P-13

12 6 0
                                    

« تەنها نازانم پێویستە بڕوا بە کامەیان بکەم ..
لە کامەیان بترسم .. بەڵام تۆ کامەیانیت ..؟
دۆستمیت ؟ یانیش دوژمنمیت ؟ »

༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

ئەمڕۆ نڤین پێچەوانەی ڕۆژەکانی تر پێش باوکی هەڵسابوو نانی بەیانی ئامادە کردبوو و چوو تاوەکو باوکی هەڵسێنێت بەڵام بینی کەوا بەو شێوە جوانە خەوتووە تەنها دڵی نەهاتوو گەڕایەوە چێشتخانەکەو بەتەنها نانی خواردوو قاپەکانی خۆی هەڵگرتوو شوشتی و بەشی باوکیشی لەسەر مێزەکە هێشتەوەو نامەیەکی جوانی بۆی نووسی و چووە دەرەوە لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە کاغەزێکی سپی بەربوویەوە نڤین ئەمجارە بە دڵخۆشیەوە هەڵی گرت پێی وایە دەستخۆشی لێدەکرێت هەرچەندە ئەو کەسە نەناسراوە ناناسێت کە نامەی بۆ دەنێرێت بەڵام هێشتا شتێکی دڵخۆشکەرە کە خۆت زۆر ماندوو بکەیت و دواتر دەستخۆشیت لێ بکرێت نامەکەی لەناو جانتاکەی داناو چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بەڕێکەوت بۆ بنکە ئەمڕۆ ڕۆژەکەیە
ئەو ڕۆژەی ئەو چاوەڕێی دەکرد لە تەواوی تەمەنیدا..
دانیشتن لەگەڵ بکوژێک ! گەورەترین بکوژ !
دانیشتن لەگەڵ بکوژی دایکی !
دانیشتن لەگەڵ هۆکاری هەموو نەهامەتیەکان !
دانیشتن لەگەڵ هۆکاری هەموو شتەکان !
گەیشتە بنکەو لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتە خوارەوە ئۆتۆمبێلی تایهیۆنگی نەبینی پێی سەیر بوو بەڵام وتی لەوانەیە دواتر بێت چوویە ژوورەوەو بەیانی باشی لە هەموو ئەفسەرەکان دەکرد هەمووان بە دڵخۆشیەوە وەڵامیان دەدایەوەو نڤین بەرەو ژوورەکەی خۆیو تایهیۆنگ چوو و لەسەر کورسیەکە دانیشت بەرامبەری چۆڵ بوو هەستی بە بەتاڵیەک دەکرد بێ هیچ هۆکارێک!

نڤین : تۆ بڵێی بۆ نەهاتبێت...
بەدەم خۆیەوە وای وتو لەو کاتەشدا جۆنگ هۆسیۆکی ڕووخۆش هاتو بەیانی باشی لێکردوو هەستی کرد نڤین ئاگاداری ئەو نییە دواتر چوویە پێشی و دەستی لەبەر چاوەکانی دەجوڵاند

تاریکی شەو 🖤. // K.V.NWhere stories live. Discover now