سەیرم کرد و وتم

"بوون بە شازادە زۆر شتت لێ دەبا من هەمیشە دەموت خۆزگە ئێمە لەخێزانی شاهانە نەبوینایە"

"تۆ ڕاستدەکەی بۆنگچا ژیانی شاهانە ئەوەندەش خۆش نیە بەهەرحاڵ زاوا کەی دێتە خوازبێنیت دەمەوێ زوو بیبینم ؟! "

من لەگەڵ قسەکەی شۆک بووم و هەڵسامەوە ئەو لەکوێ دەزانێ خۆ من هیچم بە ئەو نەوتوە تەنانەت بە ئونی ناراش تەنها هایۆن دەزانێ

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now