« ویستم لەسەر زۆر شتە ..
بەڵام هەبوونی تۆ لە تەنیشتمەوە ..
پێویستیەکە هەتا ئەگەر خۆشم نەمەوێت »༺༻༺༻༺༻༺༻
WRITER POV
لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتبوو دەستەکانی بڵاو کردبوونەوە سەیری سەقفەکەی دەکرد سەری لەتاو ئازاردا خەریک بوو دەتەقی مێشکی هاواری مردنی دەکرد لە ناخی پڕیداو بێدەنگی خوویدا مێشکی هاواری مردنی دەکرد .. لە ڕۆحی شکاویداو قسەکردنی هێواشیدا مێشکی هاواری گریانی دەکرد ..
ماندوویەک بوو هێزی ئەوەی نەبوو هانا بباتە بەر دەرمانەکانی دەردەکانیشی .. هێزی نووسینی نەبوو .. هێزی وێنە کێشانی نەبوو .. هێزی خۆ لەبیر کردنی نەبوو ..
هەڵسایەوەو خۆی گۆڕی خۆی ئامادە کردوو لەماڵ چوویە دەر
چوویە لای گوڵفرۆشێک دەرگای دوکانەکەی کردەوەو کە گوڵفرۆشەکەی بینی ڕەق بوو لە شوێنی خۆی گوڵفرۆشیش بە زەردەخەنەوە بەرەو ڕووی چوو و سڵاوی لێکرد لە کاتێکا ئەو مێشکی ڕۆیشتبوو- مەرج نییە ئەوەی گوڵ بفرۆشێت لایەنی باشی هەبێت! گوڵیش شتێکی هەیە بەناوی دڕک!
لەوانەیە ئەو کەسە دڕکەکەی بێت .. !
نەوەکو گوڵەکە خۆیـ .. ! -
قسەی جیمینی هەڵاتووی لە مێشک دووبارە بوویەوە
قسەی هەو جیمینە هەڵاتووەی کە ماوەی مانگێکە لە هیچ شوێنێکەوە نادۆزرێتەوە ..سووبین : نڤین ؟ هێی سڵاااووو ..
وای وتو دەستەکانی بەرامبەر ڕوخساری نڤین ڕادەوەشاند نڤین هاتەوە هۆشخۆی سەیری سووبینی کرد دواتر خۆی تێک نەداو زەردەخەنەی بۆ کردوو سڵاوی لێکردنڤین : تکایە دەتوانیت گوڵێکم بۆ بپێچیتەوە..؟
YOU ARE READING
تاریکی شەو 🖤. // K.V.N
Aksiyon« من زۆر دەڵێم تاوەکو مێشکم کەم بڵێ .. بەڵام بەداخەوە کە زۆر دەڵێم مێشکم هاوار دەکا بۆ گریان کە هیچیش ناڵێم مێشکم هاوار دەکا بۆ مردن 🖤. » ~ لە تاریکی شەودا شێواویەکم بینی لە دەروونمدا :)! ~ . . . ژانەر : نهێنی ، ئاڵۆز ، کەمێک کۆمیدی نــووســەر : لـ...