P-18

15 4 0
                                    

« من بۆ تۆ و تۆش بۆمن »

« من و تۆ .. ئەو دوو ناتەواوەین لە جیهانی جیاواز دا کەوا یەکتری تەواو دەکەین »

.

« هەرگیز نەمدەزانی ئەوە ڕوودەدات
بەڵام بێ هۆ نەیان وتووە کەوا
~ لە ژیاندا ئەوەی بیرت بۆ ناچێت ڕوودەدات ~ »

༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

- لەناو دەشتێکی پڕ لە گوڵ لە پانتایی ئاسمانی شەو
نە هیچ گوڵێک وا بۆن خۆشە ، نە جوانی مانگ ئەگاتە ئەو .. نە نازی هیچ پەپولەیەک وەک نازی ئەو عەشقی تیایە .. نە هیچ عەشقێک شەیداو هەستی ئەوی لەناخایە .. نە هەور ئەتوانێ وەک چاوی ئەو فرمێسکی خەم ببارێنێ .. نە هیچ کەسێک وەک ئەو عیشقم ئەلاوێنێ .. نە هیچ کەسێک وا دڵدارە ..
نە هیچ ئەستێرەیەک وەک ئەو دوورە ..
نە هیچ خەیاڵێکی شیرین وەک یادی ئەو بێسنوورە ..
نە گوڵزار و باران نە مانگ و نە تەم و نە گریان و دووری نە خەیاڵ و خەم نە سروشت ئەتوانێ وەک من وەسفی کا ، نە هیچ عاشقێکی مەجنون وەک من بیری یاری ئەکا .. ئەوەتا من لێرەم و دوبارەو سەدبارە بۆتۆی دەنووسم .. خامەکەم تاکە شتی خۆشەویستمە هەمە لەدوای تۆ ..
کە دەتوانم وەسف و باسی تۆی پێ بکەم ..
تۆ بەهاری بۆ دڵم ، عەشقی تۆ وەک ئەم وەرزە هەر جوانی هەڵگرتووە تۆ تەلیسمی بۆ ڕۆحم ،
یادی تۆ وەکو سیحرێک جادووی هەستمی کردووە
تۆ هاوینی لە خەیاڵ نیگای تۆ وەک خۆری گەرم
دڵ ساردی لەلام نەهێشت ،
تۆ گریانی لە خەما هەرکاتێک بۆ لام هاتی ئومێدت بۆم بەجێهێشت ،
تۆ فرمێسکی کە ئەگریم هەرکاتێک بیرت لێ بکەم ..
تۆ بۆمن پڕ لە ماناو جەوهەری ..
. ئـــازیـــزمـ .
مـن بـۆ ڕۆحـی شـیـریـنـی تـۆ ،
مـن بـۆ بـۆنـی خـۆشـی تـۆ ،
ئـەڕێـژم فـرمـێـسـکـی خـۆمـ ،
ئـەڕێـژم خـوێـنـی خۆمـ ،
مـن بـۆ دڵـخـۆشـی تـۆ ،
مـن بـۆ هـەبـوونـی تـۆ ،
فـیـدا ئـەکـەم ئـیـشـقـی خـۆمـ ،
فـیـدا ئـەکـەم گـیـانـی خۆمـ ،
مـن بـۆ ژیـنـی بـاشـی تـۆ ،
مـن بـۆ چـاوی جـوانـی تۆ ،
ئـەبـەخـشـم ژیـنـی خۆمـ ،
ئـەبـەخـشـم دڵـی خـۆمـ ،
مـن بـۆ پـێـکـەنـیـنـی تۆ ،
مـن بـۆ ئـاسـوودەیـی تـۆ ،
ئـەیـکـێـڵـم بـیـری قـووڵ ،
ئـەیـنـێـژم خـەمـی قـووڵ ،
دەردەکـەم بـێ دەوایـە ..
کـەسـیـش بـە هـانـای نـایـە ..
بـریـنـی دڵـم قـووڵـە ..
تـەنـهـا تـۆ چـارەت لـایـە ..
چاوەڕێی دیدەنی تۆم ..
پەرۆشی دیدەنی چاوانتم ..
باوەڕ بکە بەقەد پەرۆشیم بۆ دیدەنت ..
- بیرت ئەکەم ، خۆشم ئەوێی -

تاریکی شەو 🖤. // K.V.NWhere stories live. Discover now