(نیو کاتژمێر پێش ڕووداوەکە)
.
( ئایرا ئەتوانیت ئەم قسە دووبارانەت واز لێ بهێنیت)
ئایرا چاوەکانی پڕ ببوو لە فرمێسک
بە توندی هەناسەی بۆ ئەدرا"سۆلینیا من وا پێت ئەڵێم ئەمەوێت خۆم لەناو ببەم"
ئەمەی وت و بە توندی باوەشی کرد بە سۆلینیادا
بۆنی عەترەکەی سۆلینیا هەموو سنگی ئایرای
پڕکرد بوو، ئایرا بە بۆنی سۆلینیا زۆر دڵخۆش دەبوو.
سۆلینیا زۆر بە توڕەییەوە پاڵی بە ئایراوە نا
"وازم لێ بهێنە بێدەسەڵات هەمیشە بە منەوە نوساویت".
ئایرا دەستی کرد بە گریانێکی توند و وتی من تەنها ئەمەوێت هەموو شتێک کۆتایی پێ بێت"کەواتە کۆتایی پێ بێنە ترسنۆک هەمیشە ئەڵێیت ئەمەوێت کۆتایی بێت بەڵام ناتوانی بیکەیت
ئەزانی بۆچی؟ چونکە تەنها بۆ سەرنج راکێشانی دەوروبەرت ئاوا دەکەیت"سۆلینیا ئایرا جێهێشت زۆر بە توڕەییەوە چونکە بە ڕاستی ئەویش کێشەی زۆر گەورەتری هەبوو
وە سۆلینیا و ئایرا ئەوەندە نزیک نەبوون لە یەکترەوە.
ئایرا بە هێواشی لە سەر ئەرزەکە هەستایەوە
بەسەر پەیژەکاندا سەرکەوت و پەنجەرەکەی کردەوە
هەوایەکی زۆر سارد بەر ڕوومەتەکانی کەوت
فرمێسکەکانی وشک ببویەوە
خۆی نزیک تر ئەکردەوە لە لێواری پەنجەرەکەوە
دەنگێکی لەرزیوی نزم هات وە وتی
"دڵنیا بە بەم کارەم لەناوت ئەبەم سۆلینیا"(ئایرا کەوتە خوارەوە قژە درێژەکانی بایەکەی بەر دەکەوت، لەو ساتەدا کە بە ئاسمانەوە بوو
وەک و فریشتەیەک دەردەکەوت و خەندەی دەکرد).
.
.
(گەڕانەوە بۆ ئێستا)
.
.
"سۆلینیا مەبەستت چییە لەو قسانە"
مامۆستاکەی پرسی" ئایرا...... ئێ ئایرا ئەوەی کەوتۆتە خوارەوە ئایرایە"
سۆلینیا بە ترس و چاوێکی ماندووەوە وتی.
کێشە نییە سۆلینیا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ئەوی برد
دڵنیام ئەو باش دەبێت باشە؟ بۆیە ئێستا بچنەوە پۆلەکانی خۆتان
مامۆستاکەی ئەمەی وت و بە خێرایی ڕۆیشت.
سۆلینیا : pov
هەموو ئەمانە بەهۆی منەوە بوو بەڵام ئەو هەرگیز بوێری ئەوەی نییە کە ئەو کارە بکە
چۆن توانیویەتی بیکات
من مەبەستم ئەوە نەبوو کە وتم
تەنها ویستم ئەو بیرکردنەوە بێ مانایانەی نەمێنێت
YOU ARE READING
|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️
Non-Fictionمەینەتی ژیان وەک و چیا بەسەر کۆڵمدا دراوە خەمی ڕەگ داکوتاوی ئاگرینی تۆش لە ناخمدا هەڵواسراوە.. 🤍 . .ژیانی کچێک بە ناوی سۆلینیا دەڕووخێت چەندین ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بەسەریدا دێت ئایا سۆلینیا زاڵ دەبێت بەسەریدا؟ ئەم ڕووداوانە چی بەسەر سۆلینیادا...