16

36 9 13
                                    

"ئێ وتم نەمزانیی"
ستێلا وتی و چاوی لێ سوڕاند و سۆنگهوونیش دووای ئەمە هیچی تری نەوت و لەنێو دارستانەکە ویستی بڕوات بەڵام لەناکاوو دەنگێک وەستاندی و هەموو ئەوانەی ئەوێ گوێیان لێبوو


"هاوڕێیانن وەرنن!"
ئەوە بەدڵنیاییەوە دەنگی جیمین بوو کە هاواری ئەکرد و بانگی ئەوانی تری ئەکرد

"چیبووە بۆچی ئەبێت بانگمان بکات؟"
سۆنگهوون وتی

"چی ئەگەر تەڵە بێت؟"
ستێلا وتی

"هاوڕێیاننن وەرنن تکایە بەڕاستیی ناتان کوژم کچێکی بچوک لێرەدا کەوتووەو نازانم ئەژی یان ناا"
دوبارە جیمین لە دوورەوە هاواری کرد و ئەوانی تریش بەڕێ کەوتن بۆ دەنگەکە و گەشتنە لای جیمین

"چیبووە جیمین؟"
سکار وتی

"کاتێک بێرەدا ئەڕۆشتم سەری خۆم کێشا بە دارێکدا و کەوتم بەڵام هەستم کرد لەژێر ئەرزەکەدا شتێک هەیە و کاتێک هەڵسامەوە بینیم پەنجەیەکی منداڵێک دیارە و چەند دارو درەختێکی و گژو گیایان بەسەریدا دادراوە بۆ ئەوەی کەس نەیبینێت و کە ئەو شتانەم لابرد لەسەری ئەمەم بینی"
جیمین هەڵسایەوەو بە دەستی ئاماژەی بۆ شوێنەکە کرد و هەموویان سەیریان کرد کچێکی بچوک لەسەر زەویەکە کەوتووەو

"ئای نەخێرر بە سێرکەم بزانم هەناسە ئەیات"
لیوڤیا نزیکی بوویەوە بۆ ئەوەی بیپشکنێت و سەیری کرد هێشتا جەستەی گەرمە و هەناسە ئەیات

"چەند داماوە ئەبێت بۆ لێرە بێت"
ستێلا وتی

"هاوڕێیان چی ئەگەر وەکو تەڕەزان بێت؟"
ئیڤان وتی

"ئای ئیڤان بوەستە لە گاڵتە بێ ماناکانت"
جیمین وتی

"ئێ خۆ ڕاستیشەکا ئەم منداڵە بۆ لەنێو دارستانە؟"
سای وتی

"هەناسە ئەیات بەڵام پێویستە پۆلیس ئاگادار بکەینەوە"
لیوڤیا وتی و هەڵسایەوە

دووای ئەوە هەموویان گەڕانەوە شوێنی کەمپەکە و ئافرەتەکە کە ئەوانی بینی شۆک بوو بە بینینی منداڵەکە و خێرا پۆلیسیان ئاگادار کردەوە

و پۆلیس هات بۆ ئەوێ و جیمینیشیان برد لەگەڵ خۆیان بۆ ئەوەی وردەکاریەکانیان پێ بڵێت

"هاوڕێیان چیەڵێن بەردەوام بین یاخود کۆتایی بێنین بە کەمپەکە؟"
ئافرەتەکە وتی

"باشە چی ئەگەر لێرە بین و شتێکمان بەسەر بێت؟  ئەو منداڵە چی ئەکرد لەنێو دارستانەکە بەتەنیا و بە بێهۆشی؟"
ستێلا وتی

"ئەوەی تۆ بیری لێ ئەکەیتەوە منیش بیری لێ ئەکەمەوە؟"
سکار وتی و به گومانەوە سەیری ستێلای کرد

"بەڕای منیش لەوانەیە ئێرە مەترسیدار بێت بۆمان"
کەسێک لەوێبوو وتی

"بەڵێ بابچینەوە ماڵەوه باشترە"
لیوڤیا وتی

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now