14

40 10 37
                                    

"تۆ شێتی؟؟ دوور کەوە دەی!"
ئیڤان وتی و بە توڕەیی سەیری کوڕە نامۆکەی ئەکرد

"چیت ئەوێت تۆ؟"
ستێلا وتی

"بوەستن خەتای نیک بوو خۆم ئاگام لێبوو"
سکار وتی

"چی خەتای ئەوبوو؟"
جۆنگوۆن وتی و
کوڕە نامۆکەش بە بێدەنگی و توڕەییەوە سەیری نیکی ئەکرد

"سەرەتا نیکی شەڕی پێ فرۆشت و لە دوورەوە بە کاخەزێک فڕۆکەی دروست ئەکرد و تێی ئەگرت و لە یاریەکەش بینیم بە ئەنقەست تۆپێکی لە سەری ئەودا"
سکار وتی و هەڵسایەوەو کوڕە نامۆکەی دوور خستەوە لە نیکی و کوڕە نامۆکەش کە سکار قسەی کرد و بەرەو ڕویان هات هێمن بۆوە

"ئای خوایە ببورە بەڕاستی نیک هێشتا منداڵە بە باڵای مەخەڵەتێ"
جیمین وتی و نیکیش مۆڕەیەکی کرد

"ڕاستەکا وا سەیری مەکە وەک زەڕافەیە ڕێک وەکو منداڵێکە"
سای وتی

"بەڵێ بەڵێ دوبارە ببورە"
لیوڤیا وتی بە هێمنیەوە

کوڕە نامۆکەش بە بێدەنگی چوەوە شوێنی خۆی دانیشت

و نیکیش بە داماوی دانیشت تا سەرزەنشتی نەکەن

"نیک بوەستە لە نانەوەی کێشە!"
جەیک بە جدیەوە وتی

"باشە دەی تەنها گاڵتەم لەگەڵی ئەکرد"
نیکی وتی سەیری زەویەکەی ئەکرد

"تەواو دەی کۆتایی هات با کێشە لەنێوان خۆمانیش دروست نەکەین"
سۆنگهوون وتی

"پێم وابێت ئاگامان لە کات نەما و بانگیشی یاوە دەی با خواردنەکان بخۆین و ئەمشەویش یاری ناکەین چونکە تا ژورەکانمان دیاری ئەکەین بۆیە بەیانی دەست ئەکرێ بە یاری"
ستێلا وتی

دووای نان خواردن/
هەر یەکەو بە شتێکەوە سەرقاڵ بوو و سکاریش چوو بۆ ئەوەی تۆزێک لە دەرەوە دابنیشێت چونکە بە خێرایی هەموو شتێکی خۆی تەواو کرد وەک شوێنی خەوتن و نێو خێمەکەی بەڵام بینی کوڕە نامۆکەش لەوێ دانیشتووە بەتەنها و لە دارستانەکە ئەڕوانێ و کەوتبووە نێو بیرکردنەوە
لە ڕاستیدا ئەوێ بێدەنگ ترینی شوێنی کەمپ و دارستانەکه بوو بایە ساردە ئەهات و ئەڕۆشت و لە قژە ڕەشو خاوەکەی کوڕە نامۆکەی ئەیا و مانگ ئەگەشایەوە وەک هەموو کاتێک و هەندێک جار دەنگی باڵندەکانی نێو دارستان ئەهات و ڕێگای دارستانەکە تاریک بوو و بەدڵنیاییەوە گەر کەسێک زۆر بوێر نەبوایە نەیئەوێرا بە تەنها بچێتە نێو دارستانەکە

"ئۆهـ هێی تۆش لێرەیت"
سکار وتی و کاتێک نزیکی کورسیەکە بوویەوە

"هێی"
کوڕە نامۆکە وتی و سەیرێکی سکاری کرد

"ئاساییە لێرە دابنیشم؟ چونکە کورسیەکانی تریان هەموویان بردۆتە شوێنەکانی تر و کەم کەس دێن بۆ ئێرە"
سکار وتی و دەستی بۆ کورسیەکە ڕاکێشا

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now