بەشی پێنجەم

66 15 8
                                    

خالد هەستی بە شۆکێک کرد کاتێک کوڕەکە پێی گوت لە رۆژی زیکۆلادا هەژارترین کەس سەردەبڕدرێت.
بەخۆی گوت کە کە ئەو هەژارترین کەسە لە شارەکەدا و ئەو بڕە پارەیەی پێیەتی سوودی نییە دوای ئەوەی دڵنیابووەیەوە لە هەڵوێستەکانی پێشوو کە ئەوان دان نانێت بەم جۆرە دراوە. ئەگەر قسەی کوڕەکە ڕاست بێت ئەو دەبێتە قوربانیەکە، تا کوڕەکە زنجیرەی بیرکردنەوەکانی پچڕاند بەردەوام بوو :  لە ڕۆژی زیکۆلادا کێبڕکێ دەکرێت لە نێوان سێ هەژارترین کەسی شارەکە.
بەڵام سبەی بە داوای لێبوردنەوە کێبڕکێیەک نابێت کەسەکە ڕێک دەبڕدرێت دوای ئەوەی دووانەکەی دیکە سەرکەوتوو بوون لە هەڵاتن، ئاااهـ ئەگەر بە چاوەکانی خۆم دەمبینین.
خالد ئەوانی هاتەوە یاد کە لە بیابانەکە بینینی و بە دەنگی بەرز گوتی : شێتەکان ؟!
کورەکە سەیری کرد تا خالد هاتەوە سەر خۆی و بە کوڕەکەی گوت : مەبەستت ئەوەیە هەژارەکە دیاری کراوە.
کورەکە وەڵامی دایەوە : بەڵێ.
لێرە خالد هەناسە قورسەکەی هەڵمژی و بە دورو درێژی هەناسەی دایەوە و بە نەهێنی سوپاسی خوای کرد.
تا کوڕەکە بەردەوام بوو ،
وا باوە لە زیکۆلا کە سێ هەژارەکە چەند ڕۆژێک پێشتر زیندانی بکرێن و دواتر کێبڕکێی هەژاری و زەنگینیان پێبکرێت ، ئەوەی دەدۆڕێت سەری دەبڕدرێت وە بێگومان کە دوانەکەی دیکە هەڵاتوون کەسی سێیەم سەردەبڕدرێت، پاشان ئاماژەی بۆ خانوویەکی نزیکیانەوە کرد : ئەو لە ناوچەکەی ئێمەیە.
خالد سەیری خانوەکەی کرد سەریسوڕما : واتا چۆن ئەمە ماڵی هەژارە ؟!
دواتر کوڕەکە جێهێشت و چوو یاری بکات لەگەڵ هاوڕێکانی.

                                    ***
جارێکی تر خالد لە شوێنەکەی داینشتەوە ، بیر دەکاتەوە لەوەی بەسەری هاتووە ، دێتەوە یادی لەو شوێنەوەی گەیشت بە بیابانەکە و زیاتر سوور بوو لەسەر ئەو پرسیارەی خۆی لە گێلی دەدا لێی ئەو لە کوێیە ؟ زیکۆلا دەکەوێتە کوێ؟ کە هەرگیز گوێبیستی نەبووە. نە خەڵکە سەرسوڕهێنەرەکەی ، کە هەندێکیان ژیر دیارن وە هەندێکیان هیچ واتایەکی ژیری بەسەریاندا ناسەپێنرێت. بەجەستەیەوە وروژمێکی کرد کاتێ پرسیاری لەخۆی کرد چی ئەگەر کات لە ڕێی ژێرزەمینەکەوە گەڕندبێتیەوە بۆ ڕابردوو هەروەک لە ئەدەبیاتی بیانی هەمیشە دەیخوێندەوە! چی ؟ ئەوە ڕاستە؟!! نا ....... نا ئەوە خەیاڵە.! گوێم لە زیکۆلا نەبووە و دەربارەیم نەخوێندۆتەوە پێشتر.
بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد پاشان دەنگی بەرز بوویەوە : بەڵام بۆ نا ؟
ئەو ئەسپانە گالیسکەکانیان ڕائەکێشا و پۆشاکی خەڵک لێرە هیچ گونجاو نییە بۆ بیست و یەک ! ئەم شتانە سەدەی بەسەرا ڕۆیشتووە.
گەڕایەوە لای خۆی : ئەکرێ ئەمە وڵاتێکی دابڕاو بێت تۆ دەربارەیەوە نەتبیستبێت، ئەمەش بە ڕاستی پۆشاکی میللیان بێت.
هاواری بۆ خۆی کردەوە : وڵاتی چی! هەموو ئەوەی پێیدا ڕۆیشتم لە ژێرزەمینەکەدا تەنها یەک یان دوو کیلۆمەترێک ئەبوو. بێ گومان بە کاتدا گوێزرامەتەوە. بەڵگەش ئەوەیە ئەوانە عەرەبی قسە ئەکەن و میسر نازانن. هیچ شوێنێک هەیە لە دونیادا عەرەبی قسە بکات جگە لە جیهانی دەوڵەتە عەرەبەکان.
سەری خستە دەستەکانیەوە، هەست دەکەم ناتوانم بیربکەمەوە من لەوە زیرەکتر بووم.
سەیرێکی دووری کرد، بەڵام ئەمە بەڵگەیە کە گوێزراومەتەوە بۆ ڕابردوو.
ئەوەی گووت کۆمەڵێکی بینی بە شمشێر و قەڵغانەوە دەتگوت سەربازن بەیەک ڕیزدا دەڕۆیشتن.
هەستایە سەر پێیەکانی بەرەو ئەو کوڕە ڕۆیشت کە یاری دەکرد لەگەڵ هاوڕێکانی، لە قۆڵیەوە ڕایکێشا : ئەمەوێت یەک پرسیارت لێبکەم ، ئێمە لە ساڵی چەندین؟
کوڕەکە بەپەلە وڵامی دایەوە : وادیارە مەی زۆر دەخۆیتەوە ، ئێمە لە کۆتای ساڵی نۆیەمین دوای دوو هەزار گەورەم.
خالد گەڕایەوە دواوە و سەری  سوڕاند و کەوت وەک بڵێی لە هۆش خۆی چوو.
کوڕەکە پێکەنی و پێی گوت : بەڵێ گەورەم دەبینم خەو لەوانەیە یارمەتیت بدات.
جێی هێشت و ڕۆیشت.
                                        ***

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now