15

37 9 28
                                    

"ڕاستی یان بوێری؟"
نیکی وتی و سەیرێکی تێسانی کرد

"ڕاستی"
تێسان وتی هەرچەندە نەیدەویست یاری لەگەڵ نیکی بکات

"ئەم برینەی لا چاوت چۆن دروست بووە؟"
نیکی وتی

تێسان بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو

"چیبووە بۆچی وەڵام نادەیتەوە ئایە بەهۆی شتێکی نهێنی و ترسناکەوە دروست بووە؟"
نیکی وتی بە زەردەخەنەیەکی لارەوە

"نەخێر بەر شتێک کەوت و تەواو پرسیارێکی بێ مانا بوو"
تێسان وتی بە تۆزێک شڵەژانەوە

"باشە کەواتە سەرەی کێبوو؟"
لیوڤیا وتی

"بوەستن پێنج خولەک تێپەڕیوە بۆچی بێ ددان نەهاتەوە؟"
سای وتی

"ئەگەری هەیە ورچێک خواردبێتی"
سکار وتی

"ئای تۆش دەمت بە خێر ناکەیتەوە"
لیوڤیا وتی

"هاوڕێیان دەی بابچین بزانین لەکوێ مایەوە"
جۆنگوۆن وتی

"من خۆم نەدۆزیوەتەوە بەم کاتە بچمە نێو دارستان"
نیکی وتی

"من ئەچم"
تێسان وتی

"کەواتە منیش یەم"
سکار وتی

"بەبێ من نابێت بچن"
سای وتی

"بەدڵنیاییەوە منیش"

"نەخێر ئیڤان و سای ئێوە لێرە بمێننەوە"
سکار وتی

"منیش یەم گەر تۆ بچیت"
نیکی وتی و سەیری سکاری کرد

"نەخێر سکار چی ئەگەر تۆش ون بوویت؟"
لیوڤیا وتی

"بەڵێ تۆ مەچۆ بۆ ئەوێ"
ستێلا وتی

"نەخێر بۆ ون بم خۆ منداڵ نیم وە ئەوەتا تێسانیشم لەگەڵە و گەر ورچێکیش هات نیکیشمان لەگەڵە بە ورچەکەی ئەدەین"
سکار وتی و بە زەردەخەنەیەکی لارەوە سەیری نیکی کرد و نیکیش بە بێزاریەوە سەیری کرد

"دەی کەواتە وەختی کات بەفیڕۆدان نیە و دوور مەکەونەوەو خێرا بگەڕێنەوە باشە؟"
جەیک وتی

"باشە دەی بابڕۆین"
سکار وتی و تێسان و نیکیش بەدوای کەوتن
و دواترر کە چونە نێو ڕێگاکەی دارستانەکە ئەتتوانی گوێت لە دەنگی باڵندەکانی شەو بێت و شوێنێکی ترسناک بوو و نیکی زۆر ترساو دیار بوو بەڵام دەری نەدەخست و تێسانیش هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و لەگەڵ سکار سێریان ئەکرد تا ئیسان ببینن و لەناکاوو

"خێراا ڕابکەننن"
کاتێک بە خێرایی ئیسان بەرەو ڕوویان هات و بە ڕاکردنەوە قسەکانی کرد و ئەوانیش بە تێنەگەشتنەوە سەیریان کرد

"سەیریی چیی ئەکەن خێرا ڕابکەنن ئەگینا ئەبنە ژەمی بەرازە کێویەکە"
بە ڕاکردنەوە وتی و گەشتنە لای ئەوان و ئەوانیش هەر سێکیان بە خێرایی ڕایان کرد

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now