1

356 31 57
                                    

هەوایەکی سارد دەهاتە ژورەکەمەوە وە دەنگی مامۆستاکانی مزگەوتیش لە پەنجەرەکەوە ئەهاتن
کاتێک خەبەرم بوویەوە بینیم

هێشتا ئاسمان تاریکە و کاتی بانگیش نیە بۆچی دەنگی مامۆستاکان یەت؟

پەنجەرەی ژورەکەمم داخست و ویستم بخەومەوە لەناکاو!

سکارررررررر!!!!

لەنێو جێگادا ڕاچڵەکی لەگەڵ دەنگێک کە بانگی دەکرد

"چ دۆزەخێک ڕویداوە ئیڤان؟؟"
بە هاوارر و توڕەییەوە وتی چونکە ئێستا درەنگی شەوەو کاتی هەڵسان لەخەو و شەڕ نیە

کەسێکی تر لە پشتی ئیڤانەوە پەیدا بوو

'ئای خوایە ئیڤان ئەوە بانگ کردنە یان شێت کردنە؟"

خۆتەزانی سکارر بە ئاسانی بەخەبەر نایەت بۆیە ئەبێ وا بانگ بکرێت وە بەداخەوە پێویستە هەواڵەکەی پێ بڵێم ئەگینا سایی ئەیکات پێش من!
ئیڤان وتی

هەواڵی چی و شتی چی!
چیبووە ستێلا؟؟
سکار وتی بە خەواڵویی و توڕەییەوە

له ڕاستیدا دوو هەواڵ هەیە یەکەمیان...
کەسێک قسەکەی بە ستێلا بڕی

نەخێرررر خۆمم پێی ئەڵێممم
لە پشتی ئیڤان و ستێلاوە کەسێکی تریش پەیدا بوو

"باشە تەواو دوو هەواڵە یەکێکیان ئیڤان با بیڵێت یەکێکیان سای"
ستێلا وتی

"ئەمشەو پارشێوەو بیرمان نەبوو!"
ئیڤان وتی

"بەیانی ئەچینە ماڵی باپیرە!"
سای وتی

هەردووکیان لەیەک تۆن و بەیەکەوە وتیان دواترر سکار یەکەم جار هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو دواتر لە ناکاوو تێگەشت و چاوی کردەوەو وتی

چییی!!!

بەڵێ بەڵێ تەواو ئافەرم بۆ ئێوە خەڵاتەکەتان وەرگرت فەرموو بڕۆنە سەر ستەیج و خەڵاتە زێڕەکەتان بێنن
یەکێکی تر لە پشتیانەوە پەیدا بوو و بە بێزاری سەیری ئەکردن و لە هەمان کاتدا گاڵتەی پێ ئەکردن
ئیڤان و سایش بە بێزاریەوە سێریان کرد

کاتیی ئەوە نیە نیو کاتژمێری تر بانگی بەیانی ئەیات ئەتانەوێت بەیانی بەبێ پارشێو بەڕۆژوو بن؟؟
ستێلا وتی

"چییی نیوو کاتژمێری ترر؟؟"
سکار وتی و بەخێرایی لەنێو جێگاکەی هەڵسا

کاتمان نیە خێرا بکەن دوانتان بڕۆنن سەمون بکڕن!
لیوڤیا وتی

"من ئەچم"
سکار و ئیڤان و سای وتیان

"باشە کاتی مناقەشە نیە هەرسێکتان بڕۆن بەڵامم بە خێرایی بڕۆن نەکەن بچن خۆتان بخافڵێنن لە ماڕکێت و شتا یان پیاسە بکەن گەر ناتانەوێت بەیانی هەمووتان هێزی هیچتان نەبێت چونکە بەبێ پارشێو بەڕۆژوو بن"
ستێلا وتی

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now