P-19

17 4 0
                                    

« با لەبیری کەین ڕابردوومان
پەرە بدەین بە هاوڕێیەتیمان »

༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

دژی ویستی خۆی چاوانی داخران و لەهۆشخۆی چوو

تایهیۆنگ : زۆر هەوڵ مەدە ئازیزم ..
بخەوەو پشوو بدە ڕۆژانی زۆر ماندووکەرمان لەپێشە
وای وتو دەستی کرد بە ڕۆیشتن ..

بەرە بەرە چاوانی دەکردەوە هەستی بە لاشەی دەکرد ڕەق بووەو ئازاری هەیە .. سەرەڕای ئەوەی چاوانی کردبوویەوە هێشتا هیچ ڕوناکیەک نەبوو وەکو ئەوە وابوو کوێر بووبێت بیری کردەوەو بیری هاتەوە کە چی ڕوویداوە خۆزگەی دەخواست ئەوانە خەون بووبان و لە ماڵەوە بایەو هۆکاری ئەو تاریکیە نەمانی کارەباکە بوبایە

نڤین : ئ-ئەپا ...؟
دەنگەکەی دەنگی دایەوە کەمێک جەستەی دەلەرزی خۆی هەڵدەخەڵەتاند بەوەی ئەو لەرزە هی ساردیە نەوەکو ترس

نڤین : هێییی کەس لێرەیە ؟ سڵاااوو؟؟
هیچ دەنگێک نەبوو نڤین هەستی بە تورەیی دەکرد

نڤین : چ نەفرەتیەکە؟؟ گەر گوێتان لێمە دەرکەون هەی ترسنۆکینە!!!
بە هاوارەوە وای وت بەڵام ڕاچڵەکی لەگەڵ ئەو دەنگەی کە هات ئەوەش دەنگی شیشی دەرگا ئاسنەکە بوو کە دەکرایەوە ڕوناکیەک هاتە ژوورەوە وای لە نڤین کرد چاوانی دابخات نەیدەتوانی بە دەستەکانی پارێزگاری لە چاوەکانی بکات چونکە دەستوو قاچەکانی بەسترابوونەوە بە کورسیەکەوە بەڵام چاوانی کردەوە کە سێبەری پیاوێکی گەورە بووە ڕێگری ڕوناکیەکە

تایهیۆنگ : وای وای وای .. پشیلە ساویلکەکە توڕە بووە..
وای وتو بەرامبەر نڤین وەستا زەردەخەنەی لالێوی دەکرد نڤین نەیدەزانی چی بڵێت ..

تاریکی شەو 🖤. // K.V.NWhere stories live. Discover now