بەشی هەشتەم

63 10 12
                                    


لێدانی دڵی خالد زیادی کرد و دەمارەکانی پڕبوون لە خوێن گوێی لە پیاوەکە بوو گوتی ژێرزەمینی فۆریک و خاکێکی دی جگە لە زیکۆلا.
تا بە پەرۆشیەوە پرسی: ژێرزەمینی فۆریک؟
پیرە پیاوەکە وەڵامی دایەوە: بەڵێ، ئەو ناوەم باش لە یادە.
خالد دووبارە بە پەرۆشیەوە پرسی : پەرتوکەکە باسی چی ئەکرد لە ژێرزەمینی فۆریک ؟
پیرە پیاوەکە بە ئارامی وەڵامی دایەوە : لە یادم نییە کوڕی من ئەوە زۆر لەمەوبەر بوو، تەنها چەند دێرێکم لێی خوێندبۆوە پاشان ئەو پیاوە هات کە لێی کڕیم.
خالد پەرتوکەکە تەواو بوو؟ مەبەستم هەمووی بوو؟
پیرە پیاوەکە : بەڵێ کوڕم
خالد پەشۆکاو دەردەکەوت : دانەیەکی دیکە نییە لەو پەرتووکە؟
پیرە پیاوەکە، سەری سوڕمابوو لەو هەموو پرسیارەی خالد! ئەو پیاوەم نەبینیەوە تەنها جارێک نەبێت لەوانەیە لە زیکۆلا بێت، بەڵام لە ناوچەی ئێمە نا وە لەوانەشە چوبێتە دەرەوە کەس نازانێت.
پاشان پرسیاری لە خالد کرد: بۆچی بەو ڕادەیە گرنگە بەلاتەوە! حەزت لە خەیاڵە؟
خالد وەڵامی دایەوە : من پێویستە ئەو پەرتووکە بدۆزمەوە ئەو پەرتووکە تاکە هیوای منە کاتێک لە زیکۆلا ئەچمە دەرەوە. پاشان پرسیاری لێ کرد: ئەتوانیت وەسفی ئەو پیاوەم بۆ بکەیت کە کڕی؟
پیرە پیاوەکە بێدەنگ بوو وەک بڵێی بیردەکاتەوە: پیاوێکی ئاسایی بوو وەک تۆ باڵا بەرز بوو، شان پان بوو هەر وەک تۆ هەروەها زاراوەشی نامۆ بوو.
خالد : وەک من ! پاش کەمێک بێدەنگی پرسی :
ناویت لە یادە ؟
پیرەپیاوەکە بزەیەکی کرد : من بە قورسی ناوی خۆشمم لە یادە.
خالد لەگەڵ خۆی دەدوا : باڵا بەرز و جەستەی لە جەستەی من ئەچێ و زاراوەی نامۆیە.... لە پەرتووکی ژێرزەمینی فۆریک ئەگەڕا ؟ ئەبێ ئەوە بێت کە لە خەیاڵمە، ئەبێ ئەو بێت.
پیرەپیاوەکە زنجیرە بیرکردنەوەکانی پچڕاند : بۆچی بێدەنگی؟ خەیاڵت بۆ کوێ رۆیشت ؟
خالد وەڵامی دایەوە : نا، هیچ شتێک نییە من تەنها ئەمویست کاغەزو پێنوس بکڕم.
پیرەپیاوەکە بزەی کرد : بێگومان کوڕی خۆم هەرچیەکت بوێت.
***
خالد هەندێک کاغەز و پێنووس کڕی کە پێویستبوو، کاغەزەکان زۆر سپی نەبوون، بەڵکو زەردباو بوون کەمێک ئەستوور بوون پێنوسەکان لولەی دارینی باریک بوون بە دەمێکی خر، لە ناویەوە تانکیەکی بچوک مەرکەبی تێدابوو.
لەگەڵیدا شوشەیەکی زیادەی مرەکەبی کڕیبوو، پاشان ڕۆیشتەوە بەرەو دەریاچەکە، بۆ ساتێک بیرکردنەوەکانی نەوەستابوو دەربارەی گفتوگۆکەی لەگەڵ پیرەپیاوەکە پرسیاری لە خۆی دەکرد: ئەبێ ئەو پیاوەی پەرتوکەکەی کڕیوە باوکم بێت؟!
دەگەڕێتەوە لای خۆی: بۆ نا، هەمووان ئەیان گوت باڵام بەرزە وەک ئەو، وەک ئەو شان پانم و هەروەها هاتبووە ژێرزەمینەکە، بە قسەی پیرەپیاوەکە زاراوەشی نامۆ بووە دڵنیام ئەوە.
پاشان سەیری ئاسمانی کرد : ئەبێ هێشتا لە ژیاندابن ئەو دایکم ؟ ئەبێ دوای ئەو هەموو ساڵە بیانبینمەوە؟ لێرە لە زیکۆلا؟
سەیری دەریاچەکەی کرد، پرسی: ئەگەر کەسێکی دیکە بوو؟ کێ ئەو پەرتوکە بەو نرخە بەرزە ئەکڕێت؟
لێرە هەموو خەڵکی ڕەزیلن و پەرتوکێکی وەها هیچ بەهایەکی نییە لای ئەوان.
ئەبێت کەسێک بێت حەزی لە سەرکێشی بێت هەمان ئەو پاڵنەرانەی هەبێت کە تۆ هاتویتە ئێرە یان ئەشێت یەکێک دابەزیبێتە ناو ژێرزەمینەکە جگە لە تۆ و باوک و دایکت.
نا باوکتە.
نا کەسێکی دیکەیە.
نا بێگومان باوکتە.
دانیشتووە بە لای ئاگرێکەوە دایگیرساندبوو لە کەناریدەریاچەکە و هێشتا لەگەڵ خۆیدا دەدوا.
هەرکەسێک بێت، باوکم بێت یان جگە لەو، واتە پەرتوکەکە بوونی هەیە واتا هیوایەک بوونی هەیە.
بە دڵنیاییەوە ئەوەی ئەو پەرتووکەی نوسیووە، ئەزانێت چۆن بگەڕێمەوە میسر دووبارە، دەنگی بەرز بوویەوە : من ئەبێت ئەو پەرتووکە بدۆزمەوە، ئەبێت ......
تا دەنگێکی لە دواوەی خۆیەوە بیستێت: کامە پەرتووک؟
خالد ئاوڕی دایەوە کاتێک گوێی لەو دەنگە بوو سەری سووڕما بە بینینی ئەسیل لێی نزیک بوویەوە و بە زەردەخەنەیەکەوە قسەی کرد : ئەسیل؟
بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە : بەڵێ، پرسیاری لێ کرد دوای ئەوەی لە لایەوە دانیشت: هەمیشە بەم شێوەیە لەگەڵ خۆتدا دەدوێیت؟
خالد وەڵامی دایەوە: هەندێک جار ، بەڵام تەواو مێشکم چی دیکە بەرگە ناگرێت.
ئەسیل: بۆچی؟
خالد وەڵامی دایەوە: ئەمڕۆ هیوایەکم دۆزیەوە کە ئەتوانم پێی بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەم، بەڵام هیوایەکی دوور.
ئەسیل: چ هیوایەک؟
خالد: زانیم کە پەرتوکێک هەیە.
ئەسیل پچڕاندی: بۆستە، دەزانیت هێشتا نامۆیت ناوت نازانم، جاری پێشوو پێت نەگوتم.
خالد زەردەخەنەی کرد: ناوم خالدە، خالد حسنی.
ئەسیل: خالد، ناوێکی جوانە.
خالد پێکەنی و دووبارە بەردەوام بوو: ئەوەم دۆزیەوە کە پەرتوکێک هەیە باسی ئەو ژێرزەمینە ئەکات کە من لێوەی هاتم.
ئەسیل کە سەرسوڕماوی بە ڕوخساریەوە دیار بوو: کام ژێرزەمینە؟!!!
خالد: ژێرزەمینی فۆریک.
ئەسیل: لە ڕاستیدا من لە هیچ شتێک تێناگەم ئەمڕۆ هاتم هەر چۆن پێم گوتیت دەمەوێ گوێم لە چیرۆکەکەت بێت چۆن هاتیتە ناو زیکۆلا.
خالد بە گاڵتەوە پێی گوت: بەڵێ، هاتیت دوای مانگێک!!
ئەسیل بزەیەکی کرد: بەڵێ مانگێکی پڕ لە ئیش بوو، کاتم ڕێگەی نەدەدم پێش ئێستا بێم بۆ ئێرە، بەڵام هەمیشە بیرم لێ دەکردیتەوە و ڕزگارکردنت بۆ کوڕەکە لە یاد نەچوو بێبەرامبەر، دەمزانی ڕۆژێک دێت دێم بۆ دەریاچەکە و تاکو گوێ لە چیرۆکەکەت بگرم.
خالد پێکەنی: لە خەیاڵت بووم؟!!
وەڵامی دایەوە بەسەر ئاماژەی بۆ کرد : بەڵێ، لە خەیاڵم دەرنەچوویت، نازانم بۆچی؟
خالد بە دڵخۆشی بزەیەکی کرد.
پاشان لێی پرسی : چاوەڕێت دەکردم؟
خالد وەڵامی دایەوە: من ..... نا، پێکەنی: ڕاستی بەڵێ، خەریک بوو هیوام لەدەست دەدا، بەڵام ئەمڕۆ ئەڵێی ڕۆژی هیوایە ئەزانم کە پەرتوکێک بوونی هەیە هەروەها ئەسیلی جوانکیلە لێرەیە.
ئەسیل ڕوخساری سوور بوویەوە لە شەرمدا و سەیری کرد:
دەی باسی وڵاتەکەتم بۆ بکە، باسی ئەو پەرتووکەی دۆزیوتەوە.
خالد کەمێک بێدەنگ بوو .... پاشان دەستی کرد بە قسە کردن بۆی: تۆ ئەزانیت من سەرەتا هاتمە ناو زیکۆلا بەر لە مانگێک، کە هیچ کەسێک دەربارەی وڵاتەکەم نازانێت.
تەنانەت هاوڕێکەم یامن هەموو ئەوەی ئەیزانێت کە وڵاتەکەم لە باکوورە، منیش هەر نازانم ئەو باکوورە لە کوێیە، لە سەرەتادا وامزانی خەڵکی زیکۆلا شێتن، ئێستا ئەترسم باسی وڵاتەکەم بکەم وابزانن شێتم.
تۆ باوەڕم پێ ئەکەیت ئەسیل؟
ئەسیل بزەیەکی کرد چاوەکانی بچوک بوونەوە: بەڵێ دەبینم کە ڕاستگۆی خالد.
خالد بەردەوام بوو: من نازانم ئەم زیکۆلایە لە کوێیە یان بیجانا کە وڵاتی تۆیە لە کوێیە.
سەرەتا کە هاتم بۆ ئێرە وامزانی زیکۆلا وڵاتێکی دوورە دەستە کە هەرگیز ناویم نەبیستووە وەک ئەو وڵاتانەی لە تەلەفزیۆن دەمانبینین.
ئەسیل پچڕاندی بە سەرسوڕماوی: چی؟
خالد پێکەنی: بێگومان تۆ نازانیت تەلەفزیۆن چییە، بەڵام دوایی هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم.
ئیتر من وامزانی زیکۆلا وڵاتێکی دوورە دەستە و خەڵکەکەشی دوورە دەستن، کە هیچ دەربارەی جیهان نازانن وەک هیندیە سوورەکان کاتێک کریستۆفەر کۆلۆمبۆس دۆزینیەوە.
دووبارە پچڕاندی: کێ؟!!
خالد دووبارە پێکەنی: شتێکت پێ ئەڵێم بەس گوێم بۆ بگرە ئێستا لێم تێناگەیت، بەردەوام بوو ...... پرسیاری لێ کرد: تۆ میسر دەزانیت؟
ئەسیل وەک ئەوەی یەکەم جاری بێت ئەو ناوە دەبیستێت: میسر؟! نایزانم.
خالد: باشە، ئەمریکا، چین، ئەفریقا، ئوسترالیا؟!
ئەسیل هەر بەسەرسوڕماوی : ئەو ناوانە چین؟!
خالد وەڵامی دایەوە: ئەوە ناوی وڵاتانی جیهانی منە، من وڵاتەکەم ناوی میسرە.
هەمان زمانی ئێوە قسە ئەکەین زمانی عەرەبی، بەڵام بە گشتگیری وەک زارەوەی ئێستام.
ئەسیل: بەڵێ، پاشان میسر لە کوێیە؟
خالد وەڵامی دایەوە: وەک چۆن پرسیار لە خۆم ئەکەم زیکۆلا لە کوێیە هەمان وەڵام دەبێت بۆت.
ئەسیل پرسیاری لێکرد: گەورەیە وەک زیکۆلا.
خالد پێکەنی و پرسیاری لێکرد: ژمارەی خەڵکی زیکۆلا چەندە؟
ئەسیل بزەیەکی کرد، هەستایە سەر پێ و ڕۆیشت بەرەو دوریاچەکە ئاوڕی دایەوە: زۆر زۆرن، لەوانەیە بگاتە سێ سەد هەزار ئەوە جگە لە وڵاتەکانی دیکە، هەزارانی دیکەن.
خالد وەڵامی دایەوە دوای ئەوەی هەستایە سەرپێ ئەویش: ژمارەی دانیشتوانی میسر سەروو هاشتا ملیۆن کەسە.
ئەسیل وەک بڵێت بڕوای پێناکات : چی؟!!!
خالد بە پێکەنینەوە بەردەوام بوو: ئەی بابە ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەت دی بزانی ناوی چینە کە ملیارێکی تێپەڕاندووە یان دانیشتوانی هیندستان، ئەڵێم دانیشتوانی جیهانی من شەش ملیار کەسی تێپەڕاندووە.
ئەسیل سەیری کردو دەستی کرد بە ژماردنی پەنجەکانی، وەک بڵێی خەیاڵی ئەو ژمارەیە دەکات و پرسی: ئەی چۆن دەخۆن ئەو هەموو خەڵکە؟
خالد پێکەنی: خەمت نەبێ هەمووان ئەخۆن.
پرسیاری لێ کرد: ئەی میسر وڵاتەکەت جوانە؟ خۆشتدەوێت؟!!
خالد بزەیەکی کرد و سەیری مەودایەکی دووری دەریاچەکەی کرد و بێدەنگ بوو و بیری دەکردەوە، هەناسەیەکی هەڵمژی و قسەی کرد: شاعیرێکی جوانمان هەبوو ناوی سەلاح جاهین بووگوتی: (( بەناوی میسر مێژوو دەتوانێت هەر چییەک بڵێت من میسر بەلامەوە خۆشەویسترین و جوانترینە خۆشمدەوێت کە خاوەنی زەوی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایە و خۆشمدەوێت کە فڕێدراوی جەنگی بریندارە بە توند و نەرمی خۆشم دەوێت و بە شەرمەوە و ڕقم لێیە و نەفەرتی لێدەکەم کە عەشقێکی وەک نەخۆشیە ))
پاشان خالد وەستا ئەسیل قسەی کرد وەک بڵێی زیاتری دەویست.
ئەسیل: چی دی؟ بەردەوامبە.
خالد پێکەنی: نا من هەرئەوەندەم لەبەرە.
ئەسیل پێکەنی، خالد بەردەوام بوو: جیهانی من زۆر جیاوازە لێرە کارەباو ڕادیۆ و تەلەفزیۆنمان هەیە ئینتەرنێتیش وە بە دراو مامەڵە دەکەین.
ئەسیل: چی! ئەو شتانە چین!؟
خالد وەڵامی دایەوە: لێم تێناگەیت ئەگەر ساڵێکی تەواو دانیشم بۆت باس بکەم، بەڵام ئێمە جیهانمان زۆر پێشکەوتووە.
پرسیاری لێ کرد : ئێوە لە بۆشای دەژین؟
خالد پێکەنی : نا...نا، ئێمە لەسەر زەوی دەژین ئاومان هەیە، بیابان و کچی جوان وەک ئێرە.
تا ڕاستەوخۆ هەستی بە گۆڕانی ڕووخساری ئەسیل کرد کە ڕاستەوخۆ پرسیاری لێکرد دوای ئەوەی باسی جوانی کچانی کرد.
ئەسیل: ئەی چۆن هاتیت بۆ ئێرە؟
خالد کەمێک بێدەنگ بوو....گوتی: ڕۆژێک بێتاقەت بووم، باپیرەم ویستی دڵم بداتەوە، باسی ژێرزەمینێکی بۆ کردم لە ژێر شارۆچکەکەم کە ناوی (ئەلبهۆفریک)ە، بە ناوی ژێرزەمینی فۆریک، لەو ساتەوەی بۆی باسکردووم نازانم چیم لێهات، هەستم کرد حەزێکی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی دابەزمە ناو ژێرزەمینەکە و بزانم چی تێداهەیە.

***
دواتر خالد بەردەوام بوو لە باسکردنی هەموو ئەو ڕووداوانەی لێی بەسەر هاتوون لەو ساتەوەی و دابەزیە ژێرزەمینەکە تا گەیشتنی بە خاکی ئەوان و کە دوو هەژارەکەی لە بیابان بینیوە و لەگەڵ یامن خۆیان بە گالیسکەکەی ئەوەوە هەڵواسیوە هاتنە ناو زیکۆلا، کە زانیویەتی مامەڵەکردن بە یەکەی زیرەکییە پاشان سەیری کرد، کاتێک گالیسکە و ئەسپ و قەڵغان و شمشێرم بینی پێم وابوو بە کاتدا گەڕاومەتەوە بۆ ڕابردوو، بەڵام شۆک بووم کاتێک هەمووان پێیان گوتم کە لە کۆتایەکانی ٢٠٠٩ین، کە ئەوەش هەمان کاتی وڵاتەکەی منە.
ئەسیل وەڵامی دایەوە: بەڵێ ئێمە لە نزیکی ساڵی ٢٠١٠ەوەین.
خالد بەردەوام بوو : ئەوە شێتم ئەکات و ناتوانم تێبگەم. چۆن لە ٢٠٠٩ین و ژیانتان لێرە ئەڵێی هی چەند سەدەیەک لەمەوبەرە وە کاتێ دڵنیابوومەوە مامەڵەکردن بە زیرەکی قسەی شێتانە نین، دڵنیابوومەوە کە جادوو زاڵە بەسەر شارەکەدا، تەواو ناتوانم لەمە زیاتر بیربکەمەوە.
ئەسیل: پێم وا نییە ڕاست بیت لەوەی جادوو زاڵە بەسەر شارەکەدا ژیان لێرە بەم جۆرەیە. بۆچی ناڵێیت جادوو زاڵە بەسەر وڵاتەکەی خۆتدا، واتان لێدەکات بە جۆرێکی دی مامەڵە بکەن. چۆن مامەڵە بە کاغەزەوە دەکەن! من ئەوە بە جادوو دەزانم، لە وڵاتەکۆنەکەم مامەڵەمان بە دەستاودەست دەکرد.
خالد وەڵامی دایەوە : بەڵێ دەستاو دەست شتێکی ئاساییە.
ئەسیل: لێرە لە زیکۆلا مامەڵە کردن بەو شێوەیە خالد، دراوی وڵاتەکەی تۆ میسر لە هەموو وڵاتانی دیکەشدا بوو؟
خالد : نەخێر هەر وڵاتەو دراوی خۆی.
ئەسیل: ئێرەش بەهەمان شێوەیە، دراە زیرەکییە نە من نە تۆ ئەوەمان ناچار نەکردووە.
خالد کەمێک بێدەنگ بوو دووبارە قسەی کردەوە: ڕاستی لە ئێستایا یەوەیە من ئەبێت ساڵێکی تەواو لە زیکۆلا بمێنمەوە، ئەمەوێت ئەو ساڵە بەزووترین کات تێپەڕێت، ئەمەوێت بگەڕێمەوە ژیانی ئاسایی خۆم.
پاشان پاڵیدایەوە و لەسەر زەویەکە پاڵکەوت، دەستی خستبووە ژێر سەریەوە و سەیری ئاسمانی کرد زۆر ورد بویەوە لێی تا ئەسیل گوتی: چیرۆکەکەت بەڕاستی سەیرە خالد، هەر کەسێک جگە لەمن گوێبیستی بێت وا دەزانێت شێتیت، بەڵام من باوەڕت پێدەکەم وازت لێناهێنم تا باسی تەلەف..زونم بۆ نەکەیت بەوردی، بەڵام ئێستا نا.
خالد پێکەنی، بەڵام شتێکی هاتەوە یاد... بە خێرای ڕۆیشت بەرەو درەختەکە و قسەی لەگەڵ ئەسیلدا کرد: من بەڵگەم هەیە و گەڕایەوە لای، کاژێرە دەستیەکەی پێبوو کە وەستابوو لە کار کردن.
لێی پرسی ئەمە تەلەف...زو...نە؟!!
خالد پێکەنی: نا، ئەمە کاژێرە، کاتی پێ هەژمار ئەکەین.
ئەسیل بە سەرسوڕماوی سەیری کاژێرەکەی کرد، سەرسوڕهێنەرە!!
خالد پێکەنی: ئەگەر ئیشی بکردایە ئەمکرد بە دیاری بۆت، بەڵام ئێستا بەهایەکی نییە.
ئەسیل بزەیەکی کرد: زۆر سەخیت سەیرێکی کاژێرەکەی کرد، ئەمە چۆن ئەو ئامێرە کات هەژمار دەکات؟ ئێمە لێرە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز هەژماری دەکەین، کارێکە چەند کەسێک دەیکەن و کرێی پێ وەردەگرن.
خالد وەڵامی دایەوە : ڕاستی نازانم چۆن کات هەژمار دەکات.
پاشان پرسیاری لێکرد وەک ئەوەی بیەوێت کەمێک زیاتر بمێنێتەوە نەڕوات.
خالد: کات چۆن هەژمار دەکرێت لە زیکۆلا؟
ئەسیل وەڵامی دایەوە: دیوارە گەورەکەی زیکۆلا دەبینی؟ لە خۆرهەڵاتن تا خۆرهەڵتنی ڕۆژی دوتر بە ڕۆژێک هەژمار دەکرێت، ئاماژەیەک لەسەر دیوارەکە هەڵدەکۆڵدرێت، پاشان حەوت ڕۆژ تێدەپەڕێت و ئاماژەیەک بۆ هەفتە هەڵدەکۆڵدرێت و کە مانگ هات دوای سی رۆژ ئاماژەیەکی جیاواز هەڵدەکۆڵدرێت و ساڵ دوای دوازدە ئاماژەی مانگ دێت بازنەیەکی جیاواز هەڵدەکۆڵدرێت، کرێکارێکی زۆرن و کرێی کارەکانیان هەیە پێیان دەڵێین (کرێکارانی کات)، بەڵام ئەوەی سەیرە و تێبینم کردووە ئێمە وا دەزانین لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ داین، بەڵام پێم وانییە هەمان ژمارەی ساڵەکانی سەر دیوارەکە بێت، کە نیوەی ئەو ساڵانە نییە، بەڵام مێشکم سەرقاڵ ناکەم بەو جۆرە شتانە.
خالد هەناسەیەکی هەڵمژی : زیکۆلا.... هەموو شتێکی سەیر ئەدۆزیتەوە لە زیکۆلا.
ئەمڕۆ بە سودفە زانیم پەرتوکێکی دی هەیە دەربارەی ژێرزەمینی فۆریک، کەسێک چەند ساڵێک لەمەوبەر کڕیوەیەتی ئەو کەسەی پەرتووکەکی کڕیوە لەوانەیە باوکم بێت.
ئەسیل بێدەنگ بوو وەک بڵێی بیری دەکردەوە: پێشتر دەربارەی ئەو پەرتووکەم نەبیستووە!
پرسی: چی دەکەیت لە هەموو کەسێک دەپرسیت دەربارەی ئەو پەرتووکە؟
خالد وەڵامی دایەوە : من لەو پەرتووکە ئەگەڕێم لە هەموو شوێنێک ئەبێت بیدۆزمەوە، بێگومان ئەو پەرتووکە وەڵامی هەموو پرسیارەکانم ئەداتەوە.
ئەسیل بزەیەکی کرد: هیوادارم بدۆزیتەوە و بتوانم یارمەتیت بدەم خالد.
هەستایە سەرپێ: پێویستە ئێستا بڕۆم، کات زۆر درەنگی کردووە بەیانی کارێکی زۆرم هەیە، پێموابێت بەشی مانگێگ قسەمان کرد، ئەو کاتەم زۆر پێ خۆش بوو لەگەڵتدا خالد.
***
ئەسیل ڕۆیشت و خالد بەخەبەر مایەور زۆر بیری دەکردەوە و بیرکردنەوەکانی دەپچڕان بە بزەیکی کاتێک گفتوگۆیەکی نێوان خۆی و ئەسیل دەهاتەوە یاد.
بەو شێوەیە مایەوە تا خۆرهەڵات بێ ئەوەی بۆ ساتێک پێڵوەکانی دابخات، بە خێرایی ڕۆیشت بەرەو کارەکەی و وەک هەمیشە ئەوانەی بینی کە دوو یەکەی لێ وەردەگرن بەرامبەر پاراستنی دوای ئەوەی دوو یەکەکەی پێدان، یامنی بینیو بانگی کرد: یامن.
یامن وەڵامی دایەوە : سڵاو خالد.
خالد: داوایەکم لێت هەیە، ئەمەوێت ئەسپێک بکڕم.
یامن بە سەرسوڕماوی: ئەسپ؟!!
خالد: بەڵێ.
یامن کە هێشتا سەرسوڕماوی بە ڕوخساریەوەتی: بۆچی؟!
خالد هیچ بیانویەکی نەدۆزیەوە ئەوە نەبێت ڕاستیەکە بە یامن بڵێت و ئەو ئەسپەی دەوێت بۆ ئەوەی بە دوای پەرتوکەکەدا بگەڕێت لە هەموو ناوچەکانی زیکۆلا، تا یامن وا دەردەکەوت باوەڕی پێ ناکات، بەڵام ئەوە خالدی سەرقاڵ نەکردبوو داوای لێکرد ڕێنیشاندەری بێت بۆ شوێنێک بۆ کڕین و فرۆشتنی ئەسپ تاکو یامن سەیری کرد و گوێی بە چیرۆکەکەی نەدا: ئەوە زۆر دەکەوێت لەسەرت لەوانەیە سەد و پەنجا یەکە بەهاکەی بێت.
خالد وەڵامی داتەوە: من ڕازیم.
یامن بەردەوام بوو: من ڕازیم.
خالد، ئەوە زۆر لە کۆگاکەت دەبات.
خالد: گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە پەرتووکەکە بدۆزمەوە.
یامن: باشە هەرچۆنێکت بوێت، پێت دەڵێم لە کوێ ئەسپێکی بەهێزی چاک بکڕیت، بەڵام لە کوێ دەگەڕێیت، ئێمە لێرە لە ناوچەی خۆرهەڵاتین کە دەرگای زیکۆلا و خاڵی ئاهەنگەکان و پیشەسازی خشتی لێیە، چوار ناوچەی دیکەش هەیە، ناوچەی جیاوازە لەوەی دیکە.
خالد وەڵامی دایەوە: من لە هەموو شوێنێک ئەگەڕێم، پێویستە ئەو پەرتووکە بدۆزمەوە یان ئەو کەسەی کڕیوەتی.
یامن: ئەی کارەکەت؟!
خالد وەڵامی دایەوە: کۆگایەکی گەورەم هەیە هەر وەک خۆت گوتت.
یامن: خالد دەترسم زۆر لە کۆگاکەت نزیک بیتەوە و پەشیمان بیتەوە.
خالد وەڵامی دایەوە: ئەو هیوایە ناتوانم وازی لێبێنم بەس پێم بڵێ لەکوێ ئەسپ بکرم.
یامن: باشە ئەی چی ئەگەر پەرتوکەکەت دۆزیەوە شتێکت تێیدا نەدۆزیەوە سوودی هەبێ بۆت؟ زۆربەی سامانەکەت لەدەست دابێت! وە ڕۆژی زیکۆلا هاتبێ؟
خالد وەڵامی دایەوە: کە ڕۆژی زیکۆلا هات پێم وابێت زۆر لەمن هەژارتر بوونی هەبێت، من دڵنیام بەو پەرتووکە ئەتوانم بگەڕێمەوە وڵاتی خۆم ئەگەر زۆربەی زیرەکیەکەشم لەدەست بدەم.
یامن کەمێک بێدەنگ بوو و هەناسەیەکی هەڵمژی و گوتی: بەڵام شتێکی زۆر گرینگ کە نایزانیت، ئەگەر سەرکەوتوو بوویت و بەشێکی زۆرت لە سامانەکەت لە دەستدا دەگەڕێیتەوە وڵاتەکەت بەو شێوەیەی لێرە دەرچوویت، نەخۆش وە هیچ زیرەک نابیت هیچ شتێک جیات ناکاتەوە لە کەسانی دیکە، یەک شت نەبێت.
خالد بەسەرسوڕماوی: چییە ئەو شتە؟!
یامن وەڵامی دایەوە: گێژی هاوڕێکەم.
***

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now