بەشی نۆزدەیەم

92 17 30
                                    


.

.

.

.

.

سۆلینیا: ئەزانیت بۆچی ویستم دەریا ببینم؟

کیۆنگ: چونکە حەزت لێیەتی

سۆلینیا: ئای خوایە! چەند زیرەکیت
ئەوە چۆنت زانی
"بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی"
چەرخێکم پێ بدە

سۆلینیا: هەمیشە ئەو ڕۆژە لە مێشکمدا
"جگەرەیەکی داگیرساند"
نامەوێت ئەو ڕۆژەم بیر بکەوێتەوە
کە چەند زەلیلی دەستی بووم
ئەو ڕۆژەی کە شەوەکەی تاوەکو بەیان
بیرم لە کەمکردنەوەی خۆم کردۆتەوە
تاوەکو بە هەر نرخ و ڕێگایەک بێت
ئەو بگەڕێنمەوە
لەسەر ئەم بڕیارەم سوور بووم وە
دڵنیا بە ئەکەوتمە سەر چۆک
تەنها بۆ ئەو..!
بەڵام لەگەڵ هاتنە دەرەوەی یەکەم وشە لە زاری
پەستانێکی بەهێز کرایە سەر دڵم
بەو شێوەیە لە لێدان کەوت هەر بۆیە
مێشکم کارەکانی گرتە دەست وە ڕێگری کرد لەوەی
بۆی بکەومە سەر ئەژنۆ و بیپەرستم
تاکە شت کە دڵم دەیگووت
"چی بکەم تاوەکو باشی بکەم؟"
چونکە دڵم تاکە ست دەیزانی کەوتنە سەر زەوی بوو
بەڵام ساجا بە وشە دڕکاویەکانی نەیهێشت ڕووبدات
من ئێستا خۆشحاڵم کە دڵم ئەوکات وەستا
بەڵام
دڵتەنگیشم چونکە بیری خۆشویستنی ئەو دەکەم....!

کیۆنگ: کەواتە تۆ هێشتا ئەوت دەوێت؟
یاخود ڕقت لێیەتی؟

سۆلینیا: خۆشم وەڵامی ئەو پرسیارە نازانم

کیۆنگ: ئەو خیانەتی لێت کرد

سۆلینیا: ئەزانم

کیۆنگ: با بڕۆینەوە
"بە ڕەقی گووتی"

سۆلینیا: بۆچی؟ تازە هاتووین

کیۆنگ: دووبارەی ناکەمەوە

سۆلینیا: لەبەر ئەوە بوو باسی ساجام کرد؟
بەڵام ئەبێ لەگەڵی ڕابێیت
"چاوێکی داگرت"


.

.

.

.
ئایرا: ساجا لێرەش وێنەیەکم بگرە

ساجا: ئایرا ماندوو بووم

ئایرا: ها؟

ساجا: ئیتر ئەم نەفرەتیە کۆتایی پێ بهێنە
دەتەوێت بەم شێوەیە بگەیتە چی؟
ئامانجت چییە لە کردنی ئەمە؟ ها؟
"بە توڕەییەوە"

|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️Where stories live. Discover now