بەشی چوارەم

61 14 11
                                    


گلێنەکانی خالد فراوان بوون لە سەرسوڕماویدا و پرسیاری لە خۆی دەکرد چۆن ئەو شارە لە تەنیشت بیابانێکی ڕەق دا هەیە؟ بیرکردنەوەی پچڕا بە هاواری یەکێک لە پیاوەکان
بۆی جارێکی تر: نەکەی بچیت بۆ زیکۆلای نەکەی،
پاشان بەردەوام بوو لە ڕێگاکەی لەگەڵ هاوڕێکەی.
                               .
                               .
                               .
                               .
خالد گرنگی نەدا بەو شێتە، هەروەک ناوی نابوو و بەردوام لەسەرەوە سەیری ئەو شارەی دەکرد و لەخۆی دەپرسییەوە ، لە کوێی جیهانە؟
ئەم خاکی زیکۆلایە دەکەوێتە کوێ؟
بزەیەکی کرد و سەیری دووریکرد لە خوارەوە ڕێگایەکی درێژی بینی بەرەو ئەو شارە چاڵی و چۆڵی و بەرز و نزمی زۆری تێدایە، بە تەنیشت ئەو گردەدا دەهات کە خۆی وەستاوە لەسەریەوە. برژاردەیەکی دیکەی نەبوو بە دوای ئەو ڕێگایەدا بگەڕێت دەیەوێت بچێتە ئەو شارە بە زوترین کات دوای ئەوەی برسیەتی و توێنیەتی و تەنگی پێ هەڵچنی بوو، هەروەها هەوڵی ئەدا بزانێت کە لە کوێیە.
                                     ***
                                     
پاشان خالد بە بیابانەکە دەڕۆشت بەرەو ئەو ڕێگایەی کە بینی.
سەرتا پێی وابوو، بەڵام زوو زانی کە بە پێچەوانەوە بوو هەر چەندە پێش دەکەوت هیچ شتێکی نەدە دۆزیەوە تا پێی وابوو کە سەراپ ( لە تاو گەرما خەیاڵی شت دەکەی) بووە، بەڵام دڵنیا بوویەوە لە بوونی کاتێک گالیسکەیەکی بینی ئەسپێک ڕایدەکێشت و لە نزیکیەوە دەڕوات.
بە ئاڕاستەی ئەو پەلەی کرد تا ئەو ڕێگایەی دۆزیەوە کەلەسەروە بینی بەڵام شوفێری گالیسکەکە تێبینی ئەوی نەکرد و دوورکەوتەوە لە خالد ئەویش بەردوام بوو لە ڕۆیشتن لەسەر هەمان ئاڕاستەی گالیسکەکە.
                                      ***
                                  
کات تێپەڕی و خۆر ستوونی ببوو گەرمیەکەشی زیادی کردبوو، هیلاکی و ماندوویەتی بەسەر خالد داهاتبوون و ئازاری خۆپێکێشانەکانی  نێو ژێرزەمینەکە دەستی پێ کردبوو ، بەڵام بەردوام بوو لە ڕێگاکەی سەرەڕای ئەوەی دەیزانی ئەو ڕێگایە زۆر دوورو درێژە، هەر دەبووایە کەمێک پشووی دابا ، دەیویست بە زووترین کات بگات ئەوێ ، هەستی دەکرد هیوایەک چاوەڕێیتی ، تا گوێبیستی دەنگێگ بوو لە دوایەوە کە ئاوڕی دایەوە بینی گالیسکەکە و ئەسپێک ڕایدەکێشێت و ئاماژەی بۆ گالیسکەوانەکە کرد کە بوەستێت و گالیسکەوان ئەسپەکەی ڕاگرت. خالد بە هیلاکیەوە:
من ئەمەوێ بچم بۆ خاکی زیکۆلا.
گالیسکەوان سەیری کرد: چەند دەدەیت؟
خالد دەستی خستە گیرفانیەوە هەندێک پارەی کاغەزی دەرهێنا و ئاماژەی بۆ کرد بیبات .... گالیسکەوان بە توڕەیەوە سەیری کرد : کاغەز؟
بە ڕووخساریدا فرێیدا و جێیهێشت و ڕۆشت. خالد لە هیچ تێناگات.  بە دەنگێکی بیستراو لەگەڵ خۆی قسەی کرد : چیرۆکی ئەم کاغەزە چییە؟ ئەم وڵاتە هەموویان شێتن؟ یان چی!
بەردەوام بوو لە ڕێگاکەی جارێکیتر، گالیسکەیەکی تر هات و وەک گالیسکەکەی پێشووتر قسەی لەگەڵ کرد و هەر وەک ئەوەی پێشوو جێیهێشت و ڕۆیشت.
خالد زەردەخەنەیەکی کرد بەبێ هیوایەکی زۆرەوە ( ئەمە زیکۆلایە خاکی شێتاکان ) بەو شێوەیە لەگەڵ خۆی دەئاخافت. مەودایەکی دیکەش ڕۆیشت و تەواو ماندووبوو. تا جارێکی دیکە گوێی لە دەنگی گالیسکەیەکی دی بوو، بەڵام کە ئاوڕی دایەوە بینی گالیسکەیەکی گەورەیە دەوڵەمەندی پێیەوە دیار بوو ، جیاواز بوو لە گالیسکەکانی پێش خۆی لە ڕووی کەشخەیی و دیزاینەکەیەوە.
نەیویست خۆی هیلاک بکات و ئاماژەی بۆ بکات و لە ڕێگاکەی بەردەوام بێت. تا بە تەنیشتدا ڕۆشیت و گەنجێکی لە تەمەنی خۆیدا بینی بەدواوەی گالیسکەکەوە خۆی گرتووە بێ ئەوەی گالیسکەوانەکە بیبینێت. کاتێ خالدی بینی بە دەست ئاماژەی بۆ کرد کەپەلە بکات بۆ گالیسکەکە و خالد بە خێرایی ڕایکرد بۆ دواوەی گالیسکەکە و خۆی پێوە گرت و سەیری گەنجەکەی کرد بە بزەیەکەوە: سوپاس. گەنجەکە بە دەمگێکی نزم بە خالدی گوت و دەستی خستبووە سەر دەمی خالد : بێدەنگ بە تاکو گوێیان لێمان نەبێت.
***
                                  

خــاکــی زیــکۆلاWhere stories live. Discover now