19

28 9 20
                                    

"نەخێر شیرینەکەم پێویست بە پۆلیس ناکات چونکە باپیرەمان پێشووتر پۆلیس بوەو ئەمە سەرناگرێت بشیکەیت یەن بۆ ئێرە و لەگەڵ ئێمە قسەت لەگەڵ ئەکەن بۆیە بێدەنگ بە و بە ئاقڵی وەرە بەرامبەرمان دابنیشە"
سکار وتی و دانیشت و نامجوونیش لە تەنیشتی دانیشت و دواتر لیهانیش بە ناچاری دانیشت لەگەڵیان

"باشە ئێستا پێمان بڵێ کۆتا جار کەیبوو ئێلات بینی؟"
نامجوون وتی

"بۆچی ئێوە پۆلیسن؟"
لیهان وتی

"بەڵێ لە داهاتوو پۆلیس بووم و گەشتی کاتم کرد بۆ ئێستا"
نامجوون وتی و بە زەردەخەنەیەکی نامۆوە سەیری لیهانی کرد

"هیچ کۆمیدی نەبوو!"
لیهان وتی

"بەدڵنیاییەوە کۆمیدی نابێت چونکە لەوانەیە ڕاستەقینە بێت"
نامجوون وتی

"دەی تەواو بوەستن
باشە بەڕێز لیهان وەڵامم بدەوە بەبێ کردنی هەر پرسیارێک کۆتا جار کەیبوو بینیت؟"
سکار وتی بە هێمنیەوە

"هەفتەیەک بەر له مردنی"
لیهان وتی و سەیری زەویەکەی کرد

"باشە بەڵام بۆچی لە کامێرەی چاودێری دەرچووە کە کاتی تریش بینیوتە و بە تایبەت ئەو ڕۆژەی مرد؟"
سکار وتی

"ئێ..
ئەوەم بیرنەمابوو بەهۆی مردنەکەی سەرم لێ شێواوە بەهەرحاڵ قاوەیەک ئەخۆن بۆتانی بهێنم"
بە شڵەژانەوە وتی

"باشە خراپ نابێت"
سکار وتی و لیهان چووە چێشتخانەکە

"بوەستە ئێمە کەی کامێرەی چاودێریمان پشکنیوە؟"
نامجوون وتی بە شۆکەوە

"شش بوەستە دەنگت نزم بکە ئێمە هەرگیز سەیرمان نەکردووە تەنها ویستم دڵنیا ببمەوە درۆ ئەکات یاخود ڕاست سەیرکە ئەبینی چۆن درۆی کرد؟ بەدڵنیاییەوە شتێکی نامۆ هەیە"

"ئای خوایە سکار نەمزانیبوو بەهرەی لێکۆڵەڕیشت هەیە"
نامجوون وتی

"بەدڵنیاییەوە گەر ببم بە لێکۆڵەر هەرچی تاوانبار هەیە دەستگیریان ئەکەم"
سکار وتی بە متمانە بەخۆبوون و زەردەخەنەیەکی لارەوە

"منیش ئەبمە پۆلیس بەیەکەوە ئەیکەین"
نامجوونیش بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتی

"تیمێکی باش پێک دێنین
بەهەرحاڵ کە هاتەوە تۆزێک دابنیشە و دواتر هەڵسە بڵێ ئەچمە دەستشۆر و تۆزێک سەیری شوێنەکەی بکە و بزانە هیچی نامۆی لێنیە"
سکار وتی

"بەدڵنیاییەوە وائەبین
باشە وائەکەم خاتوونی لێکۆڵەر"
نامجوون وتی بە گاڵتەوە

"بەدڵنیاییەوە متمانەم پێتە بەڕێز پۆلیس"
سکاریش بە پێکەنینەوە وتی
و دووای خولەکێک لیهان گەڕایەوە

"ئێ باشە بەڕێز لیهان کەواتە پێم بڵێ ئایە ئەو ترساو دەردەکەوت کە بینیت یاخود وەک کاتەکانی تر ئاسایی بوو؟"
سکار وتی

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now