بەشی یەکەم

467 25 10
                                    

بِسماٌللهِ آلرَّحْمَٰنِ آلرَّحِيمِ

پێشەکی پێناسی کتێب
نوسینی: عمرو عبدالحمید
وەرگێڕانی:الند خالد
تێبێنی: من لە کتێب کۆپی دەکەمەوە بۆ سەر واتباد
پێشکەش بۆ ئەو ئازیزانەی کە کتێبەکەیان نییە💚
«زیۆ»






***

دەڵێن عەشق کوێرە، ئەویش دەڵێت:( کوێر بووم کاتێک عاشق بووم)، بەڵام چی دەکات؟ ئەوەتا عاشق بوو ئەوەی بوو بوو... ئەوەتا هەموو ڕۆژێک لە کوچەی ژوورەکەی دادەنیشێت و دووبارە دەنوسێت:((من خالد حوسنی، تەمەن بیستو هەشت ساڵ، دەرچووی کۆلێژی بازرگانی قاهیرە نزیک شەش ساڵە، شارۆچکەکەم ناوی ( ئەلبهۆفریک)ی سەر بە پارێزگای ئەلدقهلیە هەروەها ئەمڕۆ ڕەتکرامەوە لە خوازبێنی خۆشەویستەکەم بۆ جاری هەشتەم، لەبەر هەمان هۆکار)).
پاشان سەیرێکی دیوارەکەی کرد، پارچە کاغەزەکەی بە دیوارەکەوە هەڵواسی لە تەنیشت حەوت کاغەزی ترەوە کە پێدەچوو لە کاتی جیوازدا هەڵواسرابێتن.
کاغەزی یەکەم ناو، تەمەن، شارۆچکەکەی تێیدا تۆمار کرابوو
هەروەها ((ئەمڕۆ ڕەتکرامەوە لە خوازبێنی خۆشەویستەکەم)) لە تەنیشتیەوە کاغەزی دووەم:((بۆ جاری دووەم ڕەتکرامەوە)).... کاغەزی سێیەمیش بە هەمان شێوە ڕەتکردنەوەی تێدا نووسیوە... ئەوها تا کاغەزی حەوتەم.
دواتر پاڵی دایە دواوە و سەیرێکی دەرەوەی کرد, یادگاریەکانی گەڕاندیەوە بۆ پێش شەش ساڵ کاتێک دەیخوێند لە کۆتا ساڵی کۆلێژ... قەدەر وای خواست بە ڕێکەوت مونا کچی هەمان شارۆچکەی خۆی بناسێت لە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکەیان لە قاهیرە، هەروەها زیاتر دڵخۆش بوو کاتێک زانی لە هەمان کۆلێژی ئەودا دەیخوێند لە قۆناغی یەک، لەو ڕۆژەوە ڕێکەوتی یەکتر بینینیان زیادی کرد بە ویست بوبێت یاخود بە ڕێکەوت.
تا لە یادگاریەکانی بەخەبەر هات و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری کاغەزە گەورەکەی خوار هەشت کاغزەکەی تری کرد کە نوسرابوو:((ڕەتکرامەوە لەبەر هەمان هۆکار))،
هۆکارەکە باوکە شێتەکەی موونا بوو.
خالد هەمیشە کە گوێی لە وشەی شێت دەبوو باوکی مونای بە خەیاڵدا دەهات، نەک تەنها خالد بەڵکو هەموو نیشتەجێیانی شارۆچکەکە، بەڵام خالد لە هەمووان زیاتر شێتیەکەی ناسی لەو ڕۆژەوەی خوێندنی تەواو کردووە بڕیاریدا خوازبێنی مونا بکات شۆک بوو بە باوکی لەیەکەم سەردانی خوازبێنی بە چاوێکی نامۆوە سەیری دەکرد:
ئەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ مونا بکەیت؟!
خالد: بەڵێ.
باوکی مونا: کە برۆکانی بەرز بونەوە! ئەی تۆ چیت کردووە لە ژیانتدا؟
ڕوخساری خالد زیاتر سوور بوەوە و کەمێک تێک چوو وەک بڵێی ئەو پرسیارە هەورە بروسکەیەک بوو کە پێشبینی نەکردبوو، وەڵامی دایەوە: چیم کردوە لە ژیانما! ڕاستی من لە مەبەستی پرسیاری بەڕێزتان تێنەگەشتم، بەڵام من دەرچووی کۆلێژی بازرگانیم لە زانکۆی قاهیرە، بەڕێزتان ئەزانن باوانم کۆچ دوایان کردووە لە منداڵیەوە لەگەڵ باپیرەم ژیاوم لە سەربازی بەخشراوم، لە ئێستادا لە کارێکی گونجاودا دەگەڕێم.
پیاوەکە وەڵامی دایەوە: جیاوازیت چییە! لەوانیتر تا هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەم بکەیت؟
پاشان کۆتایی بەیەکتر بینینەکە هێنا بە ڕەتکردنەوە.
***
خالد لەو کاتەدا پێی وابوو هۆکاری ڕەتکردنەوەی یەکەم جاری ئەوە بوو کە کارێکی گونجاوی نەبوو، بەڵام دڵنیابوویەوە کەوا هۆکارەکە دەکرێت شتێکیتر بێت جگە لەوە، کاتێک کارێکی دۆزیەوە دووبارە بۆ خوازبێنی مونا رۆیشتەوە، کە دوبارە رەتکرایەوە لەلایە باوکی موناوە و لەبەر هەمان پرسیاری باوکی: (چیت کردووە لە ژیانتدا؟) جیاوازیت چییە لەوانیتر؟ ئەو پرسیارە کە وەڵامێکی پڕاوپڕی بۆ نەدۆزیەوە هەتا جاری هەشتەمیش لە خوازبێنیەکەی هیچ جارێک گرنگی بەو خۆشەویتیە نەدا کە خالد بۆ کچەکەی هەیبوو یاخود خۆشەویستی کچەکەی بۆ ئەو.
هەتا لەو جارەیاندا خالد تەواو بێزار بوو و هاواری کرد:
من هیچ شتێکم لە ژیانمدا نەکردووە، واتا دەبێ چیبکەم؟ ئەزانم ئێوە پاڵەوان بوون لە جەنگی ٧٣ ئەمە بە هۆکارێک دەزانی کە ئێمەی پێ بشکێنیتەوە؟! واتە ئێوە پاڵەوانێکتان دەوێت بۆ کچەکەتان پێم بڵێ چۆن ببم بە پاڵەوان؟ بڕۆم لە عێراق بجەنگم تا ئێوە دڵتان ئۆقرە بگرێ!
پاشان سەیرێکی کرد و لە چاوانیدا توڕەیی دەبینرا.
هاوسەرگیری لەگەڵ مونا ئەکەم واتا ئەیکەم، هەر ئەیکەم ئێوەش ڕەزامەند نەبن.

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now