![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ⊰⊱
بێدەنگی ژوورە تاریکەکەی کێشکردبوو سەرباری ئەو تاریکیە بەتینەش کەچی ڕووناکیەکی کەمی مانگ گۆشەیەکی ژوورەکەی ڕووناک کردبوویەوە.
دیوارەکانی ژوورە ڕەنگ گەنمیەکەی ڕووپۆش کرابوون
بە تابلۆیە جۆراوجۆرەکان کە هەمووی دەستکردی
خۆی بوون و وای لە ژوورەکە کردبوو زیاتر لە
پێشانگایەکی هونەری سەرنجڕاکێش بچێت.فڵچەی وێنەکێشانەکەی لەسەر تابلۆیەکەی بەردەمی جووڵەی بەردەوامی دەکرد لەنێوان پەنجەکانی کە خەریکی کێشانی شاکارێکی تری نێو خەیاڵەکانی بوو.
تا لەناکاو گوێبیستی ئاوازە دڵخوازەکەی بوو لە مۆبایلەکەیەوە.
دەستەکانی وەستاند لەسەر فڵچەکە و ئاهێکی بێزاری دایەوە چونکە ئەو تەنها ئەو ساتە ئارامەی هەیە کە وێنەی تێدا بکێشێت بە ئازادی بێ ئەوەی هاوسێیە بێزارکەرەکانی دەنگە دەنگ بکەن.
هەستایەوە بۆ هەڵگرتنی مۆبایلەکەی لەسەرسیسەمە ناڕێکەکەی وە کاتێک تێبینی کرد کە ئەوە خوشکەکەیەتی پەیوەندی کردووە دوای چەندین ساڵ.
تووشی زەبرێک لە سەرسوڕمان بوو
هەرزوو پەیوەندیەکەی هەڵگرت
بەڵام گوێبیستی هیچ دەنگێک نەبوو لە خوشکەکەیەوە
بۆیە بڕیاریدا ئەو دەستپێشخەری بکات"دادە؟"
دەنگی نزم بوو بەڵام لە چرپەیەک بەرزتر بوو تا گوێی لێ نەبێت
"هێی ڤێرا"
ئەوە دەنگی ڤارڤارا بوو کە زۆر ئاسایی بوو بەبەراورد بە ڤێرا کە هێشتا نەیدەتوانی بە جێگیری بوەستێت و قاچەکانی لە زەویەکە نەدات.
"هیوادارم لەخەوتم نەکردبێت"
"نا نەخێر.. هەرخۆی من ئەو کاتانە ناخەوم"
"زۆرباشە کەواتە کاتت هەیە بۆ ژوانێک؟ بۆ بەیانی؟"
"بۆچی وا لەناکاو؟"

YOU ARE READING
MAFIA POWER|| KURDISH
Romans"لە دڵی تاریکیدا، کاتێک وا دیارە هەموو هیوایەک لەناوچووە و سێبەرەکان درێژتر دەبنەوە، ئەمەت لەبیربێت کەوا شەیتان بە چرپە دەڵێت: 'ناتوانیت بەرگەی زریانەکە بگریت' بەڵام جەنگاوەرەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، 'من زریانەکەم'." دوای ئەوەی ڤێرا ئیڤانۆڤ ناچار...