𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᶠᴵᶠᵀᴱᴱᴺ

127 33 1
                                    



Vote

Before

Reading













Jimin_pov

لەبەردەم ژوری خزمەتکارەکان وەستاوم بێگومان بەجادوو خۆم ون کردوە

ئێستاش کاتی ئەوەیە ئەمڕۆ بکەمە دۆزەخ بۆ ئەو بیۆل ناوە

نیشانی دەدەم ئازار دانی شازادەی پاڕک جیمین یانی چی

پەنجەرەی ژورەکەی کرابووەوە بۆیە لەوێوە چومە ژورەوە زۆر بەئارامی خەوتبوو وەک ئەوەی هیچ تاوانێکی نەکردبێ پێرەژنی ڕەزا گران دڵنیابە وا بەئاسانی لێم ڕزگارت نابێ

لە نزیک جێگاکەی گۆزەیەک هەبوو کە گوڵی لەناو بوو زەردەخەنەیەکم کرد و هەڵم گرت بەرزم کردەوە و بەرمدا و شکا لەگەڵ دەنگەکەی هەڵساوە

"ئایی خوایە ئەوە چی بوو ؟!!!"

سەیری دەورو بەری کرد گۆزەکەی بینی و سەیری پەنجەرەکەی کرد

*وا دیارە بای لێ هاتوە و ئەمە کەوتوە ئایش خوایە بابخەومەوە هێشتا زووە بۆ هەڵسان بەیانی ئێرە بە کچەکان پاک دەکەمەوە "

لە شوێنی خۆیی پاڵکەوت و ویستی بخەوێتەوە بەڵام بەداخم بۆت خاتونی پیر ئەمڕۆ ئاسودەیی بەدەست ناهێنی

بەرەو لایەکی بێدەکە چووم و بەتانیەکەیم لەسەر لابرد

" ئااااییی خوایە ئەمە چیە ؟!"

ههه ڕەنگی سپی بوو لە ترسا

بوەستە هێشتا کەمێک یارمان ماوە بەترسەوە سەیری ژورەکەی دەکرد ویستی پاڵ بکەوێتەوە بەڵام بەتانیەکەیم بەرز کردەوە و بەترسەوە سەیری کرد

"ئ ئایی خوایە ئەمە چ چ چیە ؟! "

بەتانیەکەم بە خێرایی بۆ فڕێدا

" ئاااااااا ئاییی خوایە خێو لەژورەکەمە "

"یارمەتییییی"

بەهەموو هێزی هاواریی کرد و چەند کەسێک هاتنە ژورەوە

"چی بوە خاتوو بیۆل ؟ "

"خ خێو لێرەیە"

"کوا لەکوێیە "

دەرگاکە کرابووەوە چومە لای دەرگاکە و سەیری ئەوانم کرد دڵنیام کەس باوەڕێ پێنا بە هێواشی دەرگاکەم داخست و کردمەوە ئەویش بینی

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now