P-1

119 15 2
                                    

« ئەوە منم .. »

༺༻༺༻༺༻༺༻༺༻༺

𝐍𝐕𝐈𝐍 𝐏𝐎𝐕

بە دەنگی ئەلەرمەکەم لەخەو هەڵسام و چومە گەرماوەکەم و گەرماوێکی خێرام کردوو چوومە خوارەوە نانی بەیانیم بۆخۆم ئامادە کردوو خواردم و دواتر سویج و مۆبایلەکەم هەڵگرت و بەڕێکەوتم بۆ سەر کار تاوەکو دەگەم با خۆم بناسێنم ..
سڵاو من ناوم {کانگ نڤین}ە تەمەنم {٢٤} ساڵەو خەڵکی کۆریای باشوورم و پیشەکەشم ئەوەیە کەوا من
« پۆلیسم »دەربارەی خێزانەکەشم تاقانەم و تەنها باوکێکم ماوە و دایکم مردووە و ئێستاش گەیشتمە بەردەم بنکەو دەچمە ژوورەوەو سڵاو لە باشترین هاوڕێکەم دەکەم

نڤین : سڵاو تایهیۆنگ
وام وتو دانیشتم لەسەر کورسیەکە کە بەرامبەر مێزی ئەوە ئەویش بە زەردەخەنەوە سەیری کردم و وتی

تایهیۆنگ : سڵاو نڤین بەیانیت باش

نڤین : بەیانی باشتر
دواتر دەستمان کرد بە کار کردن و لەو کاتەدا دەستە ڕاستی بەڕێوبەر بە ناوی جۆنگ هۆسیۆک هاتوو وتی

هۆسیۆک : سەرەتا بەیانیتان باش وە دواتریش بەڕێوبەر بانگتان دەکات
منو تایهیۆنگ بەیانی باشمان لێی کردوو دواتر بە برۆ گرژەکانمانەوە سەیری یەکترمان کردوو بەیەکەوە هەڵساین و بەڕێکەوتین بۆ ژووری بەڕێوبەر لە ڕێگادا قسەمان دەکرد

تای : پێت وایە بۆچی بانگمان دەکات؟

نڤین : نازانم هیچ بیرۆکەیەکم نییە هەموو کەیسەکانیشم بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە چی دەربارەی تۆ؟
وام وتو بەدەم ڕۆیشتنەوە سەیری باشترین و ڕاستگۆترین هاوڕێکەمم کرد ئەویش وتی

تاریکی شەو 🖤. // K.V.NWhere stories live. Discover now