P-2

36 10 4
                                    

« یارمەتیدانت بەرز دەنرخێنم »

༺༻༺༻༺༻༺༻༺

𝐍𝐕𝐈𝐍 𝐏𝐎𝐕

لەو کاتەدا کەسێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکەمی دا ڕاچڵەکیم و سەیری کەسەکەم کردوو شۆک بووم و پێم سەیر بوو..
کەمێک لە شوێنی خۆم ڕەق بووم دواتر...
دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوەو هاتمە خوارەوە سەیری کەسە نەناسراوەکەی بەردەمم دەکرد ئەویش بە زەردەخەنەوە سەیری دەکردمو وتی

؟؟؟ : سڵاو
منیش وتم

نڤین : سڵاو..؟
کەسە نەناسراوەکە وتی

؟؟؟ : ئاام..من بێرەدا تێپەڕیم وە تۆم بینی و پێشبینیم کرد کەوا ئۆتۆمبێلەکەت تێک چووە ئایا ئۆتۆمبێلەکەت تێک چووە؟
پسیاری کردو منیش سەرم لەقاندوو وتم

نڤین : بەڵێ تێکچووە .. خۆشم نازانم بۆچی چونکە پێشبینی شتێکی وام نەدەکردو لە ناکاو بوو ئەوەندەی من بیزانم ئۆتۆمبێلەکەم هیچ کێشەیەکی نەبوو..
کەسەکەش زەردەخەنەیەکی کردوو وتی

؟؟؟ : گەر دەتەوێ من دەتوانم بۆتی چاک بکەمەوە
منیش پێم سەیر بوو و وتم

نڤین : بەڕاست..؟ بەڵام من نەمتوانی چونکە کەرستەی تەواوم لا نییە..
من کە سەرنجی دەستی کەسە نەناسراوەکەم نەدابوو ئەویش بە زەردەخەنەوە جانتاکەی دەستی بڵند کردوو وتی

؟؟؟ : پێم وابێ من لامە..
منیش وتم

تاریکی شەو 🖤. // K.V.NWhere stories live. Discover now