بەشی شەشەم

79 13 8
                                    


بە پەرۆشیەوە خالد پرسی ئەی تۆ چۆن زانیت؟
یامن بزەی کرد : ڕووخسارت کەمێک ڕەنگی پەڕی هاوڕێکەم، بەردەووام بوو : هەرچەندە زیرەکیت کەمی کرد ڕووخسارت زیاتر ڕەنگی دەپەڕێت نەخۆشیت پێوە دیار دەبێت، بەو شێوازە دەزانین کێ دەوڵەمەندە کێ هەژار.
تا سامانت زیاد بکەیت تەندروستر دەردەکەویت بەڵکو گەنجتر دەبیت، بەڵام کاتێک لەدەست دەدەیت دەبینیت نەخۆشی دەدەکەوێت لە جەستەدا، بەو شێوەیە تا ڕۆژی زیکۆلا نزیک دەبێتەوە و سەربازەکان ئەوانە کۆدەکەنەوە کە زۆرتین نەخۆشیان هەیە و نیشانی ئەسیلییان دەدەن پزیشکەکە.
ئەو دیاری دەکات کێ بەڕاستی نەخۆشە کێ نەخۆشی هەژاریە، پاشان سێ هەژارتین نەخۆش دەستینشان دەکات.
خالد پچڕاندی بەرلەوەی قسەکانی تەواو بکات : نا ئەمە وڵاتی شێتانە، من ئەبێ ئێرە جێبهێڵم جێیهێشتن و ڕایکرد.

                                        ***

خالد یامن و ئەیادی جێهێشت و بە خێرای ڕایکرد و دڵی بە ترسەوە لێی دەدا.
دەترسا لەوەی کە گوتیان ڕاست بێت و بە پەرۆشیەوە ڕایدەکرد بەنێو جەنجاڵیدا و خەڵکی شار هەڵدەپەڕن و خۆشی دەبینن لەسەر ئاوازی مۆسیقا. خالد بە قورسی بەناویاندا جوڵە دەکات، دەیەوێت لەو جەنجاڵیە بێتە دەرەوە و خۆی بە خەڵکەکە دەکێشا بەبێ داوای لێبوردن.
ئەوەی سەرقاڵی کردبوو دەربچێت بۆ دەرگای زیکۆلا، بەردوام بوو لە ڕاکردن دوور لە ئاهەنگەکە دەدوا بۆ خۆی : مەحاڵە ئەوە ڕاستبێت.... مەحاڵە.
پێیەکانی بە خێرایی ڕێدەکەن تا نزیک بوویەوە لە دەرگای زیکۆلا، ئارەقێکی زۆر لەسەر نێوچاوانی بوو ، بینی بە ڕاستی داخراوە و ژمارەیەکی زۆر سەرباز لە لایەوە بوون.
خالد لە یەکێکیان نزیک بوویەوە کە بونیەتێکی گەورەی هەبوو، قسەی لەگەڵ کرد : من ئەمەوێت بچمە دەرەوە.
سەربازەکە بە گاڵتەجاریەوە پێکەنی : بچیتە دەرەوە ؟
خالد هاواری کرد : بەڵێ بچمەدەرەوە.
سەربازەکە دووبارە پێکەنی و سەیری سەربازێکی تری کرد و قسەی لەگەڵدا کرد : ئێمە لە ئاهەنگی زیکۆلا ئامادە نابین تاکو مەستبن و گەڵتەمان لەگەڵ بکەن.
خالد دووبارە هاواری کردەوە : من مەست نیم ، من ئەچمە دەرەوە ، پاڵی بە سەربازەکەوە نا.
تووڕەیی لەسەر ڕووخساری سەربازەکە دەرکەوت و مستێکی لە خالد دا چەند هەنگاوێک بردیەوە دواوە ، کەوتە سەر زەوی خوێن لە لای چەپی برۆیەوە پرژا.
خالد هەستایەوە سەر پێ و وەستایەوە جارێکی دی لەبەردەم سەربازەکە ، بەڵام سەیری ئەو قەڵغانەی دەکرد کە پێی بوو بریسکەدار بوو وەک ئاوێنە، بە وردی سەیری دەکرد و سەیری وێنە پەرچدراوەکەی خۆی کرد. ناترسێت لەوەی سەربازەکە جارێکیدی مستیلێ بدات و سەرقاڵی ئەو خوێنە نییە کە بە ڕووخساریدا دێتە خوارەوە، بەڵکو دەستی دەدا لە ڕووخساری و تێبینی ڕەنگە پەڕیوەکەی دەکرد پاشان سەیری سەربازەکەی کرد و چاوەکانی گەورە بوون لە سەرسوڕماوی و ترسدا، هەناسەدانی خێرابوو و دڵی بە هێزەوە لێی دەدا تا دەنگە گەورەکەی سەربازەکە بیرۆکەکانی پچڕاند : بگەڕێوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتیت ئەگینا جێگات زیندان دەبێت.
خالد بە چاوێکی بێ هیواییەوە سەیری کرد و دەستی خستبووە سەر برینەکەی. دەیویست خوێن بەربوونەکەی کەم بکاتەوە و درکی بەوە کرد کە دەرگاکە ناکرێتەوە هەرچۆن ئەیاد پێی گوت و قسەکانی یامن تەنها ئەو ڕاستیانە بوو کە لێی دەترسا.
.
.
.
پاشان خالد گەڕایەوە شەقامەکانی شارەکە بە سەرگەردانی دەڕۆیشت و بیری لەوە دەکردەوە چۆن بتوانێت ساڵێکی تەواو لەو شارە نەفرەتییە بەڕێبکات.
پرسیاری لەخۆی دەکرد : ساڵێک؟ ئەو نەیتوانی ڕۆژێک بەڕێ بکات تێیدا ئەی چۆن بتوانێت ساڵێک بەڕێبکات ، گەڕایەوە بە بیرکدنەوەکانیدا چی ئەگەر ساڵەکە تەواو بوو و هەژارترین کەسی شارەکە بووم ؟ لە هەمووان گێژتربووم ؟ دەنگی بەرز بویەوە و پرسیاری لەخۆی کرد : ئەی باپیرەم؟ ئەتوانێ ساڵێک بێ من بژیت؟ من ئەمگوت دوو سێ ڕۆژ و دەگەڕێمەوە لات.
ئەبێ وابزانێ وەک دەیک و باوکم مردووم؟
ساڵێک ؟!! ساڵێک لێرە ئەژیم؟!
هەروا بە پەرۆشی مایەوە تا بە هۆش خۆی هاتەوە کاتێ خۆی بە ئەسپێک کێشا و ئەو ئەسپە بوو کە گالیسکە زەنگینەکەی ڕادەکێشا گالیسکەی ئەسیل.
بە توڕەییەوە شوفێری گالیسکەکە هاواری کرد بەسەریدا و گالیسکەکە وەستا و ئەسیل ڕاستەوخۆ دابەزی لە گالیسکەکە تاکو دڵنیا بێتەوە کە ئازاری پێنەگەیشتووە ، بەڵام خالد بە پەرۆشیەوە ڕۆیشتبوو سەرەڕای ئەوەی زۆری بانگ کرد ئاوڕی لێ نەدایەوە و بەردەوام بوو لە ڕێگاکەی وەک بڵێی بە ئەنقەست وەڵامی نەدەدایەوە. گەڕایەوە بۆ گالیسکەکەی و لەگەڵ خۆی دوا : کەسێکی تر بووایە داوای قەرەبووی دەکرد لەسەر ئەوە ! پاشان داوای کرد گالیسکەکە بەردوام بێت لە ڕێگاکەی.
    
                                     ***

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now