بەشی سێیەم

55 15 6
                                    

.
.
.
  دەرگا دارینەکە چەند پێیەک لە خالد دوور بوو هێشتا خالد کەوتووە لەسەر پشت لە هێزی کەوتنەکەی تا دووبارە هەستایەوە و جەستەی جوڵاند بەرەوە ئەو دارگایە و بەخشۆکی دەتگوت یەکێکە لە خشۆکەکان. هێزی نەبوو لەسەر  پێیەکانی بوەستێت و بەربەرەکانێی دەکرد لەگەڵ خنکانی وەک بەربەرەکانێی خنکاوێکی نێو ئاو جەستەی دەجوڵاند بەپێیەکانی پەڵیدەنا و بە یارمەتی دەستەکانی و چراکەی کردەوە دەستییەوە.
زیاتر و زیاتر بەرگری دەکرد و بەخۆی دەگوت ئەمە هیوایە، ئەمە ژێرزەمینی فۆریکە کە ژیان و هەوای لێیە وشانێک دەڵێت تاکو خۆی بەهێز بکات زیاتر و زیاتر نزیک دەبویەوە لە دەرگاکە و بەهێزەوە بە پێیکانی پاڵ دەنێت، تاکو جارێکیتر جەستەی وەستا لە بێ هێزیدا، کەمتر لە دوو پێی مابوو بگات بەدەرگاکە و توانای نەما چی دی بەرگری بکات.
بە چاوەکانی سەیری دەرگاکە دەکات و هەوڵدەدات دەست درێژ بکات بۆی بەڵام پێی ناگات خەریکبوو خۆی بەدەستەوە بدات تا هاوارێکی بەرزی کرد هەر چۆن بڵێی ئەو تۆزە هێزەی تێیدا ماوە کۆیبکاتەوە و خۆی هەڵدا بەرەو دەرگاکە وەک بەردێک بەرەو دەرگا دارینە کۆنەکەی سەردەم پووچی کردبوو. تا مێرگەکەی شکا و خالد کەوتە ناوەوە و خۆی بینیەوە لەسەر پلیکانەیەکی دارین چاوەکانی داخست و خلۆر دەبویەوە هەر چۆن تۆپێک خلۆر دەبێتەوە لەسەر پلیکانەیەک، هیچ کۆنترۆڵی نەمابوو بەسەر جەستەیدا و ناو بە ناو خۆی بەشت دەکێشا و خلۆربوونەوەکەی زیاتر و زیاتر دەبێت، تا خۆ پیاکێشانەکەی کەمبوویەوە تاکو وەستا و چاوەکانی کردەوە خۆی لە شوێنێکی تەواو جیاواز دۆزیەوە.
خالد چاوەکانی کردەوە و لەسەر پلیکانەیەکی پان خۆی دۆزیەوە و سینەی پڕ هەوا ببویەوە، وەک بڵێی تونیەتی شکا بێت بە بیرێک لە ئاو دوای تونیەتیەکی زۆر زیاتر دڵخۆش بوو کاتێک هەمووشتێکی دەبینی بێ یارمەتی چراکەی و تاریکی تونێلەکە تەواو نەمابوو، لەسەر پێیەکانی وەستا و هاواری کرد: من لە ژێرزەمینی فۆریکم...... من لە ژێرزەمینی فۆریکم.
دواتر سەیری خوارەوەی کرد کە پلیکانەکان تەواو نەببون و دەستوبردی کرد بەرەو خوارەوە و هانگاو دەنێت بە هیواوە ئازاری خۆپیا کێشانەکانی ڕێگەی لێ نەدەگرت. دەیەوێت هەموو شتێک بدۆزێتەوە بەرلەوەی مانگ دیار  نەمێنێت، لەگەڵ خۆی گفتوگۆی دەکرد کە هەموو ئەو شتانەی پەرتوکەکە باسی دەکرد دۆزیویەتیەوە، هەوا بە ڕاستی بوونی هەیە و ڕووناکی مانگ ڕێگاکەی بۆ رووناک کردۆتەوە, وەک بڵێی کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگای ژێرزەمینەکە ڕووناک بکاتەوە چ ژیریەکی ئەندازەییە بەڵام پرسیارەکە بۆ خۆی هەر ئەوەیە (خاوەنی کتێبەکە چی دۆزیەوە؟) تا پلیکانەکە تەواو بوو و گەیشت بە کۆتاییەکەی و خۆی لە ژێرزەمینەکەدا بینیەوە.
.
.
.
خالد خۆی لەبەردەم تونێلێکی زۆر گەورەتر دۆزیەوە لە تونێلەکەی پێشوو بەرزیەکەی نزیکی ١٠ مەتر دەبێت و پانیەکەشی نزیکی بەرزیەکەی بوو، تا رۆیشت بە نێویدا سەیری دیوارە گەورەکانی دەکرد بە سەرسوڕمانەوە وەک بڵێی لە گەشتێکی گەشتیاریە، کاغەزەکان و پێنوسەکەی دەرکرد و چەند دێڕێکی لەسەر ئەو شتانە نووسی کە دەیبینێ و بەردوامە لە بەرەو پێش چوون زیاتر و زیاتر،
پرسیاری لەخۆی دەکرد چۆن ژێرزەمینێکی ئەوەندە گەورە هەیە لە ژێر شارۆچکەکەیەوە! کە هیچ کەسێک دەربارەی نازانێت جگە لە نوسەرە نەناسراوەکەی پەرتوکەکە و هەندێک کەسی تریش کە کەس بڕوایان پێ ناکات!
لەوانەیە ئەمە گەورەترین دۆزینەوەی سەردەمی نوێ بێت، لەوانەیە شارۆچکەکەی بکات بە شوێنێکی گەشتیاری لەوانەیە نوسەرەکە مەبەستی ژێرزەمینەکە خۆی بوبێت.
دەڕوات بە سەڕسورماوی پێش دەکەوێت و بە هێواشی پێدەکەنێت، ئازار کۆتای پێهات و لەوانەیە یەکێک لە گەنجینەکان بدۆزێتەوە ئێستا.
لە هەموو لاکانی ژێرزەمینەکە دەگەڕێت نایەوێت بستێک لەدەست بدات تا پێیەکانی بەر شتێک کەوت، کە سەیری کرد و خەریک بوو دڵی بوەستێت کاتێک بینی ئێسکە پەیکەری کەسێکە و یەکەم جاری بوو ئێسکەپەیکەرێکی وەها ببینێت، بەڵام کۆتا جاریشی نەبوو هەرچەندە پێش دەکەوت زیاتر و زیاتری بینی تا ترس کەوتە دڵیەوە، وەک بڵێی ئەو ئێسکەپەیکەرانە قسەی لەگەڵدا دەکەن وەک بڵێی ئەمە چارەنووسی هەموو ئەوانە بوو کە چووبونە ژێرزەمینەکە. دەستی کرد بە گفتوگۆ کرد لەگەڵ خۆی لەوانەیە یەکێک لەو ئێسکەپەیکەرانە هی دایکی یان باوکی بێت هیوای دەخواست کە ڕاستیەکە جگە لەوە بێت.
.
.
.
.
دوای ئەوەی خالد هەستی کرد ڕووناکی لە دوایەوە وردە وردە کەم دەکات، سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد بینی نزیکی پێنجی بەیانی دەبێتەوە، زانی مانگ خەریکە نامێنێت و نازانێت دوای ئەوە چی ڕوودەدات. ئەوەی پەرتوکەکە باسی لێوە کردبوو تەنها ئەوە بوو دەمێنێتەوە لە بوونی مانگدا هیچی دیکەی باس نەکردبوو. خۆزگەی دەخواست کە هەموو پەرتووکەکەی پێدەبوو.
کەمێک زیاتر کات تێپەڕی و ڕووناکی ژێرزەمینەکەش لەگەڵیدا وردە وردە نەما بەڵام گرینگیەکی ئەوتۆی بەوە نەدا زیاتر پێشدەکەوت پاشان وێنەی کەسێکی دۆزیەوە، لە شێوەیدا دەوڵەمەند دەردەکەوت، لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی ژێرزەمینەکە هەڵکۆردرابوو، ئاخافت لەگەڵ وێنەکدا بە زەردەخەنەوە: دڵنیام تۆ (فۆریکیت) حەز ئەکەم خۆمت پێبناسێنم من (خالد حوسنی) دۆزەرەوەی ژێرزەمینە گەورەکە ئەوەی بە هۆی تۆوە خۆشترین رۆژەکانی ژیانی دەژیت.
پێکەنی..... مۆبایلەکەی دەرکرد تا وێنەیەکی بگرێت هەرکە وێنەکەی گرت هەستی بە زەمین لەرزەیەک کرد لە ژێر پێیەکانیەوە و لەگەڵیدا تاریک داهات.
تا سەیری دواوەی کرد و بینی دیوارەکانی ژێرزەمینەکە دەڕۆخێن و داڕوخانەکە نزیک دەبێتەوە لێی زۆر بە خێرای بە چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و دواتر هیچ بژاردەیەکی نەبوو ئەوە نەبێت بشوڕێت و ڕاکات بەرەو پێشەوە.
.
.
.
.
خالد بە خێرایی ڕادەکات و ڕووخانی دیوارەکان خێراتر لەو لە دوایەوە، وەک بڵێی نێچیرێکە شێرێکی راوچی بە دواوەیەتی.
چاوەکانی بڕوا ناکەن هەست دەکات لە خەوێکی دایە، و خێرا ڕادەکات و گوێچکەکانی گوێیان لە پێکدادانی بەردەکانی دیوارە گەورەکەیە ئەگەر یەک بەردی پێبکەوێت ڕێک دەیکوژێت.
جانتاکەی شانی هەموو ئەو شتانەی تێدا بوو کەوت، بەڵام گرینگی پێنەدا و دوژمنەکەی بەردەوام بوو قاچە درێژەکانی هەنگاوە فراوەنەکانی یارمەتیان دەدا ڕادەکات بەرەو جێگایەک نازانێت چارەنوسی چییە،
ڕادەکات بەرەو نەزانراو لە ناخی خۆیدا هاوار دەکات چۆن بگەڕێتەوە شارۆچکەکەی جارێکی دیکە؟ ئەمە لە ناوچونە ژێرزەمینەکە لە ناو دەچێت چی دەگوزەرێ لەسەرەوە؟ زەمین لەرزەیەک لە زەوی داوە!
پاشان خۆی دۆزیەوە لەبەر دەم دوو ڕێگا کە ژێرزەمینەکە دابەش ببوو بۆی و ڕایکردە یەکێکیانەوە بی خواستی خۆی بەڵکو بەرەو ئەویان ڕۆیشت چونکە ڕێگاکەیتر ڕوخا بەر لەوەی پێیبگات.
داڕوخانەکە کۆنتڕۆڵی ئاڕاستەی پێ دەکرد پاشان خۆی دۆزیەوە ڕادەکای بەرەو لێژاییەک بۆ سەرەوە داڕووخانەکە خێراتر و خێراتر بە دواوەیەتی دەیەوێت قوتی بدات.
هەوڵیدەدا بەرگری قورسی سەرکەوتن بکات و پێشبکەوێت، هێشتا ڕووناکی لەبەر دەمیەتی و دواوەی تاریکییە و بە پێیەکانی خێرا هەنگاو دەنێت، تا ڕووناکیەکی توندی بینی لە ئاستی بینایەوە، لە ڕووناکی بەیانی دەچوو کە باش دەیناسیەوە کاتێک پەنجەرەی ژوورەکەی دەکردەوە بەیانیان. بەو ئاڕاستەیەوە خێرای کرد (( ئەمە ڕزگار بوونە دووبارە ئەبێ ئەمە دەرچەی ژێرزەمینەکە بێت)) بەو شێوازە قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد و هێشتان داڕووخان و تاریکی بە دواوەیەتی تا خێراتری کرد و نزیک بوویەوە لە دەرچەکە و خۆی هەڵدایە دەرەوە لێی ئەوەی لە ژێریەوە بوو داڕووخا و داخرا وەک بڵێی زەوی هەڵیدایە دەرەوە.
خالد خۆی بینیەوە لەسەر زەوی و سەری چەقیوەتە خۆڵەوە، سەری بەرز کردەوە و خۆڵەکەی لەسەر ڕوخساری و چاوی لادا و سەیری ئاسمانی کرد و پێکەنی.
سوپاسی خوای گەورەی کرد دوای ئەوەی وایزانی گەڕاوەتەوە سەرەوە و ڕزگاری بووە لەو داڕووخانەی ژێرزەمینەکە کە پێدەچوو نەفرەت لێکراو بێت.
دووبارە سەیری ئاسمانی کردەوە و تێبینی شینییە تێریەکەی و ڕوونیەکەی کرد کە هەرگیز نەیبینیبوو، سەیرێکی دەورووبەری کرد بینی هەموو شوێنێک خۆڵە، بە درێژای بینایی وەک بڵێی بیابانە.
هەستایە سەرپێ و بە جەستەی دەسوڕایەوە تا بزانێت دەورووبەری چییە و جگە لە بیابانی فراوان و ئاسمانێکی شینی ڕوون شتێکی تری نەدەبینی بە چەپۆکی دا بەسەریدا و بە دەنگی بەرز قسەی دەکرد: سەرەوە خالد... تۆ خەون ئەبینی؟ یان چی تۆ لە کوێی!؟ چی بیابانی هێنایە ئێرە؟
دوبارە سەیری دەورو بەری کرد هێچ شتێک نابینێت جگە لە خۆی بڕوا بەوە ناکات کە دەیبینێت دووبارە پرسیاری لە خۆی کردەوە کە ئەو لە کوێیە؟ چەند هەنگاوێک بەرەو هەموو ئاڕاستەکان ڕۆیشت بەڵام بێهوودە ئەوە بیابانێکە کەسی تێدا نییە.
لە سەرسوڕماندا لە جێگای خۆی دانیشت و سەیری ئەو دەرچەیەی کرد کە لێوەی هاتە دەرەوە بینی وەک ئەوەی هەر نەبوبێ بە گاڵتەجاریەوە پێکەنی و بەبێ هیوای قسەی دەکرد: دیارە ئەو ژێرزەمینەیان بۆیە کردووە تا بیابان ئاوەدان بکەینەوە وە گەنجینەی فۆریک گاڵتەبوون ئەبێ لە بیابانی ڕۆژهەڵاتبم یان ڕۆژئاوا یا سیەننا؟ یان سنوورم تێپەڕاندووە و ڕۆشتووم بۆ لیبیا یان سعودیە؟
هاواری کرد وەک ئەوەی شێت بووبێت: من لە کوێم؟
.
.
.
.
چەند کاژێرێک تێپەر بوو بەسەر دانیشتنی بەم شێوەیە.
دانیشتووەو نازانێت لە کوێیە کرسەکەی داکەندووە لەسەر سەریەوە دایناوە تا بیپارێزێت لە گەرمی خۆر.
شۆک بوو کاتێک سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد بینی میلی کاتژمێرەکەی لە جوڵە وەستاوە.
زۆر بیری لەوە نەکردەوە تا سوەی سوڕما بە دوو پیاو ڕایان دەکرد لە نێو بیابانەکەدا دوور لە ئەو، پەلەی کرد بەرەو لایان و هیوا خەریک بوو دەگەڕایەوە بۆ دڵی، لەگەڵ خۆی ئاخافت لە ڕێگاکەیدا: بە دڵنیایەوە ئەوان دەزانن ئێمە لە کوێین و دەگەڕێمەوە وڵاتەکەم تا نزیک بوویەوە لێیان و تێبینی جل و بەرگە سەیرەکانیان و ڕەنگە مردووەکەیانی کرد، وەک بڵێی نەخۆشییەکی هەمیشەی توندیان هەیە.
هێشتا بە خێرایی ڕایان دەکرد تا وەستاندیانی : بێ زەحمەت پێویستم بە یارمەتیتانە.
بەڵام جێیان هێشت و بەردوام بوون لە ڕێگاکەیان.
بەپەلە بە دوایاندا ڕایکرد ڕایان بگرێتەوە دووبارە : ئێوە بۆ ڕادەکەن ؟
یەکێکیان سەیری کرد : مەگەر نابینی لە چی داین ؟!
خالد سەری سوڕما لە زاراوە سەیرەکەیان.. و بە گاڵتەوە وەک چۆن لاسای بکاتەوە: بەڵێ دەبینم بەڕێزم.
پرسیاری لێکرد : ئێمە لە سعودیەین وایە؟
پیاوەکە بە سەر لێشواویەوە سەیری کرد : واتای چی سعودیە؟
خالد بزەی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قسەی لەگەڵ خۆی کرد : ئەمانە وون بوون.
پیاوەکەی تر سەیری کرد: ئایا تۆ نامۆیت؟
خالد وەڵامی دایەوە ڕاستەوخۆ: بەڵێ من نامۆم.
بەردوام بوو : ئێمە لە کوێین؟ ئێوە کێن؟
یەکێکیان وەڵامی دایەوە : ئێمە هەژارین و هەڵاتوین بۆ بیابان خوردنت پێنییە؟
خالد وەڵامی دایەوە : بەداخەوە نەخێر ، پێمبوو بەڵام ون بوو لەگەڵ جانتاکەم، دەستی خستە نێو گیرفانی و دە جونیەی ( دراوی میسر )ی دەرکرد و بەردەوام بوو : پارەم پێیە ئەتوانن خواردنی پێبکرن ئەگەر پێم بڵێن ئێمە لە کوێین و چۆن بگەڕێمەوە وڵاتەکەم.
یەکێکیان پارەکەی خالیدی لە دەست برد و کردیە دەمیەوە و خوردی و خالد شۆک بوو بە سەرسوڕماویەوە لێی پرسی: تۆ بەم ڕادەیە برسیت؟ تۆ پارەت خوارد!!
ئەوەیان وەڵامی دایەوە کە پرسیاری سعودیەی کرد : مەبەستت لە پارە چییە ؟ ئەمە کاغەزێکە و هاوڕێ برسیەکەم خواردی.
بەردەوام بوو : سەخی دەردەکەویت لە بەر چاوم بۆیەش دڵنیا بوومەوە کە نامۆیت لێرە وهەست دەکەم زۆریش دەوڵەمەندیت.
.
.
.
.
خالد پێکەنی سەیری خۆی دەکرد و جل و بەرگە کۆنەکانی کە خۆڵی ژێرزەمینەکە تەواو دایگرتووە، بارودۆخە بەزەیی هێنەرەکەی پرسیاری لە خۆی کرد باسی چۆن دەوڵەمەندێک دەکات ئەو گێلە؟ دە جونیەی بینی هەستی کرد دەوڵەمەندم !
وەڵامی دەدانەوە وەک بڵێی شێتن، جارێکی تر پرسیاری لێکردنەوە و دڵی توند ببوو : لەم کاتایا ئەمەوێ بزانم ئێوە چۆن ئەژین لەم بیابانەدا؟ لە چ شتێک هەڵهاتوون؟ گرینگترین پرسیارم لە بنەڕەتدا ئێمە لە کوێین ؟
ئەوەی پارەی خوارد بە هیلاکیەوە وەڵامی دایەوە : ئێمە هەژارین و بیابان زۆر باشتر دەبێت بۆمان لە خاکی زیکۆلا، تا ڕۆژی ئێمەش نەیات هەر چۆن ڕۆژی ئەوانەی بەر لە ئێمە هات، لەوانەیە بەخت یاوەرمان بوبێت، سەرسوڕهێنەرانە هەڵاتین و خۆشەویستانمان جێهێشت پێش ئەمڕۆ.
خالد سەری سوڕما لە ناوەکە: خاکی زیکۆلا !
ـ خاکی زیکۆلا نازانیت؟
خالد وەڵامی دایەوە : نا، کوا ئەو زیکۆلایە؟ جگە لە بیابان لە هەموو شوێنێک
چی تر نابینم.
پیاوەکە بەردەوام بوو: وادیارە تۆ لە هەموو دونیا نامۆیت ! کێ هەیە لەم سەردەمەدا و دەربارەی خاکی زیکۆلا نەزانێت؟
پیاوەکەیتر بەردەوام بوو لەگەڵ هاوڕێکەی قسەی دەکرد: ئەوانە دەوڵەمەندەکانن هەمیشە بەو شێوازە گاڵتەمان پێدەکەن.
پاشان ئاماژەی بۆ خالد کرد کە چەند مەترێک بە ئاڕاستەی دەستی بڕوات : ئەو لەو خوارەویە ئەی دەوڵەمەند.
پاشان جێیان هێشت و بەردەوام بوون لە ڕگاکەیان لە بیابانەکەدا.
خالد بە ڕێکەوت بەو ئاڕاستەیەی پیاوەکە بۆی کرد و بە خۆی دەگووت ئەوانە شێتی فەرمین، بەڵام ئەبێ گوێ بۆ قسەکانیان بگرم، چارەسەرێکیتر نییە، بەردەوام بوو لە جوڵان تا خۆی دۆزیەوە لە لێوارێکی گردێکی بەرز سەیری خوارەوەی کرد شارێکی گەورە بە دیمەنێکی نایابەوە لە سەرەوەی بینی باڵەخانەی زۆری تێدابوو و پڕبوو لە مەودای سەوز وەک بڵێی زەوی کشتوکاڵین و بۆشای ئاو.
                                    

یەکەم جاری بوو ئێسکەپەیکەرێکی وەها ببینێت :

یەکەم جاری بوو ئێسکەپەیکەرێکی وەها ببینێت :

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




دەرچەی ژێرزەمینەکە :

سەیرێکی دەورووبەری کرد بینی هەموو شوێنێک خۆڵە:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




سەیرێکی دەورووبەری کرد بینی هەموو شوێنێک خۆڵە:

سەیرێکی دەورووبەری کرد بینی هەموو شوێنێک خۆڵە:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


شارێکی گەورە بە دیمەنێکی نایابەوە:

شارێکی گەورە بە دیمەنێکی نایابەوە:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now