17

44 10 57
                                    

(بەلایەنی کەمەوە هەزار وشە ئەنووسم زۆرجار بەڵام هیچ ڕیاکتێک نابینم لە ڕاستیدا من ئەم چیڕۆکەم نە بۆ ڤۆت دەنووسم و نە بۆ ئەکتیڤ بوونیش بەڵام هەر خۆشە کە ڕای خۆتان دەربارەی بنووسن و لە کاتی قسە کردنەکانیان ڕیاکت بنووسن بزانم بەدڵتانە🗿)

دووایی چەند خولەکێک هەموویان ئامادە بوون و سەرکەوتنە سەر پاسی کەمپەکە و بەڕێ کەوتن و دواترر نەوەکانی پید نیمیش چونەوە نێو کۆشکەکە و لە دەرگایان دا و نیکی توڕەبوبو بە بینینی تێسان بەڵام هیچی نەدەوت لەبەر سکار و هەموویان لەبەردەم دەرگاکە وەستابوون و لیوڤیا لە دەرگای دا

"بەڕاستی ماندووم"
جۆنگوۆن وتی

"منیش بیری کۆشکم کردبوو"
سای وتی

دواترر نامجوون دەرگاکەی کردەوە و شۆکک بوو بە بینینان و خێرا باوەشی پێیاندا کردد

"گەمژەینە بەڕاستی زۆر ترساین شتێکتان لێ هاتبێ هیچ یەکێکتان پەیوەندیتان هەڵ نەگرت"
نامجوون وتی بە نیگەرانیەوە خەریکک بوو فرمێسەکەکانی بێنە خوارەوە و دواترر ئەوانی تریش کە گوێیان لێیان بوو خێرا هاتنوو و باوەشیان پێیاندا کردن

"دەی دەی باوەش پێدا کردن بەسە میوانم بۆتان هێناوە"
سکار وتی و ئاماژەی بۆ تێسان کرد

هەموویان بەخێرهاتنی تێسانیان کرد جگە لە کەسێک کە بە بینینی ئەو لە شوێنی خۆی وشک بوبو و بەڵێ ئەو کەسە نامجوون بوو!

"دەی بابچینە ژورەوە گەنجینە"
خەجێ وتی و هەموویان چونە ژوورەوە و سکار باسی تێسانی کرد بۆیان و ئەوانیش وتیان ژوری تری بەتاڵ هەیە لە سەرەوە

"من ژورەکەی نیشان ئەدەم"
نامجوون وتی

"تۆ؟"
سکار وتی و برۆیەکی بڵند کرد

"بەڵێ من پیشانی ئەدەم دەی بابڕۆین"
نامجوون وتی و تێسانیش بە بێدەنگی بەدوایدا چوو

نامجوون لە پێشەوە ئەڕۆشت و تێسانیش لە دووایەوە بوو و بە تەواوەتی بێدەنگیەکی سامناک هەبوو لە نێوانیاندا و بەنێو ڕێڕەوەکەدا ئەڕۆشتن و تا گەشتنە ژوورەکەوە و نامجوونیش جانتاکەی تێسانی لەدەست بوو و بەرەو مێزێکی ژورەکە چوو تا دایبنێت لەسەری و تێسانیش لە پشتی بوو

"بۆچی لێرەیت؟"
نامجوون وتی کاتێک خەریک بوو جانتاکەی لەسەر مێزەکە دائەنا و سەری تێسانی نەدەکرد

تێسان بێدەنگ بوو

"دەزانی کاتێک هەواڵەکانم بینی چ هەستێکم هەبوو؟
ئۆهـ نەخێر نازانی چونکە بە خۆ حەشاردان و ترسنۆک بوون خەریک بوویت!
دەزانی چی زیاتر ئەیترساندم؟
کەتۆ ڕوبەرووم بیەوە
بەڵام تۆ لەمە ترسناک ترت کرد و لەگەڵ برا و ئامۆزاکانم ڕوبەڕوویم بوویتەوە و لەگەڵ ئەوانیش هاتیتە نێو ماڵی باپیرەم!
ئۆو ئەزانی ئەبێ سوپاسی خودا بکەیت کە باپیرەم نەیناسیتەوە چونکە ئەوکات زۆر منداڵ بوویت"
نامجوون یەکە بە یەکەی قسەکانی ئەکرد کە ئازار لەنێو دەنگیدا بەدەر ئەکەوت و چاوەکانی پڕ بوبون لە ئازار و گریان و تێسانیش بە هەمان شێوە لە بێدەنگی و ڕوخساریدا دڵتەنگی و بێ هیوایی بەدەر ئەکەوت و نامجوون هێشتا پشتی لە تێسان بوو و ئاوڕی نەدەدایەوە

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now