سۆلینیا گیانی من دەی هەستە لە خەو
ئەزانی کاتژمێر چەندە زۆر خەوتووین ئێمە
ساجا بە چرپە ئەمانەی وتتکایە ساجا بهێڵە کەمێکی تر بخەوم
سۆلینیا وتیباشە من کەمێک خواردن ئامادە دەکەم
ساجا وتی و ویستی هەڵبستێتنەخێر لەلای من بە هم؟
ئەمەوێت زیاتر لە باوەشت بم
سۆلینیا دوای وتنی ئەمانە
توند باوەشی کرد بە ساجاداتا ماوەیەک بەو شێوەیە مانەوە
پاشان پێکەوە هەستان و ساجا ڕۆیشتە چێشتخانە
تاوەکو خواردن ئامادە بکات بەڵام
ساردکەرەوەکە هیچی وای تێدا نەبووساجا هاواری کرد و وتی
سۆلینیا من دەڕۆم هەندێک شت دەکڕمنەخێر ساجا مەڕۆ، ئەبێ باسی هەندێک شت بکەین
وەرە دانیشە
سۆلینیا دەنگی نیگەرانی پێوە دیار بووساجا دانیشت لە تەنیشت سۆلینیاوە و
پرسی دەتەوێت دەربارەی چی قسە بکەین؟ساجا خۆت ئەزانی من چەند کەسێکی خۆپەرست و
کەسێکی خراپم کە هیچ کەسێکم بەلاوە گرنگ نییە
وە من نامەوێت تۆ ئەو لایەنەی من ببینیت
دوای ئەوە تۆ قوتابخانەت هەیە
ئەمە کۆتا ساڵتە،
ئەی تۆ نەتدەویست ببیت بە ئەفسەر؟
کەواتە ئەبێ بڕۆیتەوە بۆ قوتابخانە
سۆلینیا ئەمانەی وتی و سەیری چاوەکانی ساجای کردتۆ چی دەڵێیت سۆلینیا؟ مەبەست چیە
ئەی تۆ چیت بەسەر دێت؟ ها؟
ساجا وتی و دەنگی لەرزیو بووساجا من دەڕۆم خۆم ڕادەستی پۆلیس دەکەم
سۆلینیا بە هێواشی وتیتۆ باسی چی دەکەی؟ تکایە من شێت مەکە سۆلینیا
ئیمە خەیاڵی زۆرمان هەیە پێکەوە تکایە
ساجا کەمێکی مابوو کە بگری لە کاتی کردنی ئەم قسانەچ خەیاڵێک ساجا ها چ خەیاڵێ
باسی چی دەکەی من بکوژم تێ دەگەی لەمە
گەر من بەو شێوەیە قسەم نە کردبا بەرامبەر ئایرا
ئەو ئێستا لە ژیاندا دەبوو
بەڵام دەزانی چی هیچ هەست بە پەشیمانی ناکەم
ئەمەیە کێشەی من ساجا
من بۆم گرنگ نییە گەر تەنانەت تۆش ئێستا بمریت
گرنگ نییە من شێتم من دەروون نەخۆشم
بە هەرچیەک ناوم دەبەی بیبە
سۆلینیا هاواری دەکرد و ئەمانەی دەوتساجا هەوڵی ئەدا ئارامی بکاتەوە بەڵام
سۆلینیا لە کۆنترۆڵ دەرچووبووسۆلینیا تکایە گیانی من ئارام ببەرەوە
ساجا وتینەخێر من بکوژم من هەمیشە بەم شێوەیە بووم
من دەروونم نەخۆشە تێ دەگەی
وازم لێ بهێنە ساجااا
سۆلینیا هاواری کرد و وتی
YOU ARE READING
|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️
No Ficciónمەینەتی ژیان وەک و چیا بەسەر کۆڵمدا دراوە خەمی ڕەگ داکوتاوی ئاگرینی تۆش لە ناخمدا هەڵواسراوە.. 🤍 . .ژیانی کچێک بە ناوی سۆلینیا دەڕووخێت چەندین ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بەسەریدا دێت ئایا سۆلینیا زاڵ دەبێت بەسەریدا؟ ئەم ڕووداوانە چی بەسەر سۆلینیادا...