« سوپاس بۆ ڕۆژە جوانەکانت لەگەڵ من »
༺༻༺༻༺༻༺༻༺
𝐖𝐑𝐈𝐓𝐄𝐑 𝐏𝐎𝐕
لە خەوە قوڵەکەیدا بوو و بوکە خۆشەویستەکەی لە باوەش گرتبوو و بە ئارامی هەناسەی دەدا بەڵام بە هێواشی چاوەکانی کردەوە هەستی بە وشکی قوڕگی دەکرد هەڵسایەوەو بووکەکەی دەستی داناو بە چاوی خەواڵووەوە بەرەو دەرگای ژوورەکەی ڕۆیشت و کردیەوەو چووە خوارەوە دواتر چووە چێشتخانەکەوە گڵاسێک ئاوی خواردەوەو دواتر گڵاسەکەی شوشت و ڕێگای گرتە بەر بۆ ژوورەکەی دواتر گەیشتە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست ویستی سەیری مۆبایلەکەی بکا تاکو بزانێ کاتژمێر چەندە بەڵام سەرەتا نەفرەتی کردوو ویستی مۆبایلەکەی بشکێنێ چونکە خەریک بوو کوێر بێ لەبەر ڕوناکی مۆبایلەکەی لەو تاریکیەدا دواتر سەیری کاتژمێرەکەی کردوو شۆک بوو کە زانی کاتژمێر ٣'ی شەوە دواتر چووە بەشی نامەکان و بینی کەوا چەندین نامەو پەیوەندی بۆ هاتووە وە بێگومان جگە لە تایهیۆنگ و فیلیکس کەسی تر نەبوون!!
نڤین : ئەوە چییە من دەمرم و نایزانم؟ شەریکەی کۆڕەکیش ئەوەندە پەیوەندیە و نامەی بۆ نایە..
بە سەرسوڕماوی وای دەوت و بە زۆر قسەی دەکرد چونکە تازە لەخەو هەڵسابوو تاقەتی قسەکردنیشی نەبوو وە هەروەها بە بێهیوایی سەیری مۆبەکەی دەکردوو نەیزانی سەرەتا وەڵامی کامەیان بداتەوەو پەیوەندی بە کامەیانەوە بکا بۆیەش بڕیاریدا هەر وا لێیبگەڕێ مۆبەکەی کوژاندەوەو لەسەر مێزەکەی داناو لەسەر بێدەکەی درێژ بوو و دوبارە بوکە خۆشەویستەکەی لەباوەش گرت و گەڕایەوە ناو خەوێکی قوڵ بێ ئاگا لەوەی ئەوانەی چواردەورەی گرینگی پێدەدەن و بێ ئۆقرە بوونە و بەپەڕۆشن بۆ هەواڵێکی...

YOU ARE READING
تاریکی شەو 🖤. // K.V.N
Acción« من زۆر دەڵێم تاوەکو مێشکم کەم بڵێ .. بەڵام بەداخەوە کە زۆر دەڵێم مێشکم هاوار دەکا بۆ گریان کە هیچیش ناڵێم مێشکم هاوار دەکا بۆ مردن 🖤. » ~ لە تاریکی شەودا شێواویەکم بینی لە دەروونمدا :)! ~ . . . ژانەر : نهێنی ، ئاڵۆز ، کەمێک کۆمیدی نــووســەر : لـ...