13

40 11 31
                                    

"پێش هەمووشتێک تکایە ڕیزەکانتان
ڕێک بکەنەوە تکایە"
سەیری ڕیزەکانی دەکرد

"بازنەیی ڕێک ناکرێتەوە"
یەکێک هاواری کرد

ئافرەتە سوورەکە نیگایەکی بکوژانەی تێگرت

"ئێمە ساڵانە ئەم کەمپە بەڕێوە دەبەین و ئەمەش پێنجەم ساڵی پیشەکەمانەو بڵا بڵا.."
بەردەوام بوو لە کردنی ئەم قسانە
و کەسیش گوێی لێ نەدەگرت تاا وتی

"و وە هەروەها ئێمە چالاکی وەک یاریکردن و خۆ حەشاردان و یاری تەقەکردن و وەهای زۆرمان هەیە هەروەها ئەم کەمپە چوار ڕۆژە  بۆیەش ڕۆژانە یاریەک تاقی ئەکەنەوەو شەوانەش  یاریەک تاقی ئەکەنەوە و ئەو تیمەی زۆرترین خاڵی هەبێت ئەوە ئەبێتە خاوەنی خەڵات  بەڵام گەر کەسێک نەخۆش بێت یاخود نەتوانێت چوار ڕۆژ بمێنێتەوە و یان حاڵەتی بەپەلەی هەبێت ئەتوانێت بچێتەوە ماڵەوە"
ئافرەتەکە وتی

"ئەڵاا چوار ڕۆژ"
ئیڤان بە دڵخۆشیەوە وتیی

"بەدڵمە تا چوار ڕۆژ ئەم خەڵکە ئەکەینە فیلم لێرە"
سکار بە پێکەنینێکی شەیتانیەوە وتی و سێری کچەکانی کرد

"چوار ڕۆژ زۆرە ئێمە زووتر ئەچینەوە"
لیوڤیا وتی

"نەخێرر زۆرنیە کەمیشە"
سای وتی

"نیک دڵنیایت ئەم کەمپە بە پێنج دۆلار نەبوو؟"
ستێلا گوتی

"ئەوەندەی من بزانم نەخێر"
نیک بەشۆکەوە گوتی

"وە هەروەها ئێستا پێویستە ڕابکەن بۆ لای یەکترو
هاوپیشەکانتان دیاری بکەن بۆ تۆپی پێیەکە"

وتی پاش ئەوە فیکەیەکی لێداو تەنانەت یەک و دوو سێشی نەگووت خودایە ئێستا کێ هەڵبژێرم

"ئیڤان ئەو زۆر باشە لە تۆپی پێدا"
سکار وتی و بە خێرایی بەرەو ڕوی ئیڤان ڕۆشت
بەڵام

کەسێک قۆڵی گرت لە دواوە

"من تۆم گرت"

کوڕە سەیرەکە!

پێکەنینێکی کەمیکرد

"بەڵام من کەسێکی ترم دەوێت ببورە"
گوتم

"بەڵام تەنها یەکجار دەتوانین کەسێک بگرین"
برینێک بەلای چاویەوە بوو و نامۆ دیار بوو

هەناسەیەکی بێهیوایم دایەوە

"سکار"
ئیڤان بە خۆشحاڵییەوە هاواری کرد

دەستم بە مانای نەخێر لێکرد بە بێهیواییەوە

سای بەدوا خۆیدا ئەخولایەوە بە خێرای زۆر شپرزە بوبو

وە دووای ئەوە ئیڤان هەر خولەکێک و خۆی بە کەسێکدا دەیا ستێلا لە دواجاردا خۆی کێشا بە کچێکی قژ زەردا کە سوراوێکی سوری ناشرینی کردبوو بۆ ساتێک سەیری ستێلای دەکرد وا دیارنەبوو بیەوێت یاری لەگەڵ بکات بەڵام بە بێزاری لەکۆتاییدا ڕازی بوو شوێنەکە وەک شوێنی شانەی هەنگ وابوو زۆر تێکەڵ بوبو

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now