P-11

15 6 0
                                    

« تۆ ئەو کەسەیت ؟ کە هۆکاری هەموو شتێکیت ؟ »

༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

چاوەکانی بەرە بەرە کردەوە هەڵسایەوەو دەستی بە سەریەوە گرت سەری ئازارێکی زۆری هەبوو بێگومان بەهۆی ئەوەوە بوو دوێنێ شەو نەخەوتبوو چووە دەستشۆرەکەو دەموچاوو ددانی شوشتو دواتر خۆی گۆڕی و چووە خوارەوە بۆ ئەوەی شتێک بخوات بەرەو چێشتخانەکە دەچوو بەدەم قسە کردنەوە کە سەری خۆی دەشێلاو چاوانی دادەخست و دەکردەوە

تایهیۆنگ : ئووممااا سەرم ئازاری...
تایهیۆنگی تەنیا لە قسەکردن وەستا کاتێک گەیشتە ناو چێشتخانەکە .. کە بیری کەوتەوە ئەو بەتەنها دەژی .. وە هیچ دایکێک یان باوکێک یانیش برایەک بوونی نییە لەم ماڵەدا ..
دڵی بە بێکەسی خۆی سوتا دواتر زەردەخەنەی کردوو چاوانی پڕ بوون لە ئەڵماسی درەوشاوە

تایهیۆنگ : هەرنا خۆ نڤینم هەیە باشترینی منە..
با شتێک بخۆم تا نڤین نەیزانیوە گەر بزانێ تاکو بەیانی یاری ئەلیکتڕۆنیم کردووە توڕە دەبێت و خەم دەخوا من نامەوێ ئەو خەم بخوا...
دەستی کرد بە ئامادە کردنی سوکە ژەمێک خواردی و دواتر حەبێکی ئازاری خوارد چونکە ئازارەکەی لە ڕادەبەدەر بوو ئەگەرنا تایهیۆنگ زۆر هاوڕێ نییە لەگەڵ دەرمانەکان لەسەر قەنەفەکە لە هۆڵەکە دانیشت مۆبایلەکەی بەدەستەوە گرتبوو نەیدەزانی پەیوەندی بە نڤینەوە بکات یاخود نا .. نەیدەویست ئەو لەخەو بکات هەرچەندە نیوەڕۆ بوو بەڵام نڤین شێتی خەوە هەربۆیەش لە کۆتاییدا بڕیاریدا پەیوەندی بکات بە ئەو'ەوە

تاریکی شەو 🖤. // K.V.NWhere stories live. Discover now