بەشی حەوتەم

73 12 9
                                    


خالد بە پەرۆشەوە وەڵامی دایەوە : وەک تۆ ؟
ئەسیل : بەڵێ وەک من ، منیش خەڵکی زیکۆلا نەبووم پاشان سەیری برۆی کرد کە هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو بوو : داوای لێبوردن دەکەم.
پرسی : لەسەر چی ؟
وەڵامی دایەوە : دەبینم خۆکێشانت بە ئەسپی گالیسکەکەم برۆتی بریندار کردووە.
بزەی کرد : کامە ئەسپ ؟
ئەسپەکەی دوێنێم.
خالد هاتەوە یادی : نا نا ، هی ئەسپەکە نەبوو. ئەبێت من داوای لێبوردن لە ئێوە بکەم لەبەر ئەوەی دوێنێ لەسەر خۆم نەبووم دوای بینینی هەژارەکەی سەریان بڕی.
تکایە بەردەوام بە لە چیرۆکی خۆت، چۆن تۆ خەڵکی زیکۆلا نیت؟
.
.
.
خەڵکەکە ڕۆیشتن، دایکەکەش کوڕەکەی لە ئامێز گرت و ڕۆیشت.
ئەسیل بە تەنیشت خالدەوە دانیشت لە کەنارە دەریاچەکە و دەستی کردبوو بە قسەکانی : لە ڕابردوو جەنگێکی زۆر هەبوو لە نێوان زیکۆلا و دەوڵەتانی دیکەدا و لە نێوانیان دەوڵەتی من (بیجانا) سەربازی زیکۆلا لە ڕۆژی زیکۆلادا دەهاتنە دەرەوە، تاکو ڕۆژی زیکۆلای داهاتوو نەدەهاتنەوە، تا ڕۆژێک هات بەرلە چواردە ساڵ، زیکۆلا توانی دەوڵەتەکەم لە ناوبەرێت و ژمارەیەکیان لە ئێمە برد وەک بەندە بۆ خۆیان منیش لەوانبووم تەنها کچێکی دە ساڵان بووم.
خالد بە سەرسوڕماوی قسەکانی پێ بڕی : بەندە؟!
بەردەوام بوو: بەڵێ، بەندە تا چەند ساڵێک بەر لو ئێستا هەبوون لە زیکۆلا، بەڵام ئێستا بوونی نەماوە.
خالد : باشە، بەردەوام بە.
بەردەوام بوو : هاتینە ناو زیکۆلا وە بێگومان وەک تۆ کاتێک هاتیتە ناوەوە، نەفرەتی زیکۆلا توشمان بوو، وەک ئەوانمان لێهات و بە یەکەی زیرەکی مامەڵەمان دەکرد و هەژارترین سەر دەبڕدران، بەڵام من کەمێک بە بەختر بووم لەوانی دیکە، پیاوێکی دانا منی کڕی و زۆر دڵ بەبەزەیی بوو، ژیری و پزیشکی دەخوێند و زۆر لە زانستەکەی پێمدا، بەرلەوەی بمرێت ئازادی کردم، لە هەمووی گرنگتری پێدام پەرتوکەکانی دەربارەی پزیشکی و ژیانی پێدام، بۆیە زۆری لێوە فێربووم، بووم بە پزیشکی زیکۆلا، مامەڵە لەگڵدا کردن هەر وەک خۆیان چارەسەریان دەکەم بەرامبەر بەشێک لە زیرەکییان، لێرەش زۆر نەخۆش دەکەون، منیش داهاتی زۆر بە دەست دەهێنم، بووم بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی زیکۆلا، کە تەنها تەمەنم بیست و چوار ساڵە.
خالد دووبارە قسەکانی پێ بڕی: هیچ بیرت لەوە نەکردەوە بچیتە دەرەوە لە زیکۆلا و بگەڕێیتەوە وڵاتەکەی خۆت ؟
بزەیەکی کردوو بەردەوام بوو : لە سەرەتادا چاوەڕێی ئەو ڕۆژەم دەکرد بگەڕێمەوە لێرە دەربچم، بەڵام دوای چواردە ساڵ زیکۆلا بووە بە ژیانم، ژیانی ئێرەم بە دڵ بوو، دەگەڕێمەوە وڵاتەکەم جارجار کاتێک دەرگای زیکۆلا دەکرێتەوە، بەڵام تێیدا نامێنمەوە و بەخێرایی دەگەڕێمەوە ئێرە بەر لەوەی دەرگاگە دووبارە دابخرێتەوە.
خالد پرسیاری لێکرد : چونکە دەوڵەمەندی ؟
وەڵامی دایەوە : لەوانەیە ئەوە هۆکار بێت ، بەڵام هۆکارە گەورەکە ئەوەیە من زیکۆلام خۆشدەوێت چونکە بەهێزە، سەرەڕای ئەو ناخۆشیانەی تێیدا هەیە، بەڵام بەهێزترینە لەنێوان وڵاتەکاندا.
وڵاتەکانی دیکە ناتوانن لێی نزیک ببنەوە، لەگەڵ بوونت لێرە دەزانیت چی شتێک ئەو هێزە دەدات بە زیکۆل، پێموایە تۆش خۆشدەوێت هەر چۆن من خۆشمویست.
خالد کەمێک بێدەنگ بوو بیری لە قسەکانی دەکردەوە پاشان پرسیاری لێ کرد : زیکۆلا ، وڵاتی تۆش ناوی (بیجانا)یە ئێمە لە کوێین لە جیهاندا؟
بەڵام ئەو پرسیارەکەی تەواو نەکرد کە کچێک بەخێرایی هات بۆ لای ئەسیل پێی ڕاگەیاند کە نەخۆشێک هەیە پێویستی پێیەتی و دەبێت پەلە بکات.
سەیری خالدی کرد: منیش دەمەوێت چیرۆکی تۆ بزانم، لە کوێ جارێکی دی بتدۆزمەوە ؟
خالد پێکەنی : ئێرە ... ئێرە جێی نیشتەجێبوونمە، تەنیشت درەختی دەریاچەکە.
ئەسیل : باشە هیوادارم دواتر گوفتوگۆکەمان تەواو بکەین، بزەیەکی کرد، لێرە... لە تەنیشت دەریاچەکە.
ئەسیل ڕۆیشت خالد سەری سوڕمابوو لە قسەکانی و پرسیاری لە خۆی کرد: لەوانەیە زیکۆلا شارێکی سەیر بێت، بەڵام دیارە جیهانەکە هەمووی سەیرە (بیجانا) لە کوێیە؟
چۆن مامەڵە ئەکەن لەوێ؟
بزەیەکی کرد واتە یەکێک هەیە هەمان دۆخی منی هەیە؟ کێش ئەسیل ؟ ئەکرێ یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی ئێرەبم؟ ئەکرێ وەک ئەو بم؟
هاتەوە هۆش خۆی : نـا.... من نامەوێت یەکێک لە دەوڵەمەندەکانبم.
من ئەمەوێت بڕۆم لەم شارە، بەڵام بۆ کوێ بڕۆم؟
چۆن بگەڕێمەوە شارەکەی خۆم دوای ئەوەی لە زیکۆلا ئەچمە دەرەوە؟
دەی گرینگ ئەوەیە لە زیکۆلا بچمە دەرەوە  سەرەتا، دواتر بیرەکەمەوە چۆن بگەڕێمەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بڕۆم ئەبێت بژیم.
پاشان هەستایەوە سەرپێ و پۆشاکەکەی خەریکبوو وشک دەبوویەوە و بەخۆی گوت : ئەبێ کارێک بدۆزمەوە.
.
.
.
خالد بەرەو شەقامەکانی شارەکە ڕۆیشت و بڕیاری دابوو کە کارێک بدۆزێتەوە کرێیەکەی یارمەتی بدات لە ژیاندا بمێنێتەوە لەو شارەدا، بەڵام دەچوو بۆلای هەرکەسێک و پرسیاری لێدەکرد ڕەتی دەکردەوە، بۆ لای یەکێکی دی ئەویش ڕەتی دەکردەوە، ئەوها دەگەڕا دەگەڕا دەگەڕا تا قاچەکانی هیلاک بوون و بەلای یەکێک لە شەقامەکاندا دانیشت و سەری سوڕما کاتێک بینی یامن نزیک دەبێتەوە لێی تەوقەی لەگەڵدا دەکات : تۆ لە کوێی هاوڕێکەم؟
خالد بزەی کرد : سڵاوت لێبێ یامن، من ئەمەوێت کار بکەم و هەوڵمدا لە کار بگەڕێم، بەڵام هەمووان ڕەتی ئەکەنەوە کارم پێبدەن.
یامن پرسیاری لێ کرد : لە کوێ بۆ کار گەڕایت؟
خالد وەڵامی دایەوە: لەم ناوچەیە ، لە چێشتخانە و فرۆشگاکان.
یامن : تۆ هەڵەت کردووە لە گەڕانەکەتدا لێرە دەیانەوێت داهاتیان زیاد بکەن و کار کردنت لەگەڵیان داهاتیان کەم دەکاتەوە، لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات زیاتر دەربارەی ژیان لە زیکۆلا فێردەبی، شارەکە پڕە لە شوێن کار، دەتەوێت لەگەڵ من کار بکەیت؟
خالد وەڵامی دایەوە: بەڵێ.
یامن : بەبێ ئەوەی بزانی کارەکەم چیە؟
خالد سەری سوڕما و پرسیاری کرد : کارێکی حەرامە یان چی؟
یامن : مەبەستت چییە لە حەڕام؟
خالد وەڵامی دایەوە: مەبەستم کارێکی خراپە؟
یامن بەپەلە : نا نا ، کارێکی ڕاستگۆیانەیە ئێمە بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین کارەکەمان پێویستی بە جەستەی بە هێزی وەک تۆ هەیە، لەوانایە کرێکەی کەم بێت بەڵام پێویستیمان پڕدەکاتەوە.
خالد : ئەو کارە لە کوێیە؟
یامن زەردەخەنەیەکی کرد: باشە وەرە لەگەڵم.
.
.
.
خالد لەگەڵ یامن ڕۆیشت، بەرەو لێواری شارەکە ناوچەیەکی شاخاوی بوو.
خالد سەریسوڕمابوو بە ژمارەیەکی بێشومار لە کوڕان و کچان وەک ڕیزی مێروولە کاریان دەکرد، شۆکبوو بەە ژمارەیە زۆرە، پرسیاری لە یامن کرد: ئەو خەڵکە هەمووی کار دەکات؟
یامن: بەڵێ هاوڕێکەم، بە هەزارانی دیکەش لە ناوچەکانی دی کار دەکەن.
پیشەسازی لێرە قازانجی زۆرە، پاشان ئاماژەی بۆ شوێنێک کرد، لێرە بەرد لە شاخەکان دەبڕینەوە و خشتەی لێ درووست دەکەین کە بەکار دێت بۆ کاری بیناسازی.
هەموو ئەو خەڵکە کار دەکەن و ڕۆژ دوای ڕۆژ کرێکەیان وەردەگرن.
من و تۆش لە نێوان ئەواندا دەبین، کرێکەمان حەوت یەکەیە لە ڕۆژێکدا، گونجاوە بۆت؟
خالد بزەی کرد و یامن بەردوام بوو : دەی دەبێت بیسەلمێنی کە توانای کارکردنت هەیە.
.
.
.
خالد دەستی کرد بە کار کردن لەگەڵ یامن و ئەوانی دیکەدا، بەرد دەبڕنەوە بە ئامێری دەستی و لەوانەیە کارێک بێت پێویستی بە هێزی جەستەی هەبێت و خالد هەر ئەوەشی هەبوو و دەستیکرد بە کار، چەکوشەکە بە دەستەکانی بەرز دەکاتەوە و بە بەردەکانی دەکێشێت و کە یکەم بەردی شکاند سەیری یامنی کرد: بە ڕاستی دەستمان کرد بە کار کردن و بە گاڵتەجاریەوە لەگەڵ خۆی دەدوا.
بە کەلۆریۆس لە بازرگانی دواتر بۆ کۆگای دەرمان و دوای ئەویش بۆ بڕینی بەرد، بەردەوام بوو لەکار هەمووان بەسەیری سەیری ئەویان دەکرد کە چەند سەڕسوڕهێنەر بوو، بە تایبەت دوای ئەوەی داوای لە یامن کرد کێبڕکێی لەگەڵدا بکات کێ زووتر بەردەکان دەبڕێت، کراسەکەی داکەندبوو و ئاڵاندبووی لە کەمەری و ئارەق هەموو جەستەی دەبریسکاندەوە و ماسولکەکانی دەردەخست.
هەمووان کار دەکەن و خالد یامن کێبڕکێ دەکەن بە خێرایی و هەمووان سەیاریان دەکەن کە چەندە خۆیان هیلاک دەکەن، ئەوانی دیکەشیان دەدا.
پشویەکیان وەرگرت و خالد سەری سوڕما کاتێک سەیری خەڵکەکەی کرد ، ئەو کچانەی بە هەموو هێزەوە کار دەکەن و بەردەکان دەگوازنەوە بۆ ناو گالیسکەکان.
لە یامنی پرسی : چۆن کچان ئەو کارە قورسە ئەکەن ؟
یامن وەڵامی دایەوە: هیچ کچێک نییە لە شارەکەدا کار نەکات یاسای زیکۆلا تەنها بەسەر منداڵاندا جێبەجێ نابێت، هەر کە حەڤدە ساڵانیان تێپەڕاند کچان و کوڕان دەکەونە ژێر یاسای زیکۆلاوە، گەنجان بە کوڕ و کچ دەبێت کار بکەن بۆ سامانەکانیان، لێرە هیچ کەسێک زیرەکی خۆی نادات بە هیچ کەسێک بەبێ بەرامبەر، ئەگەر هاوسەرگیریش بکات نایدات بە خێزانەکەی یان دەبێت کار بکات یان بمرێت یان دەبێت چارەسەرێکی دیکە بدۆزێتەوە، یان میراتی وەربگرێت.
خالد بە سەرسوڕماوی وەڵامی دایەوە : میراتی ؟
یامن : بەڵێ، لێرە میرات بە یەکسانی دابەش دەکرێت بەسەر منداڵەکاندا.
خالد بزەیەکی کرد : میرات زیرەکییە؟
یامن : مەگەر سامانێکی دیکە هەیە هاوڕێکەم؟
کاتێک کەسێک دەمرێت ڕاستەوخۆ زیرەکیەکەی بە یەکسانی دەگوازرێتەوە بۆ میراتگرەکانی، دەی بەردەوام بە لە کارەکەت.
خالد بزەی کرد : باشە.
.
.
.
چەند کاژێرێک تێپەڕی و خالد کاری دەکرد و یامن لەگەڵیدا تا خۆر خەریکبوو ئاوادەبوو هەمووان دەستیان لە کار هەڵگرت، هیلاکی بە خالدەوە دەرکەوتبوو.
یامن پێکەنی: هیلاک بوویت؟
خالد زەردەخەنەی کرد : بەدڵنیایەوە من ڕانەهاتووم بەو کارە جەستەیانە بەو شێوەیە.
یامن پێکەنی : ڕادێیت دەی با بڕۆین.
خالد : ئەی کرێکەمان ؟
یامن وەڵامی دایەوە : هەر کە شوێنی کارەکەمان جێهێشت ڕاستەوخۆ دەگوێزرێتەوە بۆمان بێ ئەوەی هەست بکەین مادام کارت کردووە دەگات پێت.
خالد بزەیەکی کرد : زیکۆلا.
یامن: بۆ کوێ دەڕۆیت؟ شەو یەکتر ببینین؟
خالد ئەسیلی هاتەوە یاد، نا من خواردن ئەکڕم و ئەچم بۆ شوێنی خۆم لای دەریاچەکە.
یامن : باشە.
.
.
.
شەو داهات و خالد ڕۆیشت بەرەو بەدەست خستنی خواردن کە دانیشت لە خواردنگەیەک بینی هەموو ئەوانەی لەوێن تەنها نان دەخۆن، خاوەن خواردنگەکە هات پرسیاری لێکرد : دەتەوێت چی بخۆیت ئەی زەنگین؟
خالد بزەیەکی کرد و داوای لێکرد نرخی خواردنەکانی پێ بڵێت.
خاوەنەکە وەڵامی دایەوە : لێرە نان بەرامبەر یەک یەکەیە، برنج سێ یەکە، مریشک پێنج یەکە، گۆشت هەشت یەکە.
خالد زانی بۆچی هەمووان تەنها نان دەخۆن.
داوای مریشک و نانی کرد، پاشان خواردی تا تێر بوو و بەپەلە ڕۆیشت بەرەو دەریاچەکە، لە تەنیشت ئەو درەختە دانیشت کە هەمیشە دادەنیشت لە لایەوە.
.
.
.
خالد هەروا دانیشتبوو لەلای دەریاچەکە، پرسیاری لە خۆی دەکرد دەبێت ئەسیل بێت وەک چۆن پێی گوتبوو یان کات درەنگی کردووە و نایەت؟ ئەگەر نەیەت چۆن بیبینێتەوە؟ کارەکەی تەواو دەبێت بە تەواو بونی ڕۆژ.
لەگەڵ خۆیدا دەدوا بۆچی دەتەوێت بێت خالد ؟
وەڵام دەداتەوە : دەمەوێت چیرۆکی خۆمی پێبڵێم، لەوانەیە یارمەتیم بدات ئەو زیرەکتر و ڕۆشنبیرترە لەوانی دیکە.
پاشان پرسیاری لە خۆی کرد هیچ هۆکارێکی دیکە نییە؟ دوای بێدەنگیەک وەڵامی دایەوە: نا...نا پێکەنی لەوانەیە تاکو ئازاری جەستەی خەریک بوو زیادی دەکرد بە هۆی ئەو هەوڵەی دایبوو لە کارەکەیدا، لە چاوەڕوانی ئەسیل دا مایەوە تا کات تێپەڕی و خەو زاڵ بوو بە سەریدا بێ ئەوەی بێت.
.
.
.
بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر خالد بەپەلە بوو بەرەو کارە نوێیەکەی، بەڵام سەری سوڕما بە سێ کەس ڕێگەیان پێگرت و وەستاندیان و یەکێکیان چەقۆی بەڕویدا دەرکرد و پرسیاری لێکرد : کوا بەشی ئێمە لە کارەکەت؟
خالد بە سەرسوڕماوی : بەشی ئێوە؟!
یەکێکیان وەڵامی دایەوە : بەڵێ، هەموو ڕۆژێک دوو یەکەی زیرەکی ئێمە قەرزداری، ڕازیت یان نا؟
بە توڕەیەوە گوتی: بەرامبەر چی ؟
ئێمە دەتپارێزین.
نا، ڕازی نیم.
یەکێکیان مستێکی لێدا و دەستیان کرد بە لێدانی تا یامن بە خێرایی چوو بۆ لای کە بە نزیکیاندا تێپەڕی : بۆچی لێیدەدەن ؟
یەکێکیان وەڵامی دایەوە : ئەو نایەوێت بەشی خۆمان پێبدات.
یامن هەوڵیدەدا خالد لە ژێر دەستیان ڕزگار بکات و گوتی : دەیدات.....دەیدات.
سەیری خالدی کرد کە خوێن لە دەمی دەهاتە خوارەوە :
دوو یاکەیان بدەیە.
خالد: باشە ڕازیم.
گەورەکەیان وەڵامی دایەوە : باشە، ڕۆیشتن.
خالد سەیری یامنی کرد : ئەوانە کێن؟
ئەوان کار ناکەن و ناچارمان دەکەن یەکەیان پێ بدەین ئەگینا ئازارمان دەدەن.
واتا ڕێگرن و سەرانەیان ئەوێت.
براکەم ئێمە لە زیکۆلا بەم شێوەیە دەژین ڕاهاتووین.
خالد بە گرژیەوە: لە زیرەکیت دەبەخشیت بەرامبەر ئەوەی بتپارێزن پۆلیس لە کوێیە؟
یامن وەڵامی دایەوە : ئەوان تاوانبار نین و یاسای زیکۆلا سزایان نادات ئەوان دەیانەوێت لە ژیاندا بمێنەوە، ئەوەش لەگەڵ یاساکانماندا پێچەوانە نییە، دەبێت هەموو ڕۆژێک دوو یەکە بدەیت و ڕازی بیت.
دەنگی بەرز کردەوە بەسەریدا: چۆن لە ڕۆژێکدا حەوت یەکە وەردەگرم، دوو یەکە بدەم بە پاراستنم،
ئەی چی بدەم بە خواردن چیم بۆ بمێنێتەوە.
دەبێت زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی کرێکەت زیاد بکەیت، لەوانەیە کۆگای زیرەکی پێشووت بەرلەوەی بێیت بۆ ئێرە یارمەتیت بدات کە لەوانەیە بگات بە هەزار یەکە، بەڵام ئامۆژگاریم بۆت نەکەی لە کۆکراوەکانت نزیک بیتەوە جارێکی دیکە ئەو بەسە بۆ ئەوەی لە هەژاریت دوور بخاتەوە.
خالد چرپەیەکی کرد هیوادارم.
یامن بزەیەکی کرد: دەی بەرەو کار، ڕات چییە لەسەر کێبڕکێیەکی گەورە ئەمڕۆ.
                                     ***

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now