بەشی نۆیەم

100 15 23
                                    

یامن بە خالدی گوت کە شتێکی زۆر گرینگی لە یادچووە، ئەوە بوو پێی گوت ئەگەر سامانەکەی لە دەست دا بەرامبەر ئەو پەرتووکە بەو شێوەیە لە زیکۆلا دەچێتە دەرەوە زیرەکی کەمتردەبێت و جگە لە گێژی هیچی دیکەی نابێت.
خالد سەیری کرد و گلێنەی چاوەکانی فراوانببوون وەک بڵێی هەورە بروسکەیەک لێی دابێت.
- چی؟!!! تۆ ئەڵێی چی؟!
یامن وەڵامی دایەوە: ڕاستیە خالد پێویستە پارێزگاری لە زیرەکیکەت بکەی تا دەچیتە دەرەوە لە زیکۆلا بۆ ئەوەی چۆن بوویت وەها بگەڕێیتەوە وڵاتەکەت، یان کار بکەیت و سامانێکی زیاتر بەدەست بێنیت و زیرەکتر بگەڕێیتەوە، ئەگەر زیرەکیەکەت لەدەست دا و لێرە دەرچویت......کەمێک بێدەنگ بوو پاشان بەردەوام بوو: چۆن دواتر دەگەڕێیتەوە؟
خالد دووبارە لە شۆکدا بێدەنگ بوو، بە بێتاقەتی قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد: پەرتووکەکە یان گێژی؟ پاشان تووڕە بوو، یامنی جێهێشت و دەنگی بەرز بوویەوە بە ئاڕاستەی ئەو.
یامن: چی دەکەیت؟ هێشتا دەتەوێت ئەسپێک بکڕیت؟
بەڵام خالد وەڵامی پرسیارەکەی نەدایەوە و جێیهێشت و دوور لە شوێنی کارەکەی ڕۆیشت، پەرۆش نەیدەزانی چی دەکات و بڕیاری چی دەدات.
                                         ***
خالد شوێنی کارەکەی جێ هێشێت و کە ئەو ڕۆیشت ئەسیل گەیشت بە شوێن کارەکەیان، وا دەردەکەوت بە دوای خالد دەگەڕا و لە هەندێک گەنجی پرسی دەربارەی شوێنی خالد، پێیان وت لە هاوڕێ نزیکەکەی بپرسێت یامن، تا یامینی دۆزیەوە کە سەرقاڵی بڕینی بەرد بوو، ڕاستەوخۆ پرسیاری لێ کرد: تۆ یامینیت؟
یامن بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد : ئەسیل پزیشکەکە!؟ بەڵێ من یامنم.
ئەسیل: خالد لە کوێیە؟!
یامن سەری سوڕما لە پرسیارەکەی، خالدت دەوێت؟
ئەسیل: بەڵێ.
یامن: بە تووڕەیەوە کاری جێهێشت.
ئەسیل بە پەرۆشیەوە پرسیاری لێکرد: بۆچی؟!
یامن وەڵامی دایەوە: ئەوە چیرۆکێکی درێژە لەوانەیە بڕوای پێنەکەیت.
ئەسیل کەمێک بێدەنگ بوو پاشان پرسیاری لێکرد: پەرتوکەکە؟
یامن بە سەرسوڕماوی: چیرۆکی پەرتوکەکە دەزانیت!؟
ئەسیل: بەڵێ، هەموو شتێک دەزانم، بۆچی بە تووڕەیەوە ڕۆیشت؟
دواتر یامن چیرۆکی ئەسپەکەی بۆ باس کرد کە خالد دەیەوێت بیکڕێت تاکو پێی بگەڕێت لەناو زیکۆلادا بەدوای پەرتوکەکە، ئێستاش نازانم ئەو لە کوێیە.
ئەسیل بزەیەکی کرد: لەوانەیە من بزانم.
پاشان سوپاسی کرد شوێنەکەی جێهێشت.
یامن بزەیەکی کرد کاتێک ئەسیل ڕۆیشت و گوتی ( لە ژیانمدا نەمبینیووە بەو شێوەیە گرینگی بە کەسێک بدات)
***                  
خالد گەیشتەوە کەناری دەریاچەکە و دانیشت، بێتاقەتی و دڵتەنگی بە ڕووخساریەوە دیار بوو، تاکو ڕۆیشت بەرەو شتومەکەکانی بە لای درەختەکەوە، ئەو پێنووس و کاغەزانەی دەرکرد کە کڕیبوونی و بڕیاریدا هەموو شتێک بنوسێت نازانێت چی بنوسێت، بەڵام دەیزانی کە هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئەو دڵ تەنگییە جگە لە نووسین، هەروەک ئەو کاتانەی باوکی مونا ڕەتیدەکردەوە کە لەسەر کاغەزەکان دەینوسی و بە دیواری ژوورەکەی هەڵدەواسین، تا پێنوسەکەی گرت و وێنەی خەت خەتی کرد، وشەی بێ واتای دەنوسی تا نوسی چی بکەم؟
سەری سوڕما کاتێک ئەسیل نزیک دەبویەوە لێی و بزەیەکی کرد: دەمزانی لێرە دەتدۆزمەوە بۆچی ئەمڕۆ کارت نەکرد؟
خالد بە توڕەیەوە دەنگی بەرز کردەوە: بۆ ئیش بکەم؟ من ڕقم لە هەموو شتێکە لێرە.
ئەسیل زەردەخەنەیەکی کرد بە هێمنی دەیویست ئارامی بکاتەوە، باشە چیت کرد دوای ئەوەی من ڕۆیشتم دوێنێ؟
خالد پێی گوت هیچی نەکردووە بەخەبەر بووە تا خۆر هەڵاتووە.
ئەسیل: هەر تۆ نەبوویت توشی خەو زڕان بوویت، منیش نە خەوتم.
خالد بە سەرسوڕماوی سەیری کرد!
-بیرم دەکردەوە چۆن پەرتوکەکە بدۆزیتەوە.
ئەسیل چەند هەنگاوێک ڕۆیشت دوور لە ئەو و ئاوڕی دایەوە گوتی: دەتەوێت لە هەموو ناوچەکانی زیکۆلا بگەڕێیت؟ منیش دەمەوێت یارمەتیت بدەم لەوەدا.
زەردەخەنەیەکی کرد: وە لێرە لە زیکۆلا هیچ کەس بێبەرامبەر یارمەتی کەس نادات کەمێک بێدەنگ بوو....تۆش ناتەوێت کار بکەیت؟
پاشان سەیری خوارەوەی کرد: بۆیەش ناتوانم یارمەتیت بدەم.
دواتر چەند هەنگاوێک ڕێی کرد و بەدەنگێک قسەی لەگەڵ خۆیدا کرد کە خالد گوێی لێبێت، بەڵام لەوانەیە خالیدی زیرەک بیربکاتەوە بیەوێت کار بکات دواتر کارەکەی لەوانەیە یارمەتی بدات.
خالد سەیری کرد سەرسووڕماوبوو، من لە هیچ تێناگەم!
ئەسیل بزەیەکی کردەوە گوتی: خالد من دەچم بۆ هەموو ناوچەکانی زیکۆلا جگە لە ناوچەی باکوورەوە ئەمڕۆ هاتووم پێشنیارت بۆ بکەم.
خالد بە سەرسوڕماوی: پێشنیار؟!!!
ئەسیل وەڵامی دایەوە: بەڵێ، ڕات چییە لەگەڵ مندا بێیت بۆ ئەو ناوچانە و یارمەتیدەرم بیت بەشێ لە ڕۆژەکە؟ لەوانەشە یەکێک لە ئەسپەکانمت پێبدەم ئەگەر پێویستت بوو لە خاوەنی پەرتوکەکە بگەڕێیت هەر چۆن دەگونجێت بۆت لەو شوێنەی لێی دەبین.
بەردەوام بوو و بە پەنجەی ئاماژەی بۆ کرد، بەڵام دەبێت بەڵام دەبێت بەیانی ڕۆژی دواتر زوو بگەیتەوە، حەز دەکەم ئەوانەی کارم لەگەڵ دەکەن پابەند بن.
خالد کە هێشتا سەرسوڕمان بە ڕوخساریەوەیەتی: کار لەگەڵ تۆ بکەم؟
ئەسیل: بەڵێ.
خالد: بەڵام من هیچ نازانم لە پزیشکی.
ئەسیل: ئەی چۆن کوڕەکەت ڕزگار کرد؟!
خالد وەڵامی دایەوە: وەک پێشتر پێم گوتیت ئەوە خولی فریاکەوتنی سەرەتایی بوو، واتای ئەوە نییە لە پزیشکی ئەزانم.
ئەسیل: باشە هاست ئەکەم زۆر شت فێر دەبیت، لەوانەیە خنکاویش بدۆزینەوە لە تۆ باشترم دەست ناکەوێت بۆ ڕزگار کردنیان.
خالد لێی پرسی : تۆ تاکە پزیشکیت لە زیکۆلا؟
ئەسیل: نا پزیشکی دیکەش هەن بەڵام من لە هەمووان شارەزاترم ئەوەش وای کرد ببم بە پزیشکی پاشا و خێزانەکەی و پزیشکی یەکەم لە زیکۆلا سەرەڕای تەمەنە کەمەکەم.

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now