بەشی دووەم

102 16 6
                                    

خالد پێی وابوو قسە لەگەڵ خۆی دەکات بە تەنها، نەیدەزانی کەوا کەسێک گوێ لە قسەکانی دەگرێت کە لەگەڵ خۆیدا دەیکرد بە دەنگێکی بیستراو لە دەرەوەی ژوورەکە،
بەڵکو باپیرەی لە تەنیشت دەرگای ژوورەکە وەستا بوو،
گوێی لەو یاخافتنانە و دەنگەی بوو بۆ وێنکەی مونا لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هێمایەکەی سەرسوڕمانی پێوە دیار نەبوو، وەک بڵێی ئەوەی گوێی لێبوو لە دابەزین بۆ نێو ژێرزەمینەکە بابەتێکە هیچ ڕێگری لێناکات.
بەڵکو شتێکی پێشبینی کراوە کە بکرێت، بەو شێوازە وەستا تاکو خالد بێدەنگ بوو پاشان چراکانی ژوورەکەی کوژێنرانەوە و ئارامی ژوورەکەی داگرت، ئەم ئارامییە نەپچڕا هەتا ئەو دەنگە تایبەتە نەهات کە باپیرەی باش دەیناسێت کاتێک خالد دەخەوێت
                                     ***
دواتر ئەویش ڕۆشت بە گۆجانەکەیەوە بۆ ژوورەکەی، لەسەر کورسیەکەی دانیشت بە بێدەنگی بۆ ماوەیەک کە چەند خولەکێک تێنەپەڕاند، وەک بڵێی بیری دەکردەوە لەو گفتۆگۆیەی خالد لەگەڵ خۆیدا، گۆچانەکەی درێژ کرد تا سوندوقێکی دارینی بچوکی ڕاکێشا کۆن دەردەکەوت، کردیەوە و ئەلبومێکی کۆنی وێنەی دەرکرد، تۆزێکی زۆری لەسەر بوو، دوای لابردنی تۆزەکە لەسەری دەستی کرد بە هەڵدانەوەی لاپەڕەکان یەک بە دوای یەک سەیری وێنەکانی دەکرد، تا ماوەیەکی باش لەسەر وێنەیەک وەستا.
                                      ***
ڕۆژی دوایی خالد و باپیری زوو لە خەو ڕابوون وەک هەمیشە چۆن ڕاهاتبوون چون خالد ئیشی زووی هەبوو وە باپیریشی لە دوای نوێژی بەرەبەیان نا خەوێت و دادەنیشێت قورئان دەخوێنێت تاکو خالد ڕادەبێت و نانی بەیانی بەیەکەوە دەخۆن، کە کچێکی دراوسێیان ئامادەی دەکات بۆیان، هەرچۆن دەیکرد بۆ ساڵانێکی زۆر، خالد دادەنیشت زوو زوو سەیرێکی باپیری دەکرد و وەک بڵێی بیەوێت شتێکی پێبڵێت، تا بێدەنگیەکەی بڕی و پرسیاری لە باپیرەی کرد: عەبدە ( هەر چۆن حەزی دەکرد بانگی دەکرد  ) تۆ ئەتوانی بەتەنها بژیت؟
سەیرێکی باپیری کرد و دەردەکەوت کە لە پرسیارەکە تێنەگەیشت: تۆ ئەتەوێت گەشت بکەی؟ یان چی!
خالد بێدەنگ بوو و دووبارە سەیری کرد: ئەگەر بۆ ماوەیەک کورت گەشت بکەم، دەتوانی بە تەنها بژیت؟ بەردوام بوو و ڕوونکردنەوەی بۆ قسەکانی دا: ئەزانم قسەکەم شۆک هێنەرە بۆت، بەڵام من بڕیارم یاوە بۆ ماوەیەک شارۆچکەکە جێبێڵم. سوێندت بۆ ئەخۆم زوو ئەگەڕێمەوە، هەست بە نەبوونیم ناکەیت. پاشان هەوڵیدا بیانویەک بۆ گفتوگۆیەکەی بدۆزێتەوە: من گەشت بۆ هەر شوێنێک دەکەم کە خۆمی تیادا بدۆزمەوە، هەست بە بوونی خۆم بکەم. تۆ ئەزانی کوڕی کوڕەکەت دەرچووی کۆلێژی بازرگانی ئیشی چی ئەکات؟
باپیری وەڵامی دایەوە: ئا... کار لە کۆگایەکی دەرمان ئەکات.
خالد وەڵامی دایەوە و بێتاقەتی خۆی دەرخست: کوڕی کوڕەکەت کاری کرێکارییە لە کۆگای دەرمان. کرێکاررر... ئەو کارتۆنە بێنە لێرەی دابنێ، ئەو کارتۆنە ببە ئەویا. هەستا بڕوات و بە باپیری گوت: گەشت دەکەم بۆ ماوەیەکی زۆرنا.
پاشان ڕۆشت بۆ دەرەوە، تا وشەکانی باپیری ڕایگرت: تۆ بۆ درۆ دەکەیت خالد؟ تۆ بۆ ناتەوێت پێم بڵێیت دەتەوێت بچیتە ژێرزەمینەکە؟
ئەو وشانە وەک ڕەشەبا بوون بۆ خالد، گەشتەکەی درووستکرد تا باپیرەی بەو شتە نەزانێت و وابزانێت شێت بووە. نازانێت باپیرەی چۆن بە نیازەکەی زانیوە.
پاشان سەیرێکی باپیرەی کرد: ژێرزەمین! تۆ لەکوێ زانیت؟ مەبەستم ژێرزەمینی چی؟ قسەی بەتاڵی چی؟
باپیری بەردەوام بوو: دەمێکە زانیوومە زۆر دەمێکە... پێی گووت دابنیشێتەوە، بە جدی لێی پرسی: تۆ بۆ دەتەوێت بچیتە ژێرزەمینەکە؟
خالد بێدەنگ بوو، دەستی کرد بە قسە ویستی گفتوگۆکە بکاتە گاڵتە: تۆ بۆ سووریت لەسەر چیرۆکی ئەم ژێرزەمینە من ئەڵێم گەشت ئەکەم.
باپیرەی پرسیارەکەی دووبارە کردەوە: خالد، تۆ بۆ دەتەوێت بچیتە ژێرزەمینەکە؟
خالد هیچ دەرچونێکی نەبوو بۆ خۆدزینەوە ئەوە نەبێت ڕاستیەکەی پێ بڵێت.
دوای هەناسەیەکی قوڵ و درێژ گوتی: دەمەوێت بڕۆمە خوارەوە تا بۆ مونا و باوکی بسەلمێنم کە پاڵەوانم و جیاوازم لە کەسیتر.
باپیری پرسیاری کرد: بەس!
خالد بە سەرسوڕماوی لە پرسیارەکەی وەڵامی دایەوە:
بەڵێ بەس... بەردوام بوو: کێ دەزانێت؟ لەوانەیە ئەو گەنجینەیە بدۆزمەوە کە ئێوە بۆی چوون.
دووبارە باپیری گووتی: بەس!
خالد: بەڵێ.
باپیری بە جدیەوە قسەی کرد: تۆ ناتەوێت لەبەر ئەوە بڕۆیت.
خالد سەیری کرد درکی بەو جدیەتیە کرد لە ڕوخساری باپیری دا کە پێشتر نەیبینیبوو.
باپیری بەردەوام بوو: گریمان مونا هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر کرد! ئەچیتە ژێرزەمینەکە یا نا؟
بۆ ساتێک خالد بێدەنگ بوو و باپیرەی بەردەوام بوو: هەرگیز بڕوا ناکەم لەبەر مونا بچیت. تۆ لەبەر هۆکارێکیتر ئەتەوێت بچیتە خوارەوە، هۆکاری چوونی من و چوونی جگە لەمن هۆکارەکە لە خوێنی ئێمە دایە. خوێنم خوێنت خوێنی باوکت، هۆکارەکە حەزمانە بۆ نەزانراو، حەزمانە بۆ سەرکێشی، حەزمانە بۆ دۆزینەوەی شتی نوێ، حەزمانە بۆ جیاوازی.
بەردەوام بوو: کاتێ مناڵ بوویت چیرۆکی ژێرزەمینەکەم بۆ دەگێرایتەوە کە دەگریایت.
لەوانەیە تەنها بە چیرۆکێکت زانیبێت بمەوێت بێدەنگت کەم پێی.
نەتدەزانی ئەو هۆکارە پەرەپێدەسێنم لە ناختدا، باوەڕکە ئەمزانی ڕۆژێک یەت و گەورە ئەبیت و دووبارە باسی ژێرزەمینەکەت بۆ ئەکەمەوە.
تەنها چیرۆکێکی کورتی و ئەوەی ناخت ڕادەپەڕێت.
بەردەوام بوو لە گفتۆگۆکەی: تۆ نەبوویت کاتێ باوکی مونا ڕەتیکردیتەوە هۆکاری ڕەتکردنەوەکەیت ئەزانی؟ واتای چیە! ئەمجارە ئەتەوێت ببیت بە پاڵەوان؟ تاکو دوێنی هات و هەمان شت ڕویدا کە لە باوکتدا ڕوویدو کاتێک باسی ژێرزەمینەکەم بۆ کرد، جیاوازیەکە ئەوەیە زانیم تۆ ئەتەوێت بچیت، بەڵام ئەو لەناکاو ڕۆشت.
خالد لە شۆکێکی گەورەدا باوکم! چووە ژێرزەمینەکە؟
باپیرەی وەڵامی دایەوە: تەنها باوکت نا دایکیشتی برد لەگەڵ خۆی، پێیان وابوو دەڕۆن بۆ گەشتێکی بچوک ئەگەڕێنەوە، بۆیە جێیان هێشتیت کاتێ تەمەنت دوو ساڵان بوو، وتیان دوای چەند رۆژێک ئەگەڕێینەوە.
ڕۆژەکان بوون بە مانگ مانگەکان بوون بە ساڵ، ساڵ هات و ڕۆشت نەگەڕانەوە.
هەموو شارۆچکەکە وایان زانی لە ڕوداودا مردوون، هەمووان سوپاس گوزار بوون بۆ پەروەردگار کە تۆیان لەگەڵ نەبوویت و ڕزگارت بوو لەو ڕووداوە، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوە بوو دابەزینە ژێرزەمینەکە.
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.... بەردوام بوو: هەرگیز سەرزەنشتم نەکردن لەسەر ئەوە، بەخۆم ئەڵێم ئەی تۆش نەچوویت بۆ ژێرزەمینەکە و شانازیت بەخۆتەوە ئەکرد؟ بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە خوای گەورە تۆی ڕزگار کرد. سەیرێکی خالیدی کرد: بۆیە هەرگیز بێتاقەت نابم تۆش بتەوێت بچیتە ژێرزەمینەکە، ئەگەر بشزانم ئەو بڕیارەت دوورت ئەخاتەوە لێم، بەڵام ئەبێ دڵنیابیت کە ناختەوە کە بۆ خۆت، نەک کەبەر هۆکارێکی ساختە داتنەوە بۆ خۆت ئەویش مونایە، هەستایە سەرپێ پشتی کردە خالد گوتی: کەی بڕیاردا پێم بڵێ، چون هێشتا قسەی زۆر ماوە لەسەر ژێرزەمینەکەی (فۆریک) کەسێکیتر ئەیەوێت پێت بڵێت.
                                     ***

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now